الحمدلله ده‌ركه‌وت مه‌لاكانيش وه‌ك ئێمه به‌شه‌رن ... !!
وتار/
16/08/2019
733 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
الحمدلله ده‌ركه‌وت مه‌لاكانيش وه‌ك ئێمه به‌شه‌رن ... !!
زۆر به‌كورتى له‌سه‌ر شه‌ڕى نێوان به‌رێزان مه‌لا فاتيح و مه‌لا هه‌ڵۆ ئه‌ڵێم :
1- پێش هه‌رشتێك ئه‌م يه‌كترشكاندنه‌ى ئه‌و دوبه‌رێزه به‌لامه‌وه نه غه‌ريبه‌و نه عه‌جيبه!، ده‌ركه‌وت مه‌لاكانيش خۆشه‌ويستيان هه‌يه‌و رقيشيان هه‌يه، كاريان هه‌يه‌و كاردانه‌وه‌شيان هه‌يه، الحمدلله روون بويه‌وه ئه‌وانيش به‌شه‌رن وه‌ك ئێمه!، نه فريشته‌ى ئاسمان و نه پێغه‌مبه‌رى بێ گوناحانن .
2- هه‌ڵسه‌نگاندنى ژيرانه ئه‌وه‌يه ئه‌م شه‌ڕه كورتكه‌ينه‌وه بۆ نێوان دو كه‌س!، هه‌تا روون بێت كه هێشتا زۆرينه‌ى مه‌لايان رێگه‌يان ون نه‌كردوه‌و ئه‌توانن نمونه‌ى باشبن بۆ كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ناتوانين رێبگرين له‌وه‌ى ئه‌و دو مه‌لا به‌ڕێزه نه‌بنه نمونه‌ى خراپ لاى موسڵمانان له‌دواى ئه‌م كێشه‌ى خوڵقانديان!.
3-هه‌ڵه‌ى زه‌قى هه‌ردوكيان ئه‌وه‌يه كه : مه‌لا هه‌ڵۆ ئاماده‌نيه داواى لێبوردن بكات له‌سه‌ر تۆمه‌ت و قسه‌ى زبرى وه‌ك ده‌ججال و مونافيق له‌سه‌ر مه‌لا فاتيح !، به‌ڵام داواى به‌خشين له ماريا ئه‌كات، هه‌ڵه‌ى ره‌ق و ته‌قى مه‌لا فاتيحيش ئه‌وه‌يه له جياتى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى فيقهى و شه‌رعى مه‌لا هه‌ڵۆ بداته‌وه يان سكاڵاى له‌سه‌ر بكات يان چاره‌سه‌رێكى تر‌ى ماقوڵ، ئه‌وه ناكات و دێت ئه‌چێته سه‌نگه‌رى ماريا و به‌رگرى لێئه‌كات كه كارى ناشه‌رعى نه‌كردوه‌و خزمانى هه‌وراميش له‌دژى مه‌لا هه‌ڵۆهانده‌دات كه لێى خۆش نه‌بن و نه‌يه‌ڵن له ماڵى خۆي‌دا بخه‌وێ!، ئيترخه‌ڵك هه‌قيانه بڵێن بۆ سوڵح وئاشته‌وايى له‌ده‌رگاى كێ بده‌ين مامۆستايان ئايينى؟!
4- ئه‌گه‌ر سۆشيال ميديا وميدياى سياسى به‌خت بۆ هيچكاميان نه‌گرنه‌وه‌و وازيان لێبێنن ماندو ئه‌بن و وورده وورده لاى خه‌ڵكيش له‌وانه‌يه كه‌سايه‌تيان كاڵ بێته‌وه(به‌داخه‌وه)، چه‌ند گرنگ و گه‌وره ئه‌بو مه‌لا فاتيح له‌م مه‌سه‌له‌يه بێده‌نگ بوايه وه‌ك رابردوى كه دوربو له پاڵپاڵێنى سياسى و ناكۆكى نێوان هه‌ندێك له مه‌لايان و مينبه‌ره‌كان به‌لام نه‌يكرد !!.
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018