پارەو پوڵ لای سەرکردەکان پیرۆزترە لەخاک‌ و نیشتیمان

وتار/ 11/02/2017 1049 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

پارەو پوڵ لای سەرکردەکان پیرۆزترە لەخاک‌ و نیشتیمان

 
هەرلەکۆنەوە سەرکردەکان خەباتیانکردووە بۆ پەیداکردنی پارەو، پلەی حیزبایەتی‌و حکومی، بۆ خۆیان‌و، بنەماڵەکەیان‌و، ئەو کەسانەی ڕازی ئەبن بەژیانی کۆیلایەتی.سەرکردەکان ئەوەی بەخەیاڵیان دانایێ نیستیمان‌و، میللەتە، بەڵکو برسیکردنی میللەت‌و، فرۆشتنی خاک‌و نیشتیمان بویتە بەشێک لەبەرنامەی تێکۆشانیان، هەروەها بۆ مانەوەی خۆیان گوێ بەکاری ڕەووشت پاکی نادەن.
ئەگەر تەماشای سەرکردەکانی وڵاتانی  عەڕەب بکەین، هەمیشە پارەو پۆستی بلە بەرز بۆ خۆو، بنەماڵەکەیان داناوە، بەڵام لەکاتی قسەکردن‌و، ووتار خوێندنەوە، خۆیان  دڵسۆزی گەلی عەرەب‌و خاک‌و نیشتیمانن،بەڵام لەپێناو مانەوەی خۆیان لەدەسەڵات، ئامادەن لەیەک ڕۆژدا کۆتایی بەمیللەت‌و نیشتیمان بێنن، نموونەشمان زۆرە بەتایبەت لەدوای بەهاری عەڕەب. ئەسەد‌و، قەززافی‌و، عەلی عەبدوللا هیچ نەما بەعەرەب نەکەن.
سیاسەتی برسیکردنی میللەت لەوڵاتانی دواکەوتو بویتە نەریتێک وازهێنانی ئەستەمە، بەتایبەت لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ئێمەی کوردیش بەدەرنین لەم نەریتە، چونکە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەژین‌و،خوی عەڕەبەکانیشمان وەرگرتووە، چونکە دوو پارچەی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی عەڕەبەکاندان.
هەڵبەتە ئەگەر سەرکردەکانی باڵادەستی کوردستان باسی خۆیان بکەن، لەخەباتکردن لەپێناوی میللەت، لەبەڕێوەبردنی سستەمی دێموکراسی، لەجێبەجێکردنی یاساو دادپەروەری، ئەوە ئەوان پێشەنگن‌و،نموونەشن لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، بەڵام ئەگەرچاو بخشێنن بەمێژوی سەرکردەکانمان، لەسەرەتای دەستپێکردنی شۆڕش تا ساڵی ١٩٩٨، هەموویکوشتنی کورانی گەلی کورد، هەتیوکردنی منداڵان، جەرگسوتاندنی دایکان،بێوەژنکردنی ژنانی کورد، ئینجا لەساڵی ١٩٩٨ کەتواندران لەڕێگای وڵاتی ئەمریکا جەنگی کورد کوشتن رابگرن، سەرکردەکانمان بیریان لەڕیگایەکی تر کردەوە بۆ چەوساندنەوەی میللەت،چونکە بیرو بۆچونی ئەوان :لاوازکردنی میللەت سەرکەوتنی سەرکردەکانە.
بێگومان جەنگڕاگرتنی کورد کوشتن، کارێکی مرۆڤانەوکوردانەو پیرۆزە، بەمەرجێ لەپێناوی  بەرژەوەندی میللەت ئەنجامدرابە،بەڵام ئاشکرابو لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی گۆڕ بەگۆڕو، هاتنی پارە بەڵێشاو بەرەو کوردستان، سەرکردەکانی کورد کوژ هەر زوبەزو ڕێککەوتن بۆدابەشکردنی پارە لەنێوان خۆیان، بەشیوەیەکی نەهێنی، دور لەچاوی میللەت. ئەوەی سەرکردەکان بەخەیاڵیان‌دا نەدەهات گەل‌و نیشتیمان‌بو.
ئەم سەرکردانە ڕۆژ لەدوای ڕٶژ قەیرانی سەختتریان دروستکرد بۆ میللەتی کورد، تاگەیشتە ئەوەی نەک هەر کوردستان بفرۆشن، بەڵکو مرۆڤاتیشیان فرۆشت، باشە هاواری ژنە شەهید، دایکە شەهید، منداڵی شەهید،مامۆستاو هەژاران لەبرسان‌و بێپارەیی، ئەوە فرۆشتنی مرۆڤایەتی نییە، بەخۆو کۆیلەکانیان لەوپەڕی ژیانی پاشایانە‌دا ئەگوزەرێنن. باوڕناکەم ئەو ژیانەی سەرکردەکان هەیتیان لەئەمەریکاش ئەم ژیانە هەبی.
ئەوەی لێرە جێگای پرسیارە، ئایە میللەت ئەتوانی بەسەرکردەکان بسەلمێنی ، کەنیشتیمان پیرۆزترە لەپارەو پول؟پیاوێکی عەڕەب لەوەڵامدا ئەڵێ:(إذا استطعت أن تقنع الذباب بأن الزهور أفضل من القمامة، حینها تستطیع أن تقنع القادة بأن الوطن أغلی من المال). ئەگەر بتوانی مێش رازی بکەی کەگول‌و گوڵزار جوانترە لەگوفەک، ئەوکات ئەتوانی بەسەرکردەکان بسەلمێنی کەنیشتیمان بەنرخترە لەپارەو پول.
موحەممەد مەلا مەحمود/لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌