سیاسه‌تی برسی كردنی هاوولاَتیان له‌پێناو چیدا؟
وتار/
07/01/2017
609 جار بینراوە
جزا احمد فارس
سیاسه‌تی برسی كردنی هاوولاَتیان له‌پێناو چیدا؟
جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سیاسه‌تی برسی كردنی هاونیشتیمانیانی خۆی گرتۆته به‌ر كه ئه‌م سیاسه‌ته به شێكه له ستراتیجیه‌تی سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار له پێناو ناچار كردنی خه‌ڵكی كه ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانیان بن و كاریگه‌ری ئۆپۆزسیۆن كه‌م بكه‌نه‌وه.
سیاسه‌تی برسی كردن له پاڵ ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تێكی نا ئه‌خلاقیه چه‌ندین ده‌ر ئه‌نجامی ترسناك به‌دوای خۆیدا ده‌یه‌نێت كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به جێده‌یه‌ڵێت.
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناساندنی سیاسه‌تی برسی كردن
سیاسه‌تی برسیكردن بریتیه له‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ڕێگه‌یه‌وه هاولاَتیان ناچار ده‌كرێن له بار‌و دۆخێكی ئابوری قورس‌دا ژیان بگوزه‌رێنن به شێوه‌یه‌ك كه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت بتوانن پێداویسته سه‌ره‌تایه‌كانی ژیان بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن .
جاران وولاَته داگیركه‌ره گه‌وره‌كان ئه‌م سیاسه‌ته‌یان ده‌گرته به‌ر به‌رامبه‌ر به هاولاَتیانی ئه‌و وولاَتانه‌ی كه داگیریان ده‌كرد ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو كه هاولاَتیانی ئه‌و وولاَته‌ی كه داگیریان كردووه ملكه‌چی و سیاسه‌سه‌ته‌كانیان ببن.
ئه‌م سیاسه‌ته سیاسه‌تێكی نا ئه‌خلاقیه به‌و پێیه‌ی له سه‌ر ئه‌وه بنیاد نراوه كه سوكایه‌تی به شه‌ره فو كه‌رامه‌تی مرڤ بكرێت، تاكه‌كان ناچار ده‌كرێن له پێناو ئه‌وه‌ی كه درێژه به ژیانی ئاسای خۆیان بده‌ن چاو له ناعه‌داله‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌لاَت بپۆشن.
له راستیدا ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ملكه‌چ كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م سیاسه‌ته ده‌گرنه به‌ر و ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
ئامانجی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی برسی كردن
ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار له هه‌رێمی كوردستان به‌ر پرسیاری سه‌ره‌كین له پیاده كردنی ئه‌م سیاسه‌ته له پێناو به ده‌ست هێنانی زۆر ترین داهات بۆ خۆیان و پارته كانیان ئه‌م سیاسه‌ته‌یان گرتۆته‌به‌ر وه بۆ سه‌ر شێواندنی خه‌ڵكێش هه‌میشه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م دۆخه ده‌ر ئه‌نجامی قه‌یرانی داراییه به‌لاَم له ڕاستیدا شتێك به‌ناوی قه‌یرانی داراییه‌وه بوونی نیه.
قه‌یرانی دارای قه‌یرانێكی دروستكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له پێناو بردنی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه بۆ گروپێكی بچوكی ده‌سه‌لاَتدار
یه‌كێكی تر له ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سیاسه‌تی برسی كردن كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیاده ده‌كرێت بریتیه له دروست كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ڕ ئاسا كه به‌ڵی بۆ هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار بكات.
به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی برسی كردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌سه‌لاَتداران ده‌یانه‌وێت كه خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه ناو هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار و له چوار چێوه‌ی ئه‌و پارتانه سیاسه‌ت بكه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌م پارتانه‌وه بتوانن هه‌ندێك داهاتیان ده‌ست بكه‌وێت بۆ درێژه پێدان به ژیانی ئاسای خۆیان.
ئه‌كرێت ئه‌مه‌ش به خه‌یاڵێكی سیاسی ناو ببه‌ین چونكه دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵێكی دیاری بینی له ووشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی (2009-2013 ) ئه‌گه‌ر به قورسكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ندێك ناچار بن په‌نا بۆ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار به‌نه‌وه، ئه‌وه به تێپه‌ڕبوونی ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی دژایه‌تیان .
ده‌ر ئه‌نجامی سیاسه‌تی برسیكردن
زۆر جار سیاسه‌تی برسی كردن ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دروست بوونی هه‌ندێك دیارده‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی كه ئه‌كرێت به لادانی كۆمه‌لاَیه‌تی ناوی بێنین وه‌ك (له‌شفرۆشی).
هه‌رێمی كوردستان ئێستا له لێواری ئه‌وه‌دا كه ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوات وه خه‌ڵكانێك ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی كه ژیانێكی ئاسای بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به‌م كاره.
ئه‌كرێت ئاماژه‌ش به‌وه‌ش بده‌ین كه ئه‌كرێت هه‌ر له ڕووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه دزی كردن ته‌شه‌نه بسێنێت.
جگه‌له‌مانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی خێزانه‌كانیش زیاد بكات له‌هه‌مان كاتیش‌دا چونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌م بكات.
سیاسه‌تی برسی كردن له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه جوڵه‌ی ئابوری كه‌مبكات و بازاره‌كان وه‌كو جاران مامه‌ڵه‌ی ئابوری به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌خۆوه نه‌بینن .
له ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاولاَتیان متمانه‌یان به حكومه‌ت و پارته سیاسیه‌كان نه‌مێنێت و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ر ببڕن به‌چه‌ندین جولاَنه‌وه له شێوه‌ی بزاوتی رێكخراودا .
ئه‌و بێمتمانه‌یه‌ی كه له ده‌ر ئه‌نجامی پیاده كردنی ئه‌م سیایسه‌ته‌وه دروست بووه له نێوان هاولاَتیان و ده‌سه‌لاَت دور نیه سه‌ر بكێشێت بۆ دروست بوونی توندوتیژی سیاسی ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017