دوای تاڵیبان ئەمریکا لەگەڵ لایەنە ئیسلامیەکانیتر ئاشت ئەبێتەوە؟
وتار/
07/07/2021
543 جار بینراوە
عبدالرحمن محمد عارف
دوای تاڵیبان ئەمریکا لەگەڵ لایەنە ئیسلامیەکانیتر ئاشت ئەبێتەوە؟
عبدالرحمن محمد عارف
من سیاسی نیم، بەڵام گوێگرێکی خراپیش نیم بۆ روداوەکان و لێکدانەوەی نهێنی پشت روداوەکان لەلایەن خەڵکە سیاسی و ستراتجیەکان، بۆ چۆڵکردنی ئەفغانستانیش لەتەرەف ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ژیرمەندەکان یەژن سەرەتای گۆرانکاریگەلێکی گەورەن لەسەر ئاستی جیهان و جیهانی ئیسلامدا، لەسەر ئاستی جیهان پێمان ئەڵێت نێوان ئەمریکاو چین لەخراپەوە بۆ خراپتر ئەچێت، ستراتیج نوس و چاودێرە گەورەکان ئەڵێن جەنگێکی جیهانی نێوان ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەلایەک و چینیش لەلایەک بەڕێوەیە!، هەر ئەوان ئەڵێن لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامیش ئەوەیە ئەمریکا ئەگەر بە (عەقڵ)ی دور لە ئایدۆلۆجیاى کوێرانە مامەڵە بکات ناچارە دەرگای پەیوەندیەکانی بکاتەوە بەسەر لایەنە ئیسلامیەکاندا . ئەوان پێیان وایە تەنها لایەنێک بتوانێ شورایەک دروست بکات لەبەردەم هەڵپەو پەلاماری سەربازی چینداو رێبگرێت لە هاتنی یەئجوج و مەئجوج بەرەو ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەی کەنداوو دواتر ئەوروپا ئەوە ئیسلامیەکان و گەلانی موسڵمانن!. بۆیە ئەیانەوێ زۆر زو ژینگەیەکی سەربازی بەرفراوان لە سنورەکانی چینەوە دروست بکەن لانی کەم بۆ شەکەت و ماندوکردنی سوپای چین(تەتارو مەغۆلی داهاتو)!، چاککردنەوەی پەیوەندیان بە تاڵیبان و رادەستکردنەوەی ئەفغانستان سەرەتای ئەو رێگە نوێ و ناچارییە، بۆیە (ئەگەر هەیە)و وا چاورەروان ئەکرێت لەگەڵ ئیسلامیەکانی وڵاتانی عەرەبیش هەنگاوێک بنێت و دەست بشۆرێت لە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە، ئەگەر ئەمریکا ئایدۆلۆژیا کوێری نەکات و بە مەنتیق هەڵوێست وەرگرێت و دژ نەبێتەوە بە بەرژەوەندیەکانی خۆی لەسەر ئەساسی کینەو ترس لە ئیسلام.. ئەم باسە پێویستی بەدیراسەی ووردو فراوان هەیەو دەیان پرسیار لە خۆی ئەگرێت .
نوێترین نوسینەکانی عبدالرحمن محمد عارف
-
عبدالرحمن محمد عارف
07/07/2021
-
عبدالرحمن محمد عارف
21/04/2020
-
عبدالرحمن محمد عارف
01/11/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
16/08/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
05/02/2019
-
عبدالرحمن محمد عارف
27/11/2018