سه‌ربه‌خۆیی یا شانه‌خڕێ له به‌غدا ؟!
وتار/
24/12/2016
742 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
سه‌ربه‌خۆیی یا شانه‌خڕێ له به‌غدا ؟!
شوان هه‌ورامی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند
: دوای ته‌واوبوونی پشووی زستانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ، حه‌یده‌ر عه‌بادیی رۆژ
نووری شاوه‌یس وه‌كو كاندیدی وه‌زیری نوێی دارایی ده‌نێرێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
بۆ وه‌رگرتنی متمانه .
هه‌ر دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباریی ، ده‌وترا
پارتیی كاندیدێكی نوێ بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی ده‌كات ، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و
پارته له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
كراوه ، له لایه‌ك نایاساییه‌و له لایه‌كی تریش پیلانگێڕییه دژی پارتی . به‌ڵام
دواجار دادگه‌ی فیدراڵیی یاسایی بوونی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی راگه‌یاند و به‌وه‌ش
خاڵی دووه‌م بووه نه‌خشی سه‌رئاو ، كاتێ ئه‌و وه‌زیره له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی وبه یاسایی
متمانه‌ی لێبسه‌نرێته‌وه ، كه‌واته هه‌ر حیزبێك بیه‌وێت تانه له بڕیاری نوێنه‌رانی
گه‌لی عێراق بدات ، خۆی عه‌یبدار ده‌بێت به رازیی نه‌بوونی میكانیزمه دیموكراسیه‌كان
، هه‌روه‌كو له دوو ساڵی رابردوودا له په‌كخستنی په‌رله‌مان و زیاتر نقووم كردنی
هه‌رێمی كوردستان له گێژاوی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یڕه‌وی كردووه
.
ئه‌م دیاریی كردنه‌ی رۆژ نووری شاوه‌یس چه‌ند مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
، كه سه‌رنجدانیان گرنگه :
1. دیاریكردنی كاندیدی نوێ بۆ وه‌زیری دارایی
ده‌ری ده‌خات ، پارتی به كرده‌وه قبوڵی كردووه كه هۆشیار زێباریی گه‌نده‌ڵكار
بووه‌و ده‌ركردنه‌كه‌شی یاسایی بووه ، واته به‌م كرداره‌ی به‌یاننامه‌ی تۆمه‌تباركردنی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به پیلانگێڕیی ، به‌درۆ ده‌خاته‌وه .
2. پارتی وه‌كو تاكه حیزبی ره‌تكه‌ره‌وه‌ی پڕۆژه
یاسای بودجه له عێراقدا ، كارێكی زۆر نائه‌خلاقیی ده‌كات كه وه‌زیری دارایی دیاریی
بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئابووریی و یاسای بودجه له عێراقدا ، كه ده‌ری ده‌خات
هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقیی و په‌یماننامه‌ی كاری ســــیاسیی نایبه‌ستێته‌وه به‌وه‌وه
كه بانگه‌شــــه‌ی بۆ ده‌كات .
3. پارتیه‌كان هه‌ر كاتێ له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر
و پارته سیاسییه كوردستانیه‌كانه‌وه گوشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ، په‌نا ده‌به‌ن
بۆ باس و پرسیی مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی ، كه له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین
جار ئه‌م سیناریۆیه‌یان دووباره كردۆته‌وه ، مه‌خابن هه‌ندێ جاریش یه‌كێتیی یا
باڵێكی له‌به‌ر ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی ده‌بێته پارسه‌نگی ئه‌م سیناریۆیه ، هه‌روه‌كو
قوباد تاڵه‌بانی له دیمانه‌ی كه‌ناڵی ( BBC ) دا ویستی به‌رگریی له هه‌ڵوێستی پارتی بكات ، به‌ڵام كه‌وته
داوی بێژه‌ره زیره‌كه‌كه‌ی ( BBC ) و نه‌یزانیی چۆن خۆی ده‌ركات ، كاتێ لێیپرسیی : ئێوه چه‌ندین
ساڵه باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ن ، به تایبه‌تیی له 2014وه تا 2016 باسه‌كه گه‌رم
بوو ، بڕیاریش بوو پێش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بیكه‌ن ، بۆچی نه‌تانكرد
؟ له وه‌ڵامدا وتی : پاره‌مان نیه ؟ ئه‌ویش وتی : ئه‌وه چۆن ده‌وڵه‌تێكه ئێوه
ده‌تانه‌وێت دروستی بكه‌ن ؟ ده‌بینین كاتێ باسی بودجه و شه‌فافیه‌ت ده‌كرێت پارتی
ته‌نانه‌ت داوای ئه‌وه ده‌كات پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه
، چونكه ئه‌وه‌ی له فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێم ده‌سیان ده‌كه‌وێت زیاتره له به‌شه
بودجه‌ی به‌غدا ، به‌ڵام كاتێ باسی وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازاتی به‌غدایه بۆ پۆستی
باڵێۆزێكیش شه‌ڕی واترلۆ هه‌ڵده‌گیرسێنێ ، نازانم ئه‌مه چ بنه‌مایه‌ك ده‌یگرێته‌وه
؟!
4. به هه‌مان شێوه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادیی – له‌به‌ر
ناكۆكیی ناو ده‌وڵه‌تی یاسا – ده‌ست بۆ هه‌ر كارێكی نائه‌خلاقیی ده‌بات ، چونكه
له كاتێكدا پارتی ئاماده نیه پلانی ئابووریی وڵات و یاسای بودجه قبوڵ بكات ، چۆن
ده‌بێت جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه به وه‌زیری پارتی بسپێردرێت ؟ له‌م كاته‌دا كه
وڵات به قه‌یرانێكی كه‌مه‌رشكێندا تێده‌په‌ڕێت ، ناكرێ وه‌زیرێ بكه‌یته به‌رپرسی
ئه‌و دۆسیه‌یه كه پارته‌كه‌ی بڕوای به پلانی ئابووریی وڵاته‌كه نه‌بێت !!
له لایه‌ك له دهۆك به په‌له‌پڕووزێ كۆنفرانسێكیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
گرێدا‌و باشـــــترینی گه‌شـــــبینه‌كان ( دكتۆر به‌رهه‌م ســــاڵح ) گومانی
دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی قوبرس و باشـــــووری ســــودانی پێ برد و له لایه‌كی
تریش زه‌ڵمای خه‌لیلزاد گومانی هه‌بوو كه به‌م ناوماڵه شێواوه‌وه كورد بتوانێت
له‌ناوخۆدا سه‌ركه‌وتوو بێت و له ده‌ره‌وه‌ش گوێ بۆ گوتاری بگیرێت ، چونكه
گوتاره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دژ به‌یه‌ك و په‌رته‌وازه‌یه . كه‌واته دیاریكردنی رۆژ
نوری شاوه‌یس حه‌قیقه‌ته‌كه‌یه ، واته پارتی بۆ ئیستیهلاكی ناوخۆ باسی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌كات ، به تایبه‌تی له‌م دواییه‌دا بۆ په‌كخستنی پڕۆژه یاسای بودجه سیناریۆی
سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌ش كرده‌وه ، كه هیوایه‌كی به‌خشیوه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یران و نه‌هامه‌تیه رزگاریان ببێت .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018