ناوچه‌ی ئارامى باكووری سووریا
وتار/
15/02/2017
702 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ناوچه‌ی
ئارامى باكووری سووریا
نوسینی:شوان
هه‌ورامی
گه‌رچی
ئه‌م بابه‌ته له یه‌كه‌م ساڵی شۆڕشی گه‌لی سوریاوه له‌لایه‌ن توركیاوه داوا
كراوه ، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو خۆرئاواوه پشتگوێ
خراوه ، له‌وانه رێگه‌نه‌دان به سه‌ركه‌وتنی شۆڕش چونكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌شار
ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی ئه‌واندا نه‌گونجاوه ، دواتریش ده‌ركه‌وت سیاسه‌تی
راسته‌قینه‌ی خۆرئاواییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانیان بۆ دیموكراسیی و مافی
مرۆڤ و مافی چاره‌نووسی گه‌لان ، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه‌دا
بووه ، هه‌روه‌كو بێرنارد هێنری لێڤی به‌ناو رۆژمه‌وان و فه‌یله‌سوف و دواتریش ده‌رهێنه‌ری
سینه‌مایی فه‌ره‌نسیی و زایۆنیی ، له‌وه‌ڵامی خوێندكاران و رۆژنامه‌واناندا له
زانكۆی ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاند " دیموكراسیی به‌كه‌ڵكی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه
نایه‌ت " بۆیه ئه‌وان و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانیان له گشت وڵاتانی به‌هاری
عه‌ره‌بیدا كوده‌تاو شۆڕشی چه‌واشه‌یان ده‌ستپێكرده‌وه ، ته‌نانه‌ت ساڵێك به‌ر له
سه‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت " سوپای میسر رێگه به ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان
نادات " ، هه‌رواش بوو له میسر‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و سووریادا زۆر به جوانیی
ئاكامه‌كانی ده‌ركه‌وتن . كه دیاره یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دژایه‌تی شۆڕشی
سوریاش پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بوو ، هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه "رامی
مه‌خلوف"ی خاڵی به‌شار ئه‌سه‌دو ملیاردێری بنه‌ماڵه‌كه‌یان رایگه‌یاند كه "
سه‌ركه‌وتنی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كسانه به كه‌وتنه مه‌ترسیی ئاسایشی ئیسرائیل
" ، بۆیه نه‌ك ئه‌م قسه‌یان به‌جدیی وه‌رگرت به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خۆرئاوا رێگه‌یان
نه‌دا چه‌كی دژه ئاسمانیی به شۆڕشگێڕان بفرۆشرێت ، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی تراژیدیای
كوشتاری 600 هه‌زار هاوڵاتیی سوریی و زیاتر له 10 ملیۆن ئاواره‌ی لێكه‌وته‌وه ،
ئه‌مه جگه له به‌زاندنی گشت هێڵه سووره‌كان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی و
قه‌ده‌غه‌كراوی جیهانیی له دژی خه‌ڵكی سڤیل .
به‌ڵام
له دوای هاتنی ترامپ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه و ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی
جنێف ، ئه‌وه چه‌ندین جاره ئه‌ردۆغان و حكومه‌تی توركیا باسی ناوچه‌ی ئارامی
باكووری سوریا ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تی له دوای گرتنه‌وه‌ی شاری باب و ره‌قه ده‌چێته
بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه . پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بێت كه دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاندووه
كه پشتیوانیی له‌و بۆچوونه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كات و له نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌و وڵاته
تێده‌گات .
لێره‌دا
له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه چه‌ند خاڵێك گرنگه :
1. توركیا وڵاتێكی كاریگه‌ره له ناوچه‌كه‌دا ، به‌ڵام ته‌نیا هێزی
ناوچه‌كه نیه بۆ بڕیاردان ، به‌ڵام توركیا ئه‌زموونی ناوچه‌ی دژه‌فڕینی باكووری
عێراقی هه‌یه كه رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تیی تێدا گێڕا ، له سه‌ره‌تادا مه‌ترسیه‌كی زۆری
له هه‌رێمه‌كه هه‌بوو ، به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌رێمه له رووی سیاسیی و سه‌ربازیی
و ئابوورییه‌وه سوودێكی زۆری به توركیا گه‌یاندووه .
2. ترامپ بۆ خۆی ده‌یه‌وێت درێژترین دیواری جیهان له نێوان ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان و مه‌كسیكدا دروست بكات ، به بیانووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاوه
، جگه له‌وه‌ش بۆ بیانووی ره‌وایه‌تیی دروستكردنی دیواره‌كه‌ی ، نمونه‌ی به دیواره‌كه‌ی
ئیسرائیل هێناوه‌ته‌وه ، كه دادگه‌ی لاهای به ناڕه‌واو نایاسایی هه‌ژمار كردووه
، بۆیه توركیا به زمانی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌دوێ ، بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
خۆی ، بۆیه ترامپ پشتیوانیی له‌و ناوچه ئارامه‌ی باكووری سووریا ده‌كات ، به‌ڵام
تا ئێستا دیار نیه له‌سه‌ر چ بنه‌ماو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك ئه‌و پشتیوانیه‌ی جێبه‌جێ
ده‌كات .
3. بێگومان ئه‌و ناوچه ئارامه ئه‌گه‌ر وه‌كو ناوچه‌ی دژه‌فڕینی
هه‌رێمی كوردستان بێت ، كه به‌بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش چه‌سپێنرا ، ئه‌وا
رژێمی سوریاش ناتوانێت گرفتی بۆ دروســـت بكات . به‌ڵام ئه‌و كاته فۆرمێكی نێوده‌وڵه‌تیی
وه‌رده‌گرێت ، كه گومانی تێدانیه توركیا رۆڵی زۆر كاریگه‌ری تێدا ده‌بینێت .
4. رووسیا تا ئێستا بێده‌نگه له‌و بۆچوونه‌ی توركیا ، له‌وانه‌یه
به‌لای رازیبووندا بشكێته‌وه ، چونكه رێگه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا
. رووسیا پێگه‌ی خۆی له كه‌ناره‌كانی سووریا ده‌ستكه‌وتووه ، نایه‌وێت وه‌كو ئه‌فغانستان
شه‌ڕ درێژ ببێته‌وه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێستای ببێته شكست ، جگه له‌وه‌ش
راگرتنی باڵانسی دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ رووسیا زۆر گرنگه ، به‌تایبه‌تیی
هێشتا ئاسۆیه‌ك بۆ لادانی گه‌مارۆكانی سه‌ر رووسیا نابینرێت . ئێستا قه‌باره‌ی
بازرگانیی رووسیاو توركیا له نێوان 30 – 35 ملیار دۆلاردایه‌و به پێی نه‌خشه‌ی پێشبینییكراو
بۆ ساڵی 2023 ده‌بێ بگاته 100 ملیار دۆلار ، به‌تایبه‌تی توركیا ده‌بێته گرنگترین
پردی نێوان رووسیاو ئه‌وروپا ، له‌دوای قه‌یرانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا ،
كه قه‌یرانێكی مێژووییه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه .
5. توركیا وه‌كو دووه‌مین هێزی ناتۆ ، زۆر كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شداریی چالاكانه بكات له چه‌سپاندنی ناوچه‌ی ئارامی سووریادا ، به تایبه‌تیی
سنوورێكی دوورودرێژی له‌گه‌ڵئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌و مه‌به‌ستیه‌تی بیپارێزێت ، سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكاش به بۆچوونێكی تره‌وه ده‌ڕوانێته تێچوونه‌كانی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانه‌كانی
و به‌ڕاشكاویی رایگه‌یاندووه كه هه‌موان ده‌بێ به‌شدار بن له تێچوونه‌كاندا ، بۆیه
ترامپ خۆشحاڵ ده‌بێت زۆربه‌ی تێچوونه‌كان بكه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا و وڵاتانی تر .
توركیاش مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی پێ بسپێردرێت ، هه‌روه‌كو پێشتر توانیی
له باكووری عێراقدا به قازانجی خۆی به‌كاری بهێنێت .
6. توركیا مه‌به‌ستیه‌تی قوڵایی ستراتیژیی خۆی له‌گه‌ڵ سوننه‌ی
شامدا به‌هێز بكات ، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیه‌تی په‌یه‌ده له هه‌رچوارلاوه گه‌مارۆ
بدات ، به تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی باب له كۆتاییه‌كانی نزیك كه‌وتۆته‌وه‌و ئۆپه‌راسیۆنی
ره‌قه ده‌ستیپێكردووه ، ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئێران پێی باشه كه
توركیا رۆڵی زیاتر بێت له سووریادا بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پشتیوانیی له‌توركیا
بكات بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی قوڵایی سووریا ، بۆ توركیاش ئه‌وه گرنگه كه ئه‌گه‌ر پێی
نه‌كراوه رژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێنێت ده‌توانێت به‌شی گرنگی باكووری سووریا كۆنترۆڵ
بكات ، پێناچێت رووسیاش گرفتی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا چونكه بڕوای به پێدانی
ئیمتیاز هه‌یه له به‌رانبه‌ری سه‌قامگیریی ئه‌منییه‌وه .
7. ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌یه‌ده وه‌كو هێزێكی شه‌ڕكه‌ر به‌كار ده‌هێنن
له دژی داعش ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن جێگه‌ی توركیا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
بگرنه‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌توانن له‌گه‌ڵ توركیادا بگه‌نه ئه‌نجام – كه
ترامپ به قسه‌ی خۆی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی پێخۆشه په‌یه‌ده‌و توركیا یه‌كبخات - ئه‌وا
دواجار ئه‌مه‌ریكا لایه‌نی توركیا ده‌گرێت و ده‌سبه‌رداری ئه‌وان ده‌بێت . چونكه
ئه‌مه‌ریكا به‌بێ توركیا له ناوچه‌كه‌دا ناتوانێت سه‌قامگیریی دروست بكاته‌وه ،
به‌تایبه‌تیی كه رایگه‌یاندووه كار بۆ كۆنترۆڵ كردنی هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له
ناوچه‌كه‌دا .
هێشتا
زووه نه‌خشه‌و جواگرافیای ئه‌و ناوچه ئارامه‌وئاكامه‌كانی ده‌ربكه‌ون ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه وڵاتانی زلهێز – به تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكاو رووسیا – و وڵاتانی
ناوچه‌كه‌ش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته به‌زووترین كات ، قه‌یرانی سووریا بگاته
رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو ، كه‌واته له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و ناوچه ئارامه‌ش له
داهاتووی نزیكدا سنووره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه پێگه‌ی
كورد له نه‌خشه‌ی جیهانیدا زۆر بێهێزه ، چونكه هه‌میشه به‌هۆی ناكۆكیی ناوخۆییه‌وه
نه‌یتوانیووه به‌ری ئاره‌قه‌و خوێنی خۆی كه پێشكه‌شی كردووه ، به شێوه‌ی گه‌لانی
سه‌ركه‌وتوو بچنێته‌وه ، به‌ڵكو خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌كانی هه‌میشه ره‌نجیان به ره‌نجی
فه‌رهاد كردووه !!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018