ریكلام بۆ (جوله‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی) یانی چی ؟
وتار/
27/11/2018
890 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
ریكلام بۆ (جوله‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی) یانی چی ؟
جوله‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌ئیختیاری خۆیان و رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی چوونه‌ته (ئه‌رزی میعاد)!!. یانی به پێوه‌رو پاڵنه‌ره دینیه‌كه هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستانیان پێكه‌مبووه‌و ئیسرائیلیان پێ گه‌وره‌و پیرۆز بووه!!، نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌ڵكو به پێی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی عێراق له‌ساڵی 1950 رێگه‌دراوه هه‌رجوله‌كه‌یه‌ك عێراق به جێبێڵێت و كۆچ بكات بۆ فه‌له‌ستین به مه‌رجێك ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و ئه‌وه‌شیان قبوڵ كردووه!!، ئیتر حیكمه‌ت چیه وه‌ك ده‌ركراوو ماڵ وخانوو داگیركراو نیشان بدرێن؟!، ئه‌و كاته‌ش كه هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌جێهێشتووه خانوو ماڵیان فرۆشتووه‌و ئه‌وه‌نده‌ش به خه‌می هیجره‌ت بوون بۆ ئیسرائیل مه‌عبه‌ده‌كه‌یان فرۆشتووه به پاره‌ی كاش وموسڵمانانی شار كردویانه به مزگه‌وت به‌ناوی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی، ئیستا كه ده‌یانهێننه‌وه و ماڵه وماڵ ده‌یانگێرن و له‌ناو كه‌لاوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سێڵڤیان له‌گه‌ڵ ده‌گرن ناوی ده‌نێن چی؟!، كورد بۆچی هه‌میشه خاك وخه‌ڵكی خۆی پێكه‌مه‌و مه‌راقی ئه‌وه‌یه بێگانه له‌خۆیان رازی بكه‌ن ؟!.
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018