ناوچەیەک لەسەر دەمی بورکان

وتار/ 03/03/2017 1039 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ناوچەیەک لەسەر دەمی بورکان


بارودۆخی سوریا هەڵچوونێک بوو گەلێک گۆڕانکاری لە گەڵ خۆیدا هێنا. جیهادییەکان نەیانتوانی لە یەک بەرەدا خۆیان ڕێک بخەن و، بگرە لە یەکتریشیان کوشت. هێڵەکانی نەتەوایەتی و سۆشیالیستی لە هێڵی مەزهەبیدا توانەوە و، بەشار ئەسەد دەستی پێشوازی بۆ حیزبوڵای لوبنان و ئێران گرت بە سنگییەوە و، کوردەکانیش کە مەحرومییەت و بێمافی نەتەوەیی سیمایانە، نەیانتوانی ببن بە یەک هێزی کاریگەر.
تا سنوری دەسەڵاتی کوردانی ڕۆژئاوا فراوان دەبوو، ناکۆکییەکانیشیان فراوان دەبوو. هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کە هەمان ئەزموونی کوردستانی باشور دووبارە دەکەنەوە. لە قۆناغی خەباتی سیاسیدا کە هەموویان دژ بە ڕژێمی سوریا بوون و، بەهێزیی ڕژێمی سوریا ڕێی بە دەرکەوتنیان نەدەدا، هیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبوو. چۆڵبوونی ناوچەکەیان لە هێز و ئیدارەی ڕژێمی سوریا پەلی سەربازیی پێ هاویشتن و، نکوڵی کردن لە بوونی یەکتر و، هەوڵدان بۆ سڕینەوەی خەباتی یەکتر سەری کێشا بۆ پەنابردنە بەر هێزەکانی دەرەوەی خۆیان.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی نزیکی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوا، دەبینین تا دەهات ویستی لێکحاڵی بوون کەم دەبوو و، حەزی لە یەکتر دوورکەوتنەوە زۆرتر دەبوو. هەرلایەنەو بۆ داکوتانی ڕەگی دەسەڵات خۆی ئامادە دەکرد. هیچ لایەکیان بە ئاڕاستەی ڕاستییەکاندا کاریان نەدەکرد و، مەسەلەی شەڕ و پێکدادانیان بەجێهێشتبوو بۆ زەمەن و، دەستی دەرەکی کە هەردووکیان لەبەرژەوەندی ئاشتیاندا نەدەبوو.
ئێستاش نەچووە بچێت. ڕێککەوتن و لێکحاڵی بوونی لایەنەکانی ڕۆژئاڤا، هەڵسوڕانێکی دڵسۆزانە و، پشتێکی بێلایەنی دەوێت. ئەوەش دەست دەکەوێت ئەگەر ویستی ڕێککەوتنیان هەبێت.
خالد ڕەنجدەر


نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌