كێ تاوانباره‌ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك یان میدیاكان ...؟؟!

وتار/ 06/03/2017 3349 جار بینراوە

عبدالرحمن محمد عارف

كێ تاوانباره‌ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك یان میدیاكان ...؟؟!


ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ دونیای دینداریدا ده‌بنه‌ ره‌مزو چاوی كامێراكان زه‌ق و ئه‌بڵه‌ق ده‌كه‌ن و به‌دوای خۆیاندا په‌لكێشیان ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ سێ جۆر مرۆڤ و مه‌عده‌نی جیاوازن :
1-كه‌سانێك به‌هۆی زیره‌كی خۆیانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ره‌مزێكی ئیسلامیی و به‌ كارو په‌یامی به‌رزیان خه‌له‌و خه‌رمانیان دیاره‌ و میدیای عه‌لمانی ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت و بانگهێشتیان ناكه‌ن !!.
2-ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ ره‌مز به‌ڵام ره‌مزی كڵۆڵی بۆ خۆیان یان ره‌مزی گێلیی یان خۆگێلكه‌روعه‌وداڵ به‌ شوێن ئامانجێكی شه‌خسی و چاونوقێنه‌ر له‌هه‌موو ئاكامێكی ناشیرینی ئه‌تواره‌كه‌یان. میدیاكان حه‌زیان لێیانه‌و زوو زوو داویان بۆ ده‌نێنه‌وه‌و ته‌قله‌یان پێ لێده‌ده‌ن و به‌ووتنی هه‌ررسته‌یه‌ك لوغمێكیان پێ ده‌ته‌قێننه‌وه‌ یان لوغمێكیان له‌سه‌ره‌ رێدا پێدانێن !!.
3- هه‌ندێ كه‌س كراونه‌ته‌ هێمای چه‌ماندنه‌وه‌ی ئیسلام و بچوككردنه‌وه‌ی موسڵمانێتی، چی ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن و بازرگانی پێوه‌ بكه‌ن یان به‌ خۆیان نه‌زانن و وه‌ك مانگای حه‌پۆل به‌كاربهێنرێن. میدیا به‌م جۆره‌شیان گه‌لێك سینه‌ فراوانه‌و ده‌یان و سه‌دان سه‌عات ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تیان بۆ هه‌ڵكردنی دوكه‌ڵ و وونكردنی رێگا!.
میدیاكانی (دژه‌ ئیسلام) گڵاوترین نمایش و پیسترین پیلانی بێ شه‌رمانه‌ ده‌گێڕن. نامه‌وێت بڵێم مه‌لا عه‌لی له‌كامیانه‌ به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌ خۆی بزانێت یان نا ئه‌وه‌ چه‌ند جارێكه‌ كه‌ناڵه‌كان خراپ تۆپ تۆپێنی پێ ده‌كه‌ن و فیلمی پێ ده‌گێرن!. بۆ (شانۆگه‌ریه‌كه‌ی) ئه‌مشه‌وی لایك مه‌گه‌زینی -نێت تیڤی كه‌ سه‌رتاپای به‌رنامه‌كه‌ رابواردن و فشقیات بوو به‌ناوبراو تیاماوم و وه‌ستاوم نازانم بڵێم : به‌زه‌ییم پێیدا دێت یان رقم لێی ده‌بێته‌وه‌ یان پێویسته‌ پێیكه‌نین بمگرێت به‌ قسه‌ تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵ و هه‌له‌ق و مه‌له‌قاكانی یان دوعای خێری بۆ بكه‌م و بڵێم خوایه‌ له‌وه‌ زیاتر نه‌بێته‌ عه‌یبه‌ به‌سه‌ر خۆی و دیندارییه‌وه‌!. به‌رنامه‌ی ناوبراو هه‌موو پرسیارێكی نامه‌نتقی و مناڵانه‌یان ده‌كردو مه‌لا عه‌لیش به‌ نامه‌نتقی و داماوانه‌ وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌!، پرسیاری ره‌زا قورس و مه‌به‌ستداریان ئه‌وه‌ بوو كه‌ : ئایا (كاك عه‌لی) راسته‌ تۆ له‌ خه‌ودا خودات بینیوه‌ !؟، ئه‌ویش وه‌ڵامێكی هیچ و پوچی پێ ووتن كه‌ گوایه‌ : له‌ خه‌ودا خودای بینیوه‌ كه‌ قورئانی خوێندووه‌و ده‌نگی زۆر خۆش بووه‌و سه‌ری خودای ماچ كردووه‌ !!!!!. هۆكاری ئه‌م ته‌رزه‌ كه‌س و كارانه‌ زۆرن یه‌كێك له‌وانه‌ خودی ئیسلامخوازان و كه‌ناڵه‌ ئیسلامیه‌كانن كه‌ ناتوانن و نایانه‌وێت پێش وه‌خت ده‌م و ده‌ستیان هه‌بێت له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌ڵه‌ی (میدیا دژه‌كاندا) .


نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌