به كوشتنى يادى له‌دايك بونى پێشه‌وامان چى زيانێكمان گه‌ياندوه ؟؟!
وتار/
01/11/2019
684 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
به كوشتنى يادى له‌دايك بونى پێشه‌وامان چى زيانێكمان گه‌ياندوه ؟؟!
به‌رێگرى كردن يان ساردوسڕيمان له يادكردنه‌وه‌ى هه‌مه‌جۆره له‌سه‌ر به‌رزيى و گه‌وره‌يى و پێويستيمان به پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا -سه‌ڵات و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت- زيانى گه‌وره‌مان به خۆمان و په‌يامه‌كه‌مان گه‌ياندوه!، زيانى يه‌كه‌م : مراندنى ئه‌سڵى ئه‌و روداوه‌كه‌يه كه گه‌وره‌ترين روداوه له مێژوى مرۆڤايه‌تيدا زيانى دوه‌م : ئه‌و ياده و ياده ئيسلاميه‌كانى تر كه مرێنران و له‌بير خه‌ڵك برانه‌وه فه‌راغى گه‌وره دروست بو له مێشك و مه‌ڵبه‌ندى موسڵماناندا زيانى سێيه‌م : ئه‌و بۆشاييانه به ده‌يان يادو ئاهه‌نگى ناره‌سه‌ن و دژه ئاين و كه‌لتورمان پڕكرانه‌وه‌و خه‌ريكن ئه‌بنه به‌شێك له واقيعى ئێستامان. ئيتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه زيان نه‌بێت زيانكردن وزيان گه‌ياندن چييه؟!!.
بۆيه به پێويستى ئه‌زانم گرنگى گه‌وره بدرێت به يادى له‌دايك بونى پێشه‌وامان و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و 3 زيانه‌ى باسم كردن به مه‌رجێك له شێوه ته‌قليديه‌كه‌ى ده‌ريكه‌ين و به دورى بگرين له باس و خوازى لاواز‌و بێ بنه‌ماو هه‌وڵبده‌ين به شێوه‌ى كۆنفراسى جۆراو جۆرى فيكرى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و.. هتد ئه‌و ياده به‌رزراگرين، كێش به باشى نازانێت و پێى شه‌رعى نيه با له‌ويترى تێك نه‌دات و وه‌ك مه‌سه‌له‌يه‌كى ئيجتيهادى لێى بروانێت كه ته‌حه‌مولى رأى جياواز ئه‌كات وه‌ك زۆر مه‌سه‌له‌ى تر‌ى شه‌رعى .
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018