ئەوانەی لە بەغداد دژی پارتی بوون زۆربەیان لە هەرێم لەگەڵین

وتار/ 20/12/2016 900 جار بینراوە

جزا احمد فارس

ئەوانەی لە بەغداد دژی پارتی بوون زۆربەیان لە هەرێم لەگەڵین
جەزا ئەحمەد فارس
فراكسیۆنە كوردیەكان لە بەغداد توانیان تاڕادەیەكی باش یەكگرتوو بن دژی هەیمەنەی سیاِسەتەكانی پارتی لە بەغداد بۆیە بەپێی یاسای بودجەی 2017 هەرێمیان پابەندی بەغداد كرد ئەم هەنگاوەش لە پێناو چارە سەر كردنی كێشەی ئابوری هەرێمی كوردستان نراوە.
بە  پێی تێروانینی  فراكسۆنەكانی (یەكێتی و گۆران و یەكگرتو و كۆمەڵ)  لە پێناو خەڵكی هەرێمی كورستان هەرێمیان بە یاسا پابەندی بەغداد كرد ئەمە لە كاتێكدایە پارتی بە هەمووشێوەیەك دژی یاسی بودجەی 2017 ەیەو  لە رێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  ڕایگەیاند كە ئەوان پابەند نابن بە یاسای بودجەی 2017 ەوە.
وەستاندنەوە دژی هەیمەنەی پارتی لە بەغداد ئەكرێت بەهەنگاوێكی گرنگ وەسف بكرێت لە بەرئەوەی لە دوای 2003 وە ئەمە یەكەمینجارە كورد بەئاراستەی سیاسەتەكانی پارتی لە بەغداد سیاسەت نەكات .
ئەو ئیرادەی كە لایەنەكانی دەروەی پارتی لە بەغداد هەیانبوو دژ بەم پارتە پێویستە لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیش دووبارە بكرێتەوە لە پێناو وەستاندنی هەیمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كۆنترۆڵی سەرجەم پایەكانی فەرمانڕەوی كردووە لەم هەرێمە.
یەكێتی و گۆران و كۆمەڵ و یەكگوو لە بەر دەم بەر پرسیاریەتیەكی ئەخلاقی و  نەتەوەی مێژوویدان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان،  پێویستە وەك چۆن لە بەغداد هەموان دژی سیاسەتی هەڵەی پارتی وەستانەوە ئاواش لەناوخۆی هەرێمی كوردستان یەكگرتوو بن و پێكەوە كاربكەن لە پێناو ئەوەی ئەم هەرێمە لە ژێر هەژموونی پارتی دیموكراتی كوردستان دەر بهێنرێت.
بەڵام بەداخەوە لە یەكەم  كاردانەوەی  یەكێتی و یەكگرتوو كۆمەڵ لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تاوەكو ئێستا پیادەی دەسەڵاتی سیاسی دەكەن لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پارتی سەرۆكایەتی دەكات دەردەكەوێت كە ئەگەری زۆرە ئەوان دژی فراكسیۆنەكانیان لە بەغداد بوەستنەوەو پشتگیری پارتی بكەن لە پێناو ئەوەی كە نەوت رادەستی بەغداد نەكرێت.
هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە بە ئاشكرا ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەوان پشتگیری فراكسیۆنەكەیان دەكەن لە بەغداد و لەگەڵ رادەست كردنی نەوتن بە بەغداد.
 لەراستیدا تاوەكو پارتی بەردەوام بێت لە سەر فەرمانرەوای كردن لەهەرێمی كوردستان ئەوە بێگوومان نابێت پێشبینی باش بوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەین.
ئەگەر لایەنە سیاسیەكان بە دووفاقی مامەڵەبكەن لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا ئەوە بێگومان درێژە دەدەن بەسیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و شەریك دەبن لە شەر عیەت دان بەو هەموو   سوكایەتی و بێ‌ شەرەفیەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە بەرامبەر خەڵكی ئەم هەرێمە ئەنجامی دەدات.

نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌