هاشمی ره‌فسه‌نجانیی كێ بوو ؟
وتار/
10/01/2017
757 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
هاشمی ره‌فسه‌نجانیی كێ بوو ؟
نوسینی:شوان هه‌ورامی
ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانیی له 25
/ 8 / 1934 له گوندی "به‌هره‌مان"ی سه‌ر به شاری ره‌فسه‌نجان له‌دایك
بووه ، له‌دوای خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌چێته شاری قوم و له حه‌وزه‌ی ئه‌و شاره‌دا
درێژه به خوێندنی ئاینیی ده‌دات و له‌لای به‌ناوبانگترین پیاوانی ئاینی ئه‌و حه‌وزه‌یه
( ئایه‌توڵڵا حوسه‌ینی بروجه‌ردی ، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ، ئایه‌توڵڵا مه‌رعه‌شی نه‌جه‌فیی
و ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د حوسه‌ینی ته‌باته‌بائی ) ده‌خوێنێ و ده‌بێته كه‌سایه‌تیه‌كی
دیار‌و چالاك ، به تایبه‌تیی دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوتابیه‌كی دڵسۆزی قوتابخانه
سیاسییه‌كه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی .
هه‌ر ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری له‌گه‌ڵ رژێمی
پاشایه‌تیدا بۆ دروستكرد‌و 7 جار له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی " ساواك "ه‌وه
بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و 5 مانگ له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندا خرایه زیندانه‌وه
، چالاكیی و هه‌ڵســــوڕاویی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینیدا پێگه‌یه‌كی
گه‌وره‌و كاریگه‌ری له پێش شۆڕش و دوای شۆڕشــدا پێبه‌خشـــیی .
پۆسته‌كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای
شۆڕش ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورا بۆ ماوه‌ی دوو خول ، دوو خولی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار
، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پسپۆڕانی رێبه‌ریی ، دووه‌مین كه‌سی ئێران دوای خومه‌ینی
له شه‌ڕی 8 ساڵه‌داو ته‌نانه‌ت پێشنیازیی قبوڵ كردنی بڕیاری 598 ی ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایش بۆ راگرتنی جه‌نگ و ئاشتیی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌درێته پاڵ ئه‌و ، كه ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی قبوڵكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی به خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر ناوبرد ، دوای ئه‌وه‌ش
له نێوان ساڵه‌كانی 1989 – 2017 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
وڵات بوو .
ره‌فسه‌نجانی سیاسییه‌كی پراگماتیی و
ناوداری ئێران و جیهان بوو ، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا نه‌ك ئاسایی كرایه‌وه ، به‌ڵكو تا راده‌یه‌كی باشیش
به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی نا ، راسته‌وخۆ له دوای جه‌نگی 8 ساڵه له‌لایه‌ك ئابووریی
ئێرانی له هه‌ره‌س رزگار كرد‌و ناوچه جه‌نگیه‌كانیشی ئاوه‌دانكرده‌وه ، كه هه‌ندێ
ناویان لێنا ئه‌ندازیاری بیناكردنه‌وه .
وه‌كو هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك ، ره‌فسه‌نجانی
له ته‌مه‌نی خۆیدا یه‌ك دوو هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی كرد ، كه تا دوا چركه‌ی ته‌مه‌نی
ئه‌م هه‌ڵانه زیانیان به پلان و داهاتووی بیروبۆچوون و بزووتنه‌وه‌كه‌ی گه‌یاند .
یه‌كه‌میان به‌شدار بوو له پیلانگێڕیی له دژی ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین عه‌لی مونه‌ته‌زری
– جێگری رێبه‌ری ئێران – كه دواجار لادراو خرایه ژێر چاودێرییه‌وه ، دووه‌میش رۆڵی
كاریگه‌ریی بینیی كه عه‌لی خامنه‌ئی كرایه رێبه‌ری ئێران له دوای ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی ، چونكه نه پله‌ی زانستیی و نه توانای ئیداریی و سیاسیی خامنه‌ئی له
ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا نه‌بوو ، بۆ نمونه باڵی تووندڕۆو ریفۆرمخـــواز له ســـه‌رده‌می
" ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی " یشدا هه‌بوون ، به‌ڵام تا كۆچی دوایی ناوبراو رێگه‌ی
نه‌دا كه‌س بزانێت لایه‌نگریی له كام باڵ ده‌كات ، به‌ڵكو ئیداره‌ی جیاوازییه‌كانی
ده‌كردو مه‌ودای كاركردنی هه‌ردوولای ده‌پاراست ، رێگه‌شی به سوپای پاسداران نه‌ده‌دا
كه ده‌ستوه‌رده‌نه ناو كاروباری سیاسییه‌وه ، به‌ڵام خامنه‌ئی بۆ خۆی بووه سه‌رۆكی
باڵی تووندڕۆكان و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بێهێزیی پێگه ئاینیی و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی سوپای
پاسدارانیشی كرده پشتیوانی خۆی ، كه ئێستا وای لێهاتووه ئابووریی و سیاسه‌ت له
ئێران‌دا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه‌و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی سیاسیی
ئێران بۆ ئێستا‌و داهاتوو ، ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ی سوپای پاسدارانه له‌ئابووریی و
سیاسه‌تدا !!
له‌دوای ركابه‌ریی یه‌كه‌می ره‌فسه‌نجانیی
له‌گه‌ڵ مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به شێوه‌یه‌كی
گوماناوی سه‌ركه‌وت ، ره‌فسه‌نجانی به‌نامه‌یه‌ك بۆ خامنه‌ئی گومانی خۆی له‌و هه‌ڵبژاردنه
نه‌شارده‌وه ، ته‌نانه‌ت له خولی دووه‌میشدا كه له‌گه‌ڵ "میرحوسه‌ینی موسه‌وی"
دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنایه‌وه ، له ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا گومانی گه‌وره
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دروست بوو ، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی
ئێرانی گرته‌وه‌و تووندڕۆكان ناویان لێنا فیتنه ، به‌ڵام ره‌فسه‌نجانی ته‌نیا بۆ
جارێكیش ئه‌و وشه‌یه به‌سه‌ر زمانی‌دا نه‌هات ، هه‌ر بۆیه دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك
له وتاردانی هه‌ینی تاران ، له‌لایه‌ن رێبه‌ری وڵاته‌وه ئه‌و مینبه‌ره‌شی لێ قه‌ده‌غه
كرا‌و له وتاری پشتیوانیی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا خامنه‌ئی به راشكاویی رایگه‌یاند
: بۆچوونه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌راست تر و نزیكتر له بۆچوونی خۆی ده‌زانێت ،
تاوه‌كو بۆچوونه‌كانی ره‌فسه‌نجانی .
به‌ڵام پێگه‌ی ره‌فسه‌نجانی به‌شێوه‌یه‌ك
به‌هێز بوو نه‌ده‌كرا به ته‌واویی كۆنترۆڵ بكرێت ، هه‌رچه‌نده ناوبراو نه‌یده‌توانی
به‌رگریی له‌منداڵه‌كانی بكات و رێگه نه‌دات بخرێنه زیندانه‌وه ، به‌ڵام وه‌كو
پشتیوانێكی به‌هێز بوو بۆ ریفۆرمخوازه‌كان و پاراستنیان له تووندڕه‌وه‌كان ،
چونكه ناوبراو له حه‌وزه‌ی قوم و ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتدا پێگه‌ی خۆی هه‌بوو .
ناوبراو ده‌یه‌ویست ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه
بدرێته سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ، به‌ڵام رێبه‌ر رۆڵی رۆحیی و پرۆتۆكۆلی ببینێت ، ته‌نانه‌ت
قسه‌یه‌ك ده‌درێته پاڵ ره‌فسه‌نجانی كه گوتوویه‌تی : گه‌ر خودا یارمه‌تیم بدات رۆڵی
رێبه‌ر له ئێران‌دا وه‌كو رۆڵی شاژنی به‌ریتانیا لێ ده‌كه‌م . ته‌نانه‌ت بڕوای
وابوو كه ده‌كرێ ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌ریی دروست بكرێت له 3 كه‌س له بری یه‌ك كه‌س
.
ئه‌و به‌هیوا بوو كه چاكسازیی ریشه‌یی
له ده‌ستووری وڵات‌دا بكات ، تا وڵات له تووندڕه‌ویی رزگار بكات بۆ وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی
، به‌ڵام له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا گله‌یی له بێ وه‌فایی هاوڕێكانی ده‌كات – به
تایبه‌تی مه‌به‌ستی شاراوه‌ی خامنه‌ئی یه - و ده‌ڵێت رۆژێكیان به دكتۆر "به‌هه‌شتی"م
گوت بۆچی ئه‌م هه‌موو هێرشه‌ت ده‌كرێته سه‌ر ، ده‌ڵێ ئه‌ویش گوتی : ئاش به نۆره‌یه‌و
رۆژێك دێت سه‌ره‌ی تۆش بێت ، ئینجا ده‌ڵێت : وا گوێم له ده‌نگی هاڕینی ئێسك و
پرووسكی خۆمم .
له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی
ئیسلامی‌دا ، چه‌ندین جار له ئاستی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات‌دا ده‌نگی
به‌رز كردۆته‌وه ، بۆ نمونه له ڤیدیۆیه‌كدا كه قسه بۆ میدیاكاران ده‌كات ، ناڕه‌زایی
به‌رانبه‌ر به ره‌وتی شیعه‌گه‌ریی وڵات ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت : " ئه‌م
ململانێیانه له ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه ( فلا تنازعوا فتفشلوا و تذهب ریحكم ) قورئان
دژی ئه‌م ململانێ و دووبه‌ره‌كیانه‌یه ، كه‌چی ئه‌م ململانێیانه‌مان نادیده گرت
و بره‌ومان پێدا ، ســـوننه‌و شــــیعه و عومه‌ر كوژان و له‌عنه‌ت له هاوه‌ڵان (صحابة
) و ئه‌و كارانه‌ی كه زۆر ساده بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ به عیباده‌تی ده‌زانن ، هه‌مان
جیاوازیی دروستكردن له نێوان موسوڵمانان ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه ئێمه‌ی
گه‌یانده ئه‌لقاعیده‌و تالیبان و ئه‌م جۆره شتانه ، هه‌ندێ هه‌ر بۆ خۆیان له ئه‌سڵدا
فاسیدن ، به بۆچوونی من ئه‌وه گوناهێكی گه‌وره‌یه كه ئێستا جیاوازیی له نێوان
ئومه‌تتدا دروست ده‌كرێت ، ئه‌وه‌تا ئومه‌تێكی یه‌ك ملیار‌و 700 ملیۆنی و 60 وڵاتی
سه‌ربه‌خۆ كه ده‌توانن گه‌وره‌ترین قورسایی سیاسیی جیهانیی بن ، بێهێزی كردووه‌و
له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه لێی ده‌درێت " .
له‌وانه‌یه ریفۆرمخوازان سوود له
مه‌رگی ئه‌و ببینن بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌هاری داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ، به‌ڵام هه‌رگیز
ناتوانن بۆشایی نه‌مانی ئه‌و پڕ بكه‌نه‌وه ، چونكه ته‌نانه‌ت تووندڕۆكان رێزیان
له مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و ده‌گرت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له دوای مه‌رگی
ره‌فسه‌نجانی ئه‌ركی قورسی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌ویان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، حه‌سه‌نی
رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێستا‌و ناتیقی نوریی كه‌سایه‌تیی دیاری مێژووی دوای شۆڕش له
دیارترینه‌كانن .
من لێره‌دا باسی دۆسیه‌ی ئاڵۆزی
كورد‌و ره‌فسه‌نجانی ناكه‌م ، چونكه تا ئێستاش هه‌ندێ تۆمه‌ت ده‌خرێته پاڵی
ناوبراو ، وه‌كو تیرۆری دكتۆر قاسملوو شه‌ره‌فكه‌ندی – به‌و پێیه‌ی كه له‌و كاته‌دا
سه‌رۆكی وڵات بووه - به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵساون كه‌سایه‌تیه باڵاكانی
سوپای پاسداران و ده‌زگای هه‌واڵگری وڵات ( ئیتیلاعات )ن ، كه هه‌ردوو ده‌زگاكه
راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێبه‌ری وڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن ، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سایه‌تیانه
له دژبه‌ره‌كانی هاشمی ره‌فسه‌نجانی بوون ، له‌و كاته‌و له ئێستاشدا . جگه له‌وه‌ش
ته‌نانه‌ت دیالۆگی دكتۆر قاسملوو له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا ئه‌وه‌نده نهێنیی بوو
، كه زۆرینه‌ی ره‌های سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی ئاگایان لێی نه‌بووه ، بۆیه
نازانرێ ئایا تا چه‌نده ره‌فسه‌نجانی ئاگای له‌و دۆسیه‌یه هه‌بووه ، چونكه ئایه‌توڵڵا
مونته‌زری له‌باره‌ی كوشتاری زیندانیه‌كانی موجاهدینی خه‌لقه‌وه - كه له‌دوای شه‌ڕی
ئێران و عێراقه‌وه گوللـه‌باران كران – ده‌ڵێت : پرسیارم كرد له خامنه‌ئی كه تۆ
سه‌رۆكی وڵاتیت چی له‌باره‌وه ده‌زانیت ؟ گوتی : ئاگادار نیم ؟ كه‌واته ده‌كرێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌شی جێبه‌جێ كردبێت پرسی به سه‌رۆكی وڵات نه‌كردبێت ، كه نزیكترین
ئه‌گه‌ره !!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018