جیاوازی لەنێوان سەنگەرگواستنەوەی ئێستاو کۆن
وتار/
03/03/2017
1309 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
جیاوازی لەنێوان
سەنگەرگواستنەوەی ئێستاو کۆن
هەرلەکۆنەوە سەنگەرگواستنەوە
لەنێو سیاسەتمەدارانی کورد هەبوە، مەبەستم
سەرەتای دەستپێکردنی شۆرشی ئەیلولە، بەڵام زاراوەی سەنگەرگواستنەوە لەفەرهەنگی سیاسەتی
کوردی زۆر کۆن نییە.
بەبیروبۆچونی
من ناشیرنترین سەنگەرگواستنەوە ، سەنگەرگواستنەوەی پارتی بۆناو یەکێتی ، یان یەکێتی
بۆناو پارتییە، بەتایبەتی کەسێک، کەبۆماوەیەکی دورو درێژ لەنێو حیزبێک کاری سیاسیو،
سەربازی کردبێو، بەشداری کوشتنی هەزاران لاوی کورد، بێوەژنکردنی ئافرەتی کورد،هەتیو
کردنی منداڵی کورد، جەرگسوتاندنی دایکو باوکی کوردی کردبێ،لەپێناو سەرکەوتنی حیزبەکەیو،
بەزاندنی حیزبە نەیارەکەی، ئینجا لەدوای مێژووەکی دورو درێژ بڵێ: من ئازادم، بەمافی
خۆمی ئەزانم سەنگەر بگوێزمەوە لەو حیزبەی کەسەرم تێدا سپیکردوە بۆنێو ئەو حیزبەی چەندەها
ساڵ شەڕم لەگەڵدا کردوە، من بەکارێکی نەشیاوی ئەزانم، بەڵام بۆ پێشمەرگەیەکی سادە،
گلەیەکی زۆر گەورە نییە، چونکە زۆر جار پێشمەرگەی سادە لەلایەن بەرپرسەکەی بێڕێزی پێکراوە، ناچاربووە
واز لەپێشمەرگایەتی بێنێ.
سیاسەتمەداری بەئەزمون ئەوە نییە بیر لەسەنگەرگواستنەوە بکاتەوە،
بەڵکو خەبات بکات بۆراستکردنەوەی حیزبەکەی،
یان کاربکات بۆدروستکردنی حیزبێک،یان ڕێخراوێکی ڕوشنبیری.......هتد، نمونەشمان لەسیاسەتمەدارانی
کوردستان جەوهەر نامیقو نوشێروان مستەفایە، یەکەمیان کەوازی لەپارتی هێنا دانیشت،
دووەمیشیان حیزبی دامەزراند.
جیاوازی لەنێوان
سەنگەرگواستنەوەی ئێستاو کۆن: ئێستا لەنێو حیزبێکی کوردی بۆنێو حیزبێکیتری کوردیە،بەڵام
لەسەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلول بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی، هەتا ڕوخانی
ڕژێمی سەددامی خوێنمژ، سەنگەرگواستنەوە بەردەوامبوە لەنێو شۆڕش بۆنێو ڕژێمی دوژمن،
لەهەموو ئاستێک سەنگەرگواستنەوە هەبوە لەپێشمەرگەی سادە،هەتا ئەندامی مەکتەبی سیاسی،
بگرە گەورەتریش،ئەتوانم بڵێم: زۆر کەس هاتینە نێو شۆڕشو دەستیانکردوە بەئەزیەتدانی خەڵکی ڕەشو ڕوتی ناوچەئازادکراوەکان، بۆئەوەی دەنگوباسیان
لەنێو ڕژێم بڵاوببیتەوە، کەپیاوێکی ئازاو نەترسە،تاجێگای خۆش بکات لەنێو ڕژێم،
نمونەمان هەیە لەنێو سەرکردەکان کەڕۆڵی پێشچاوی گێراوە لەنێو شۆڕش،بەڵام وەک گورگی هاروابوە بۆگیانی خەڵکی ڕەشو روت.
لەهەمووی سەیرتر:
سەرکردەی زۆر بەناوبانگ هەبوو لەنێو شۆڕش،
وەک سەگی هاروابو، بەرانبەر بەدانیشتوانی گوندەکانی ژێر دەستی شۆرش،بەلام کاتێ سەنگەری
گواستەوە بۆ بەغدا، بووە پیاوێکیترو، سەردانی خەڵکی ئەکردو، داواشی لەخەڵک ئەکرد،
ئەگەر کارێکتان هەیەو بەمن بکرێ ئەمن ئامادەم یارمەتیتان بدەم.
کێشەی سەرکردەکانی
کورد ئەوەیە، کەبەدوای بەرژەوەندی خۆیان ئەگەڕێن، ئینجا لەبەغدا بێ، یان تاران، یان
پایەتەختێکیتر، خۆیان لەوێ ئەبیننەوە، گوێ بەمیللەت نادەنو گوێش بەمێژووی خۆیان
نادەن.
ئایە ئەوانەی ئێستا
دەسەڵاتی کوردستانیان لەدەستدایە دڵسۆزترن بۆ گەلی کورد،یان ئەو سەرکردانەی کاتی خۆی
سەنگەریان گواستەوە بۆ بەغدا؟بەبیرو بۆچونی من ،ئەو سەرکردانەی سەنگەریان گواستەوە
بۆ بەغدا، ئەگەر قازانجی باشیان نەبو بۆ گەلی کورد،زیانێکی زۆر گەورەشیان نەبو،
چونکە دەسەڵاتیان نەبو گەلی کورد برسی بکەن، بەڵام ئەوانەی ئێستا بەڕۆژی ڕوناک خۆیان
دەوڵەمەند دەکەنو، میللەتیش برسی ئەکەنو، شەرمیش لەخواو میللەت ناکەن.
من بەخۆم لەکوردستان
ناژم بەڵام کاتێ تەماشای تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی ئەکەم، ئەبینم و ئەبیستم خەڵک
هاوار ئەکات لەبرسان، بۆنمونە ئەمڕۆ ژنێک
ئەیووت: جەلەکانی مێردەکەی فرۆشتوە، بۆکڕینی پێداویستیەکانی ڕۆژانە،ئەڵێم دەبی سەرکردەکانو
بەرپرسانی کورد ویژدانیان هەبی.خەڵک لەبرسان بمریو، ئەوانیش ڕۆژانە: بالەخانەی نوێ،
سەیارە مۆدیل تازە،بەدەیان کەناڵی تەلەفزیۆنی
ئاسمانی،ئەیانتوانی ئەو پارە زۆرەی لەکەناڵەکانو پەیامنێرەکان سەرف ئەکرێ، شیریان
پێکڕیبایە بۆ منداڵی هەژارەکان.
کێشەی میللەتی
کورد ئەوەیە کەسەرکردەکان گوێ لەقسەی دڵسۆزەکان ڕاناگرن،بەڵکو گوێ لەقسەی ئەو کەسانە
رائەگرن، کەپۆستی باڵایان وەرگرتوە،شایەنی پۆستەکەش نین.
پێشچاوترین سەنگەرگواستنەوە
لەسەردەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی عێراق:یەکەمیان سەنگەرگواستنەوەی مام
جەلالو تاقمەکەیبولەساڵی ١٩٦٦ بۆ نێو حکومەتی عێراق. دووەمیان سەنگەرگواستنەوەی عەزیز
عەقراویو هاشم عەقراویبو، لەساڵی ١٩٧٣. سێیەمیان سەنگەرگواستنەوەی چوار بەرپرسی زۆر بەناوبانگی پارتی دێموکراتی
کوردستانبون، لەساڵی ١٩٧٩، کەلەنێوان ئەو چوار بەرپرسە برایەکی مەسعود بارزانیبو.
موحەممەد مەلا
مەحمود/ لەئەمەریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021