بەدەرکردنییەوە ناوەستن، دەیانەوێ نانی ماڵ و منداڵەکەشی ببڕن

وتار/ 09/01/2017 1194 جار بینراوە

خالد فرج احمد

بەدەرکردنییەوە ناوەستن، دەیانەوێ نانی ماڵ و منداڵەکەشی ببڕن


هەواڵێک لەسەر کەیسەکەی مامۆستا مەلا ئیسماعیل سوسەیی لە ژێر سەردێڕی (دادگا سزای نادات و حکومەتیش مووچەی پێ دەدات) بڵاوکراوەتەوە. ئەو خاڵەی هۆکاری سکاڵا لەسەر تۆمارکردنی مامۆستا مەلا ئیسماعیل سوسەیی بووە لە لایەن ئەیاد کاکەیی ڕابەری کاکەییەکانی کوردستانەوە، تەکفیرکردنی کاکەییەکان بووە لە بەرنامەیەکی تەلەفیۆزنیدا.

بەرامبەر قسەکانی مامۆستا ئیسماعیل، پێگەی (یاریکورد) لە ٢٠١٦/٥/٢ بەم جۆرەی نوسیووە:
لە ماوەی ڕابوردوودا مەلایەک بە ناوی مەلا ئیسماعیل سوسەیی لەبەرنامەیەکدا کاکەییەکان کە بەشێکن لە نەتەوەی کورد و ئایینەکەشیان بە ئایینی کوردان ناسراوە، بە کافر و مورتەد دەناسێنێ. لە ڕوانگەی مەلا ئیسماعیل و هاوبیرەکانییەوە یارسانەکان کە هەڵگری باوەڕە کۆنەکانی سەر نیشتمانی کوردن و کتێبە پیرۆزەکانیان بە زمانی شیرینی کوردی نوسراوەتەوە و بە زمانی عەرەبی نییە و، قیبلەیان هەورامانە خاکی پیرۆزی کوردستان و عەرەبستان نییە و، مرۆڤ بە شمشێر سەر نابڕن، کافر و مورتەدن. یارسان (کاکەیی) وەک ئێوە نییە و وەک ئێوە بیرناکاتەوە و لە ڕەوشتی ئێوە کە مرۆڤ کوشتن و ماڵوێرانکردن و داگیرکردنی خاک و نیشتمانی خەڵکە و لە درۆ و دەلەسە دوری ناکات، کافر و مورتەدە، ئەو کافر و مورتەد بوونە شانازییە بۆ ئێمە.
ئەمە وەڵامی کاکەییەکان یان لایەنگرەکانیان بوو بۆ مەلا ئیسماعیل. ئێستاش دادگا سکاڵاکەی ئەیاد کاکەیی ڕەت کردووتەوە و، ئەوانەی دژی ئیسلام و موسوڵمانانن دەیانەوێ وەک دادگا سزای مامۆستا مەلا ئیسماعیلی نەداوە و، ئەوقاف لە وتارخوێندن دووری خستووەتەوە، دەبێ حکومەت مووچەکەی ببڕێت و، ماڵ و منداڵەکەشی لە مافی ژیان بێ بەری بکرێن.

ئەیاد کاکەیی باس لە پێکەوە ژیان دەکات. ئەو نایەوێ کاکەییەکان بیر لە پێکەوەژیان لە گەڵ ئیسلام و موسوڵمانان بکەنەوە هەروەک چۆن پیشتر وابووە. ئەو دەیەوێ مامۆستا ئیسماعیل داوای لێبوردن بکات و، ئەو داوای لێبوردنەش بکاتە دان پێدانان و لەسەر ئیسلام و موسوڵمان هەژماری بکات.
ئیسلام خۆی لە لایەنی فیکر و زانست و ڕۆشنبیرییەوە بەهێز بووە، بۆیە ئەو کەمایەتییە ئایینیانە گەشەیان نەکردووە و، پوکاونەتەوە. ئایینێک وەک ئەو پێگەیە بە ئایینی کورد هەژماری دەکات، دەبێ خۆی هەڵگری وزە و توانای مانەوە بێت، نەک بە سکاڵاکردن و بەکارهێنانی یاسا ببوژێتەوە.
خالد فرج احمد

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌