ئاخۆ کەی ئەمەشیان لە زیندانەکانی ئەمریکادا وەفات دەکات؟

وتار/ 20/02/2017 1316 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ئاخۆ کەی ئەمەشیان لە زیندانەکانی ئەمریکادا وەفات دەکات؟
 
عافیەی صدیقی، ئەو ژنە پاکستانییەی لەسەر ڕێکخراوی قاعیدە هەژمار کرا و، بە تۆمەتی هێرش کردنە سەر سەربازەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان سزای زیندانی ٨٦ ساڵی لە ئەمریکا درا بەسەردا. عافیە لە شاری کەراچی پاکستان لە ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. دوای ئەوەی خوێندنی باڵای لە پاکستان تەواوکردووە چووەتە هەرێمی تەکساس لە ئەمریکا و، لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی ئەعصاب وەرگرتووە.
چیرۆکی عافیەی صدیقی لە میدیاکاندا:
دوای دەستگیرکردنی خالد الشیخ محمد لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٠٣دا، عافیەی صدیقی خۆی و هەرسێ منداڵەکەی لە شاری کەراچی دیار نامێنن. هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە عافیەی صدیقی یەکەم ژنە دەستگیر دەکرێت و گومانی لێدەکرێت کە سەر بە قاعیدە بێت. عافیەی صدیقی دوای پێنج ساڵ لە دیارنەمانی لە ئەفغانستان دەردەکەویتەوە و، وا ڕاگەیەندرا کە لە لایەن هێزەکانی ئەفغانستانەوە لە هەرێمی غەزنێ دەستگیر دەکرێت و، ڕادەستی ئەمریکاییەکان دەکرێت.
ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاند کە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە گەڵیدا لە ئەفغانستان پەلاماری تفەنگی یەکێک لە سەربازەکان دەدات و تەقە لە لێکۆڵەرەوەکان دەکات، بەڵام هیچیان بەرناکەون و، خۆشی بریندار دەبێت. ئەو تۆمەتانەی خرانە پاڵی بریتی بوون لە: هەڵگرتنی یەک کیلۆگرام سیانیدی صۆدیۆم لەناو شوشەی کرێمی دەستدا. هەروەها نەخشەی جەنگ و نەخشەی پردی برۆکلین و بینای ئەمپایەر سیتی لە نیویۆرک پێ بووە. پێشتر ئێف بی ئای ڕایگەیاندووە کە بە ناوی مێردی یەکەمییەوە لە ئەمریکا دووربینی شەو و کتێب سەبارەت بە جەنگ و پارە بەخشین بە ڕێکخراوی ئیسلامی و هەندێک کەلوپەلی تر بە بڕی ١٠ هەزار دولار کڕڕاوە. ئەمەش هۆکارێک بووە کە ئەو دەزگایە بە دوایانەوە بێت.
عافیەی صدیقی ڕەوانەی ئەمریکا دەکرێت و، لەوێ لە دادگایەک لە ساڵی ٢٠١٠دا بە تۆمەتی هێرش بردن بە مەبەستی کوشتن بە زیندانیکردنی ٨٦ ساڵ سزا دەدرێت و، لە دۆسییەکەیدا ئاماژە بەوە ناکرێت کە ئەندامی قاعیدە بێت. تەنانەت "ڕیچارد بیرمان"ی قازی دادگای ئەمریکا لە حوکمەکەیدا دەڵێ: بە هیچ شێوەیەک یەک تاکە بەڵگە نییە کە عافیەی صدیقی و کوڕەکەی لە ئەفغانستان بووبێتن.
بنەماڵەکەی کاتی خۆی گوتوویانە کە عافیە و منداڵەکانی لە ماڵەوە لە گەڕەکی گوڵشەن اقبال لە شاری کەراچییەوە چوون بۆ فڕۆکەخانە و لە ڕێگا هێزێکی پاکستانی و ئەمریکایی دەستگیریان کردوون. کە عافیە خۆشی بۆ یەکەمجار لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا لە نیویۆرک دەردەکەوێت دەڵێ کە لە زیندانێکی نهێنیدا لە ئەفغانستان شاردراوەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢دا عافیە لە مێردەکەی جیادەبێتەوە و، دواییتر شوو دەکات بە "عەمار بەلوچی" کە برازای خالد الشیخ محمد بووە. ئەمریکاییەکان گومانی ئەوەیان لێکردووە کە عافیە لەو کاتەی دانیشتوو ئەمریکا بووە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەبووبێت و، لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٨ لە ئەفغانستان لە گەل بنەماڵەی مێردی دووەمی ژیاوە. بنەماڵەکەی ئەوەیان ڕەت کردووەتەوە
تێبینی: ئەم زانیارییانە لە چەند پێگەیەکی ئێنتەرنێتی وەرگیراوە.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌