یاریگاو يانه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و مزگه‌وته‌كانيش داخه‌ن ،ئاخ بۆ كۆرۆنايه‌كى تر !!

وتار/ 21/04/2020 619 جار بینراوە

عبدالرحمن محمد عارف

یاریگاو يانه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و مزگه‌وته‌كانيش داخه‌ن ،ئاخ بۆ كۆرۆنايه‌كى تر !!

زانايان به‌گشتى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ وچه‌مچه‌ماڵ و رانيه‌و كه‌لاروسلێمانى و هه‌ولێرو سۆران و شوێنه‌كانيتر بۆ چه‌ندينجار چونه‌ته‌ به‌رده‌رگاى ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات، به ‌سه‌ليقه‌دارتين و ژيرانه‌ترين شێوه‌ داوايان لێئه‌كه‌ن ئيتر كه‌ترسى كۆرۆنا نه‌ماوه‌ و هيچ پاساوێك ده‌ست ناكه‌وێت بامزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه‌!، كه‌چى ئه‌وان بێباكانه‌، بێخه‌مانه‌، ساردوسڕانه‌، هه‌ندێ جاريش لوتبه‌رزانه‌ وه‌ڵامى زانايان ئه‌ده‌نه‌وه‌، وادياره‌ مزگه‌وت و ميحرابى خواپه‌رستى و زانست و ئه‌خلاق و جوامێرى و به‌رزترين ده‌زگاو دايه‌ره‌ى پارێزه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له‌ماوه‌ى 15 سه‌ده‌ لێزياده‌ و ئه‌ڵێى مشتيان له‌فرسه‌تێك گيربوه‌ ئه‌يانه‌وێ مزگه‌وت به‌ته‌واوى داخراو يان نيوه‌داخراو بهێڵنه‌وه!!.پێويست ناكات زانكۆو په‌يمانگاكانيش بكه‌نه‌ پاساوى نه‌كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان، كێ رێى لێيان گرتون و بۆچى زانكۆكان داخراون؟!، له‌ماوه‌ى دو مانگى رابردودا چه‌ندين جار وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كۆبونه‌وه‌ى كردوه‌و چه‌ندين برياروپرۆژه‌ى‌ راگه‌ياندوه‌و به‌هه‌مو جۆرێك مامۆستايان و خوێندكارانى دواندوه‌، به‌ڵام وه‌. ئه‌وقاف له‌ماوه‌ى دو مانگدا دوێنێ زمانى پژاوه‌و ئه‌پاڕێته‌وه‌ كه‌ تكايه‌ بۆخاترى به‌رژه‌وه‌ندى ئايني و نيشتيمانى ئاراميتان هه‌بێت!،‌

یەکێتی زانایانيش له‌ئاستى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ ئه‌ڵێت : لە پەرۆشی و دڵسۆزی زانایانی ئایینی تێدەگەین!، (تێده‌گه‌ين) ده‌سته‌واژه‌يه‌كى سياسى دارزاوه‌و مليۆنێك جار له‌ناو كوردا به‌كارهاتوه‌و ته‌نها كات و كاريان پێكوشتوه‌!، ئێوه‌ خاوه‌نى قه‌زييه‌كى گه‌وره‌ن نابێت به‌ده‌سته‌واژه‌ى ديبلۆماسى پێچه‌وانه‌ به‌رۆح و مه‌قاسيدى شه‌ريعه‌ت 5 هه‌زار مه‌لا و مزگه‌وت بێده‌نگ بكه‌ن. خاوه‌ن بريارێكى ناو وه‌. ئه‌وقافيش داوا ئه‌كات ياريگاكان بكرێته‌وه!، ئه‌دى مزگه‌وته‌كان؟!، وه‌كو جه‌نابيان له‌ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان ده‌وام بكات ومه‌عاش و ئيفاد و ئيمتيازاتى ده‌يان ساڵ له‌وێ وه‌ربگرێت ؟!!،. سه‌رۆكى وڵاتانى گاورو جوله‌كه‌و سيخ و هيندۆس و بتپه‌رسته‌كان هه‌مويان چونه‌ لاى قه‌شه‌كان و ناو مه‌عبه‌ده‌كانيان له‌ (خواكانى خۆيان) پارانه‌وه‌ هه‌تا به‌فرياى ميلله‌ته‌كه‌يان بكه‌وێت، به‌ڵام يه‌ك سه‌رۆك يان جێگر يان گه‌وره‌ مه‌سولێكى هه‌رێمم پێبڵێن بۆ درۆو ديعايه‌ش بێت چوبێته‌ مزگه‌وتێك يان دڵى گه‌وره‌ زانايانى ئه‌م وڵاته‌ى دابێته‌وه‌ يان پرسێكيان پێيان كردبێت؟!، ئيتر خه‌ڵك ناهه‌قيان نيه‌ بڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم له‌نێوان مزگه‌وت و مزگێنى داخستنيدا دوه‌م هه‌ڵئه‌بژێرن و دورنيه‌ تامه‌زرۆى كۆرۆنايه‌كيتربن، ده‌ى وه‌ڵامى زانايان بده‌نه‌وه‌ و مزگه‌وته‌كان بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ دوبه‌يانى ره‌مه‌زانه‌‌، من له‌ ماڵى خۆمه‌وه‌ شه‌رم ئه‌مگرێت ئێوه‌ ((وه‌لى ئه‌مرى)) گه‌لێكى موسڵمان بن .

نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌