پێكه‌وه ئه‌ژین به‌ڵام پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ین .
وتار/
05/02/2019
742 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
پێكه‌وه ئه‌ژین به‌ڵام پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ین .
گرێدانی ئه‌و سه‌كۆ چوار قۆڵیه‌ی ئه‌مرۆ 2ی2ی2019 دواتر وته‌ی به‌رێز شاسوار عبدالواحد له ئوتێل تایتانیك من ئاوای لێ حاڵی بوم، ئێمه‌ی ئیسلامیی ناتوانین پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ین و پاساوی ماقوڵ بۆ كاری یه‌كتر بێنینه‌وه به‌ڵام تا ئه‌مرۆ توانیومانه پێكه‌وه بژین ئه‌ویش له جۆگرافیای وڵاتێكدا نه‌ك له چوارچێوه‌ی یه‌ك كار‌و كارگه‌ریی ده‌سته‌جه‌معی دروستكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، یانی ئێمه وامان له خۆمان كردوه كه ئه‌بێ خێره‌مه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی كاری ئیسلامی كۆمانكه‌نه‌وه‌و بمانهێننه قسه‌و جێ‌مان بۆ گه‌رم بكه‌ن هه‌تا یه‌كتر بدوێنین ئه‌گینا خۆمان لێمان نایه ئه‌و كاره بكه‌ین!
بۆیه پێویسته سوپاسی ئه‌و كه‌سه بكه‌ین كه بانگێشتمان ئه‌كا بۆ سه‌رسفره‌یه‌كی خۆش و دواتر بۆ كۆمه‌ڵی قسه‌ی مێخۆش و زه‌رده‌خه‌یه‌كی كاتیی و ته‌وقه‌یه‌ك كه هه‌تا كۆتایی پانێله‌كه گه‌رمایی ئه‌مێنێ!، ئه‌وه‌ش پێویسته بڵێم ئیسلامخوازان ئه‌وه‌نده‌ی زیانیان به خۆیان گه‌یاندوه هیچ ئه‌وه‌نده زیانیان به لایه‌ن و ئاین و ئایدۆلۆژی تر نه‌گه‌یاندوه!، ئه‌و 4 مامۆستا به‌رێزه كه به‌شداری پانێله‌كه بون به -میوانه‌كانیشه‌وه-هه‌ریه‌كه‌و له مه‌شره‌بێكه‌وه دینداری خۆی ئه‌كا و كه‌سی عه‌لمانی و ئیلحادی تێدا نه‌بو، واته ئیسلامی‌یان قسه‌یان بۆ خۆیان ئه‌كردو به راسته‌وخۆ ئه‌ڵێن ئێمه پێكه‌وه ناژین و پێكه‌وه كۆنابینه‌وه‌و خوا خۆی ئه‌زانی كه‌ی وامان لێدێ ئێمه خه‌ڵك كۆكه‌ینه‌وه‌و ببینه نمونه‌ی باڵای پێكه‌وه هه‌ڵكردن و پێكه‌وه كاركردن نه‌ك ته‌نیا پێكه‌وه ژیانی دوراو دورو هه‌ریه‌كه‌و له ماڵی خۆیه‌وه .هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ كه پێویست ناكات-مه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی ناچاری- كه باسی پێكه‌وه ژیانی ئیسلام و ئاینه‌كانیتر بكرێ چونكه ئێمه زیانمان بۆ ئه‌وان نه‌بوه‌و نابێ و ئێمه ته‌نیا بوینه‌ته خۆره‌ی خۆمان ئه‌بێت جارێ خۆمان راستكه‌ینه‌وه دواتر باسی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین .
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018