گه‌نجانی نوێژكه‌ر:حه‌یفه‌ وێنه‌ی جه‌ماعه‌تی به‌یانی،تۆی تیا نه‌بێت

وتار/ 23/12/2016 1154 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

((گه‌نجانی نوێژكه‌ر:حه‌یفه‌ وێنه‌ی جه‌ماعه‌تی به‌یانی،تۆی تیا نه‌بێت))


ئازیزان:وه‌ك بیستووتانه‌ جه‌ماعه‌تی عیشا و به‌یانی زۆر خێری هه‌یه‌ و نمونه‌ی جیایی یه‌ له‌ مونافقه‌كان،جا من زۆر جار ئه‌بینم له‌ ئاماده‌بووانی جه‌ماعه‌تی به‌یانی له‌ مزگه‌وت زیاتر پیر و په‌ككه‌وته‌ و ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه‌ كه‌ له‌ دواوه‌ له‌سه‌ر كورسی نوێژ ئه‌كه‌ن،جا ئه‌وه‌ بزانن هه‌رچه‌نده‌ خوای(متعال)خۆی حازر و به‌ئاگایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو قسه‌ و كرده‌وه‌ و چپه‌ و نهێ نیه‌كانمانا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ مه‌لائیكه‌ی زۆر كردووه‌ به‌ چاودێر به‌سه‌رمانه‌وه‌ و(عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ،مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ)و هه‌موو كه‌ره‌سه‌ و پێویستی هاوچه‌رخی خوایی یان پێ یه‌ له‌ قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر و وه‌سائیلی(استنساخ)و ڤیدیو و كامێره‌ی شاراوه‌ و وێنه‌كانمان ئه‌گرن و ئه‌یبه‌نه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی په‌روه‌ردگار و هه‌ڵی ئه‌گرن بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تی دوای مردن،

جا یه‌كێ له‌و وێنانه‌ گرتنی وێنه‌ی جه‌ماعه‌تی به‌یانیه‌ له‌ مزگه‌وت پیر و سه‌قه‌ت و خه‌ڵكێ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت حازری جه‌ماعه‌تی به‌یانی ئه‌بن و وێنه‌یان ئه‌برێته‌وه‌ بۆ حزوری خوا،به‌ڵام تۆی له‌شساغی گه‌نجی خاوه‌ن توانا،له‌ماڵه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی وێنه‌ی تۆی تیا نه‌بێت وه‌ڵاممان چی بێت له‌ حزوری خوا،ئایا حه‌ز له‌ به‌هه‌شته‌ پڕ ناز و نیعمه‌ته‌كه‌ ناكه‌یت؟زۆر حه‌یفه‌ وێنه‌ی خۆت نه‌خه‌یته‌ ئه‌و ڕیزه‌وه‌،ده‌ی بڕیار بده‌ و ئه‌م دونیایه‌ فرسه‌ته‌ و ئه‌ڕوات.


حسن شه‌مێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌