كوڕ و كچه باشه‌كانمان : خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان تووشی كێشه مه‌كه‌ن
وتار/
12/01/2017
986 جار بینراوە
م.حسن شه‌مێرانی
( كوڕ و كچه باشه‌كانمان : خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان تووشی كێشه مه‌كه‌ن )
من به حوكمی ئه‌وه‌ی ناسراوم له‌م ناوچه‌ی خۆمانا زۆر جار هه‌م كوڕان و
هه‌م كچان ته‌له‌فونم بۆ ئه‌كه‌ن به‌ڵكو مامۆستا بڵێ ی ببه ماڵه‌وه‌مان
موافقه بكه‌ن له‌سه‌ر شوكردنم به فڵان ، چونكه وه‌عدمان داوه به‌یه‌ك و
ناتوانین واز له‌یه‌ك بێنین ، منیش ئه‌ڵێم باشه به‌سه‌ر چاو و ئه‌ڵێم
به‌خاوه‌نه‌كانیان به‌ڵام زۆریان موافقه ناكه‌ن و دواتر ئه‌و كوڕ و كچه
توشی وه‌زعی خراپ بوون و هه‌ندێكی به خۆسوتاندن و هه‌ندێكی به ڕاكردن
له‌ماڵه‌وه بۆلای رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و هه‌ندێكی به‌دڵشكاوی به‌و
شێوه‌یه كێشه‌یان بۆ دروست بووه و زیاتریش كچه‌كان ئه‌بنه قوربانی ،
داستانی زۆرم لایه ناكرێ باسی بكه‌م ، جا من ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و كوڕ و
كچه باشانه‌مان ئه‌وه‌یه : كه ئێوه له سوید ناژین و ووڵاته‌كه‌مان
ووڵاتێكی عاشه‌یه‌ریه و پێویسته كارێ نه‌كه‌ن له سنووری شه‌رع و عروفی
عه‌شایه‌ری و ڕه‌زامه‌ندی كه‌س و كارتان ده‌رچن ، زۆرێكتان الحمدالله
عاقڵانه و دیندارانه ئه‌چنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به ڕه‌زامه‌ندی
خۆتان و ئاگاداری كه‌س و كار و هه‌نگاوی دروست و هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبایی
تان لێ ئه‌كه‌ن ، جا ئه‌وه‌تان كاتی نییه هیچ هه‌له‌وێ نه‌كه‌ن و قبه‌ڵی
مه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر كاتتان بوو نه‌كه‌ن پێش ره‌زامه‌ندی باوك و دایك و برا و
كه‌س و كارتان هیچ وه‌عدێك بده‌ن به‌یه‌كتر و ئه‌وه‌تان كاتی ژنهێنان یان
شوكردنتانه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی شه‌رع مه‌جال ئه‌دات ڕازی بن به‌یه‌كتر و
به‌و شه‌رته‌ی دوای ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی كه‌س و كارتان ئه‌گینا خۆشتان و
كه‌سوكاریتان تووشی كێشه و سه‌ریه‌شه‌یه ئه‌كه‌ن عاقیبه‌تی زۆر خراپ
ئه‌بێت و لێ ی ده‌رتاچن .
حسن شه‌مێرانی
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی
-
م.حسن شه‌مێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شه‌مێرانی
07/05/2019