ململانێی ئێران و توركیا بۆچی و به‌ره‌و كوێ ؟!
وتار/
11/03/2017
786 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ململانێی ئێران و توركیا بۆچی و به‌ره‌و كوێ ؟!
شوان هه‌ورامی
هه‌روه‌كو كورد وتوویه‌تی : شه‌ڕ به كۆنه‌قین ده‌كرێت ،
ریشه‌ی ئه‌م ململانێیه‌ی ئێران و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی له ئێران و په‌لاماردانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانیی و ئه‌و ناوچانه‌ی
به قوڵایی ستراتیژیی عوسمانیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرا ، له‌رووی مه‌زهه‌بیه‌وه ، ئه‌و
ده‌وڵه‌ته سه‌فه‌وییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تائیفیانه‌ی ترسناك دامه‌زرابوو ، كه
زیاتر له یه‌ك ملیۆن سوننه‌ی ئێران و شاره گه‌وره‌كانی كرانه قوربانیی و قڕكردنی
به كۆمه‌ڵ بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته . بۆ زانینی ترسناكیی ئه‌و سیاسه‌ته
تائیفیه‌ی سه‌فه‌ویی ئه‌وه‌نده به‌سه كه " پێرێس تۆمی " باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی
پورتۆگاڵ له چین ، كه له نێوان ساڵانی 1511 – 1512 سه‌ردانی ئێرانی كردووه ،
له‌و باره‌وه ده‌ڵێت : " له‌ڕاستیدا ئیسماعیل – مه‌به‌ستی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وییه
- هه‌ڵده‌ستێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كانمان و مزگه‌وتی سوننه‌كانیش وێران
ده‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌فه‌وییه‌كان بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ئه‌وروپا له دژی ده‌وڵه‌تی
عوسمانیی " . كه هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ناچار ده‌كات ، ده‌ست له
گه‌مارۆی شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بهێنێت و هێزه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
سه‌فه‌وییه‌كان ، كه ئه‌وه‌ش له جه‌نگی " چاڵدێران " له ساڵی 1514دا
روویداو سه‌فه‌وییه‌كان شكستێكی گه‌وره‌یان هێناو سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م به سه‌ركه‌وتوویی
چووه ته‌برێزی پایته‌ختیان .
ئه‌م ململانێیه له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا به هه‌ورازو
نشێوی زۆردا گوزه‌ری كردووه ، به‌ڵام له‌دوای شۆڕشی 1979 ی ئێران و سه‌ركه‌وتنی
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له ساڵی 2002 دا ، بۆ جارێكی تر سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
ململانێی مه‌زهه‌بی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت هێنری كیسنجه‌ری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ، له سه‌رده‌می سه‌رۆك نیكسۆندا پێشبینیی
شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، كه به‌ڕاستی پێشبینیی ئه‌مه‌ریكاو
ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌و وڵاته ، واته بوونی نه‌خشه‌و پلان و ستراتیژی درێژخایه‌ن
و كاركردن بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه . كه ئێستا ئاكامه ترسناكه‌كانی ده‌بینین .
له‌دوای هه‌ره‌سیهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ، ململانێی ئه‌م
دوو وڵاته له‌سه‌ر زمان و مه‌زهه‌ب له ئاسیای ناوه‌ڕاستدا سه‌ری هه‌ڵدا ، كه له‌وانه‌یه
دیارترینیان پشتیوانیی ئێران بوو له ئه‌رمه‌نستان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان
كرستیانن و ئازه‌ریه‌كان موسوڵمانن ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازه‌رییه‌كانی ئازه‌ربایجانی
ئێران و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان هاوزمانی توركیان ، ئێرانیه‌كان له زیندووبوونه‌وه‌ی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌رییه‌كان ده‌ترسێت كه زۆر به‌هێزه ، بۆیه كارتی ئه‌رمه‌ن
له دژی توركیا به‌كار ده‌هێنێت ، كه تا ئێستاش هه‌مان هاوكێشه درێژه‌ی هه‌یه .
له‌دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس له عێراق ، سنووره‌كانی
ململانێیه‌كه فراوانتر بوو بۆ ناو عێراق و به گه‌رمتر بوونی شه‌ڕی تائیفیی
ململانێكان تۆختر بوونه‌وه ، به ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بیی – كه ئێران ناوی
نابوو بێداری ئیسلامیی گه‌لانی ناوچه‌كه - كاتێ گه‌یشته سوریا ئێران ناوی لێنا پیلانی
ئه‌مه‌ریكاو زایۆنیست له سوریا‌و لێدانی هاوپه‌یمانێتی موقاوه‌مه‌ی دژه ئیسرائیل
، ئه‌مه‌ش سنووری ململانێكانی توركیا‌و ئێرانی فراوانتر‌و تۆخترو بگره ترسناكتر كرد
، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش ململانێكان له‌بری هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌چێت . جگه له‌مانه‌ش ململانێی نێوان وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تیی
سعودیه‌و ئێران له كه‌نداوی فارس و یه‌مه‌ندا ، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئێرانی
زیاتر كردووه .
له‌دوای هاتنی سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ و راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی
نوێی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به ئێران ، له‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی نوێ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه
خراپه‌كانی ئۆباما له‌گه‌ڵ توركیادا چاك بكاته‌وه ، له كۆنفرانسی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
تیرۆر له میونشن ، مه‌ولوود چاویش ئۆغڵووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند
كه " ئێران گه‌وره‌ترین وڵاتی سه‌رپه‌رشتكاری تیرۆره‌و ده‌یه‌وێت واقیعی دیمۆگرافیی
ناوچه‌كه به قازانجی شیعه بگۆڕێت " ، ئه‌م وته‌یه ئێرانی تووڕه كرد ، به‌ڵام
له هه‌مان كاتدا به‌خوێنساردانه وه‌ڵامی توركیای دایه‌وه . ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات
كه ئێران هه‌ست به‌وه ده‌كات ، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا توركیا له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا
له چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیدایه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه توركیا بۆ رووسیا
گرنگیه‌كه‌ی له ئێران زیاتره ، به تایبه‌تی بۆ راكێشانی هێڵی گازی سروشتی رووسیا
بۆ توركیا و خۆلادانی ئه‌و وڵاته له بۆرییه‌كه‌ی ئۆكرانیا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
رێگه‌ی ئاوی رووسیا بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به گه‌رووه‌كانی بۆسفۆڕ و ده‌رده‌نیڵی
ستراتیژیدا تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رووسیا زۆر پێویستی به توركیایه
بۆ راگرتنی شه‌ڕی سووریا ، چونكه به پێی راپۆرتێكی ژه‌نڕاڵه‌كانی رووسیا بۆ ڤلادیمیر
پۆتین ، داوایان كردووه تا زووه رێگه نه‌دات هه‌ڵه‌ی ئه‌فغانستان دووباره ببێته‌وه
، كاریگه‌ریی توركیا له‌سه‌ر سووریا له كاریگه‌ریی ئێران زیاتره ، هه‌ر بۆیه
رووسیا له چه‌ند مانگی رابردوودا زیاتر گرنگیی به رازیكردنی توركیا داوه نه‌ك ئێران
.. بۆیه ئێران ده‌یه‌وێت به ئارامیی له‌گه‌ڵ توركیادا مامه‌ڵه بكات . چونكه ئێران
به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانیدایه له‌گه‌ڵ توركیادا ، به‌درێژایی مێژوو
ئه‌و دوو وڵاته گرفتی سیاسی‌یان هه‌بووه ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان
هه‌ر به‌رده‌وام بووه ، بۆ نمونه له ساڵی رابردوودا ( 2016 ) به رێژه‌ی 80% له
ساڵی پێشووتر ( واته 2015 ) قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیاتر گه‌شه‌ی
كردووه ، كه بۆ ئێران فرۆشتنی گازی سروشتی له‌رێگه‌ی توركیاوه زۆر گرنگه ، به
تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هێشتا گه‌مارۆكانی خۆرئاوا به گشتیی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تیی
له‌سه‌ر ئابووریی ئێران خنكێنه‌ره .
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گشت جیاوازییه‌كان ، حكومه‌تی ئێران حه‌ز
ده‌كات ئاكپارتی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه ، چونكه له‌رابردوودا بژارده‌ی
كه‌مالیزم و سوپای ئه‌و وڵاته‌ی تاقیكردۆته‌وه ، كه چه‌نده ترسناكه ، جگه له‌وه‌ش
بوونی ئاكپارتی خزمه‌تی زۆری به ئه‌جێندای ئێران كردووه ، چونكه خۆرئاوا له‌گه‌ڵ
سیستمی كه‌مالیزمدایه و زۆر له عوسمانییه نوێیه‌كان ده‌ترسێت ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه ناویان ناوه دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغان ، چونكه ئه‌وان پشتیوانیی له‌و سیستمانه
ده‌كه‌ن كه دیكتاتۆرین ، ته‌نانه‌ت به ئاشكرا پشتیوانی‌یان له كوده‌تا كردووه بۆ
ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه نه‌گه‌نه ئازادیی و دیموكراسیی له وڵاته‌كانیاندا ،
ته‌نانه‌ت گه‌لی سوریا باجی ئه‌و خیانه‌ته‌ی خۆرئاوا ده‌ده‌ن به‌رانبه‌ر به ئازادیی
و دیموكراسیی . توركیا له سه‌رده‌می ئاكپارتیدا زۆر گۆڕانكاریی و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی
ئه‌نجامدا ، موعجیزه‌ی ئابووریی له‌و وڵاته‌دا روویدا ، به‌ڵام خۆرئاوا له‌ترسیی
ئه‌وه‌ی گه‌لی موسوڵمانی ئه‌و وڵاته هۆشیار بوونه‌ته‌وه‌و نایانه‌وێت پاشكۆی بڕیاره‌كانی
ئه‌وان بن ، دژایه‌تی ئاكپارتی ده‌كه‌ن . جا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا خۆرئاواییه‌كان
له عێراق و سوریا‌و ناوچه‌كه‌دا بێده‌نگن به‌رانبه‌ر به سیاسه‌ته پاوه‌نخوازییه‌كانی
ئێران و له سه‌رده‌می ئۆبامادا گه‌یشته لوتكه‌ی هاوكاریی سه‌ربازییش ، چ له عێراق
و چ له سوریاشدا . كه‌واته بوونی ئاكپارتی وه‌كو بیانووی خۆرئاوا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی
ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاكپارتی ئاوه‌ڵا بكه‌ن ، تا ئێستا به راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوانه
بووه ، ئێران زیره‌كانه ململانێی ئاكپارتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل به
قازانجی خۆی به‌كار هێناوه‌و خۆرئاواش تا ئه‌م چركه‌ساته بێده‌نگ بووه لێی ، به‌ڵام
ئایا دۆناڵد ترامپ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆباما و ئه‌و راگرتنی هاوسه‌نگییه‌ی جه‌نگ بۆ
كۆنترۆڵ كردنی گه‌شه‌ی توركیا به‌كار ده‌هێنێت و ئێرانیش وه‌كو كارتێكی خۆڕایی به‌كار
ده‌هێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ؟ داهاتووی نزیك روونی ده‌كاته‌وه ، به‌ڵام سه‌ردانی
له‌ناكاوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه بۆ به‌غدا ، ئاماژه‌یه‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی
هاوكێشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و تاراده‌یه‌كیش هاوپه‌یمانه‌كانی
پێی رازیی بن ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بزانین كه هاوكێشه‌ی ململانێی شیعه‌و
سوننه ، ناوچه‌كه‌ی به قازانجی كۆمپانیاكانی چه‌كسازیی گه‌رم كردووه‌و- به پێی
راپۆرته جیهانیه‌كان - له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م یه‌ك
دووساڵه چه‌ك به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌فرۆشراوه ، كه‌واته مانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان
بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكانی بازرگانی چه‌ك زۆر گرنگن ، هه‌ر بۆیه
ئه‌و مانگه‌ی كه ترامپ به‌ڵێنی ده‌دا داعشی تێدا كۆتایی پێ بهێنێت ، چه‌ندین مانگ
و بگره ساڵی تریش درێژی ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌دوای هه‌ر شه‌ڕێك سیناریۆی شه‌ڕێكی تریش
ئاماده‌یه !!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018