ره‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ .. ئه‌لقــه‌ی یه‌كه‌م
وتار/
16/01/2017
574 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ره‌هه‌نده‌كانی
سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ
ئه‌لقــه‌ی
یه‌كه‌م
شوان
هه‌ورامی
بنه‌ماكانی
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا
ناوه‌ندی
جه‌زیره بۆ توێژینه‌وه‌كان ( مركز الجزیرة للدراسات ) راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
ترامپ پێشكه‌ش كردووه ، كه تیایدا پێوه‌ره‌كانی كارگێڕیی و سیاسه‌ت له ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كاندا دیاریی ده‌كات ، بۆیه ئیداره‌ی ترامپ ئه‌سته‌مه بتوانێت لێیان
لابدات ، هه‌رچه‌نده بیه‌وێت گۆڕانكاریی ئه‌نجام بدات ، چونكه له‌لایه‌ك وڵاته‌كه
دامه‌زراوه‌ییه‌و له لایه‌كی تریش پێگه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌كو یه‌كه‌مین هێزی گه‌وره‌ی
جیهان زۆر هه‌ستیاره‌و به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیی هه‌یه ، لێره‌دا
ئاماژه به‌و خاڵانه ده‌ده‌ین :
1. سروشتی سیستمی سیاسیی ئه‌مه‌ریكیی : ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر
بنه‌مای زۆر ئاڵۆز و هاوسه‌نگیی له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و راپه‌ڕاندن
و دادوه‌ریدا دامه‌زراوه ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی
و حكومه‌تی ولایه‌ته‌كانیش هه‌روایه ، جگه له راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیاریكردنی
هه‌موو به‌رپرسان پێویستییان به په‌سه‌ندكردنیان هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه
، بۆ به یاسایی كردنی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌كانی سه‌رۆك پشتیوانیی و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجوومه‌نی
پیران و كۆنگرێسی پێویسته . هه‌رچه‌نده به‌هۆی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له هه‌ردوو
ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ، دوو ساڵی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی ترامپ تا راده‌یه‌ك ئاسانتره
، هه‌رچه‌نده ترامپ له دڵی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كاندا خۆشه‌ویست نیه بۆیه نابێ
ئه‌وه كاریگه‌ریی نه‌بێت بۆ راگرتنی . جگه له‌مانه‌ش ده‌بێ سه‌رۆك گوێ بگرێت بۆ
به‌رپرسانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی ، كه كه‌سانی پیشه‌یین و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانیان
له‌سه‌ر بنه‌مای پێدراوه روونه‌كان به پیشه‌ییانه راده‌گه‌یه‌نن ، نه‌ك له‌سه‌ر
بنه‌مای لایه‌نگریی سیاسیی ، بۆیه سه‌رۆك له‌م كاته‌دا ده‌بێ به به‌رچاو روونیی
و پراگماتیانه بڕیار بدات نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای درووشمه به‌رزه فڕه‌كان و خه‌ونه‌كانی
.
2. سنووری تواناكانی ئه‌مه‌ریكاو رۆڵی له جیهاندا : گۆشه‌نیگای
دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكیی له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
بریتیه له چه‌قی قورسایی له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا ، خاوه‌نی بڕیاری سه‌ره‌كییه
له‌م سیستمه‌دا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌مین هێزی گه‌وره‌ی
جیهانه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكای ئێستا ئه‌مه‌ریكای دوای رووخانی بلۆكی كۆمۆنیستیی نیه
له نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ، بۆیه ئه‌گه‌ر ترامپ بیه‌وێت
پارێزگاریی له پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات ، ده‌بێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێدراوه نوێیه‌كانی
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا بكات ، به له‌به‌رچاوگرتنی هێزو توانای وڵاته‌كه‌ی ، بۆ
نمونه ترامپ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی جه‌نگ هه‌ڵگیرساندن چونكه باجه‌كه‌ی
زۆر قورس و گران ده‌بێت ، له سه‌رده‌می بۆشی كوڕدا ناكارایی و فه‌شه‌لی ده‌ركه‌وت
، ناشتوانێت جه‌نگی بازرگانی له دژی هه‌ر وڵاتێك راگه‌یه‌نێت ، چونكه سیاسه‌تی
بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا
له جیهاندا ، بۆ نمونه وڵاتێكی وه‌كو چین خاوه‌نی دوو تریلیۆن دۆلاره له به‌ڵگه‌نامه‌كانی
خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا .
3. ململانێی باو له‌باره‌ی سیاسه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه : ململانێ
له‌باره‌ی ئه‌و ستراتیژه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بیگرێته‌به‌ر ، له‌كاتی به‌شداریكردنی ئه‌مه‌ریكاوه له
جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا دوو بۆچوون هه‌بووه ، یه‌كه‌میان : پێویسته ئه‌مه‌ریكا
بۆ پارێزگاریی كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ و خێرا له جیهاندا بچێته جه‌نگه‌وه . دووه‌میش : ده‌ڵێت ده‌ستوه‌ردانی
راسته‌وخۆ مه‌ترسیداره ، به‌ڵكو كاریگه‌رتر و به كه‌مترین مه‌ترسیی و ده‌ستوه‌ردانی
ناڕأسته‌وخۆ – به یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانه‌كانی و كاریگه‌ریی له هاوكێشه‌ی هێزه‌كاندا
– كاریگه‌ریی خۆی نیشان بدات . ئه‌وه‌ی له بۆچوونی ترامپ و تیمه‌كه‌یدا له‌و رووه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئۆباما و گرتنی رێگه‌چاره‌ی
دووه‌م ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانكاریی كه‌مدا ، بۆ نمونه ترامپ رایده‌گه‌یه‌نێت كه
ئیداره‌كه‌ی گوشار ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ‌و ده‌ره‌وه‌یدا كه بۆ
پاراستنی خۆیان ئه‌ركی زیاتر بخه‌نه ئه‌ستۆیان ، ئایا ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه
كه ژاپۆن و كۆریای باشوور و سعودیه بۆ پاراستنی خۆیان په‌نا ببه‌نه به‌ر
درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی ؟ ئایا وڵاتانی كاریگه‌ری خۆرئاوایی پشتیوانیی له‌م سیاسه‌ته
ده‌كه‌ن ؟ كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ململانێی چه‌كسازیی درووست ده‌كات ؟
ترامپ ده‌ڵێت ئاماده‌ی رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی ململانێكاندا له
ناوچه‌كانی پڕ له قه‌یران و جه‌نگدا ، ئایا فه‌رمانگه‌كانی ئاسایش و به‌رگریی و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ رووسیادا بگه‌نه ئه‌و جۆره رێكه‌وتنه ؟ كه
رووسیا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له ئه‌وروپادا
؟!
4. گۆڕاوه له‌ناكاوه‌كان له بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تیدا : هه‌میشه
ئه‌و خاڵانه له به‌رنامه ئاماده‌كراوه‌كانی ستراتیژیی سه‌رۆك و كۆی دامه‌زراوه
ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ر نابن له بڕیاری ئه‌و وڵاته‌دا ، راسته ئه‌و
ستراتیژانه وه‌كو به‌رنامه‌ی دینامیكیی و نه‌گۆڕ كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ پێشبینیی
زۆربه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، به‌ڵام هه‌ندێ پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراوی گۆڕاو
دێنه پێشه‌وه ده‌بێ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی خێرایان له‌گه‌ڵدا بكات ، وه‌كو
هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ، قه‌یرانی ئابووریی ساڵی 2008 ، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كانی
به‌هاری عه‌ره‌بیی و قه‌یران و كێشه‌ی ئۆكرانیا . به‌ڕاستیی جۆری سه‌رۆكه‌كان و
توانایان له جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه رۆتینیه‌كاندا ده‌رناكه‌وێت ، به‌ڵكو له‌و
كاته نائاساییانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌ر بۆیه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ترامپ له‌وه‌دا
ده‌رناكه‌وێت كه سروشتییه و تا راده‌یه‌ك پێشبینیی كراوه ، به‌ڵكو له یه‌كه‌مین
قه‌یرانی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی خۆی و تیمه‌كه‌ی ده‌بێت
.
5. قه‌باره‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی : سه‌رۆك بۆ چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت
، دۆسیه‌كه‌ی له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یدا ده‌كه‌وێته ژێر بڕیاری ده‌نگده‌ری
ئه‌مه‌ریكیی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئیداره ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ماوه‌ی
چوار ساڵه‌كه‌دا گرنگیه‌كی زۆر به رای گشتیی ده‌ده‌ن ، بۆ نمونه ناڕه‌زایی خه‌ڵك
بوو " نیكسۆن "ی ناچار كرد بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی ڤێتنام و كێشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا . گه‌رچی ترامپ یه‌كه‌مین سه‌رمایه‌داره
كه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه ، به‌ڵام ناتوانێت ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رچاو
نه‌گرێت ، ته‌نانه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنیشی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له هه‌ندێ شاری ئه‌مه‌ریكادا
لاوانێكی زۆر و چالاكه لیبراڵ و چه‌په‌كان له دژی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ، گه‌رچی
تا راده‌یه‌ك ئارام بوه‌ته‌وه ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات
ده‌ست پێبكاته‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ندێ له درووشمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات ، كه ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكیی تووشی دابه‌شبوون
ده‌كات .
6. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك : تایبه‌تمه‌نییه‌كانی كه‌سایه‌تیی
سه‌رۆك رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ دیاریكردنی سیاسه‌ته‌كانی و ئاراسته‌كانی ئیداره‌كه‌ی
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا . سه‌رۆكێ بیه‌وێت روبه‌ڕووی كۆنگرێس ببێته‌وه پێویستی
به توانایه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی رای گشتیی ، زیاتر له‌و سه‌رۆكه‌ی
كه بیه‌وێت گفتوگۆ بكات ، هه‌موو سه‌رۆكه‌كان – كه له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا
په‌نایان بۆ زێده‌ڕۆیی بردووه - ناچار بوون كه پاشه‌كشه بكه‌ن له‌و به‌ڵێنانه
، ترامپ كه هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ریی رێبه‌رایه‌تیی كرد بۆ كۆشكی سپی ، ئه‌ركی سه‌رشانی
زۆر قورسه ، ته‌نانه‌ت به درۆ كردنیش ، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه‌و بگره موسته‌حیله
له‌سه‌ر ترامپ به‌ڵێنه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی كانه داخراوه‌كانی خه‌ڵووز و ئه‌و
كارگانه‌ی كه داخراون له‌به‌ر نه‌بوونی توانای كێبه‌ركێ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێ بكات .
كه‌واته
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه كار بكه‌ن
، نه‌ك هه‌ر ناوخۆی وڵاته‌كه تووشی قه‌یرانی سیاسیی و ئه‌منیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا تووشی
ئیفلیجیی ده‌بێت و جیهان تووشیی ناسه‌قامگیریی و قه‌یرانی ناوچه‌یی و جیهانیی ده‌بێته‌وه
.
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018