کۆچی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ! و جێهێشتنەکەی میسی کامیان بۆ مرۆڤایەتین!!!؟.

وتار/ 10/08/2021 392 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

کۆچی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ! و جێهێشتنەکەی میسی کامیان بۆ مرۆڤایەتین!!!؟.

 
لەوانەیە ئەوەی ئەم ناونیشانە ببینێ زویر بێت و دەستبەجێ خەیاڵی بۆ ئەوە بڕوات ئاخر میسی چیە؟ تۆ بەراوردی بکەی بە کۆچی پێغەمبەر صڵی اللە علیە وسلم، منیش هەمان ڕای تۆم هەیە، بەڵام ئەمە واقیعی ئێستای مرۆڤە لە ژێر چەتری ئەمریکاو عەولەمە.
‌میسی و پاڵپشت و خاوەن پڕۆژەکانی جیهانی توانیویانە کەسایەتی میسی ببەنە ئەم ئاستە ، ئەوەندە بیناسێنن، یاری و بابەتی تۆپێن بکەنە بابەتێکی جیهانی، لە ڕۆیشتنەکەیدا بە ملیار خەڵک چاودێری بکات و پێی سەرسام بێ، عاتیفەی بۆ بجوڵێ، هەرچی ڕاگەیاندنی جیهانی و لۆکاڵی و ئیسلامی و عەلمانی، هاوکات سۆشیاڵ میدیای هەموو جیهان ناچار بکات پێوە سەرقاڵبن، پێم وایە لەهەندێ شوێن وەک پەرستن دەپەرسترێت وەک لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئایین و ئایدۆلۆژیا سەیرەکان دەکات ملیۆنان کەس لەجیهان ماڕادۆنا دەپەرستن، میسی هیچ پەیامێکی بۆ مرۆڤایەتی پێ نەبوو تەنها سۆزی جوڵاند، بەها باڵاکانی مرۆڤ بوون لەکەوتن نزیک بونەتەوە، ناعەدالەتی جیهانی هەژاندوە، زلهێزەکان هەژارەکانیان کردۆتەوە کۆیلە، کەچی میسی و پاڵپشتەکانیان تەقەی سەریان دێت.
لەکاتێکدا کۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، بە دونیای ڕاگەیاند قبوڵی زوڵم مەکەن، دژی زاڵمان ڕاوەستن، عەڕشی تاغوتان بهەژێنن. کۆچ بکەن بەرەو ئازادی، سەربەخۆی، دادپەروەری، پەیامی مرۆڤایەتی.
کۆچ لەپێناو فەراهەم کردنی ژیان بۆ هەژاران، بێنەوایان، کۆچ بۆ تێگەیشتن لەژیان، مرۆڤ، بونەوەر، بەڵام بەداخەوە چونکە نەخشە ڕێگا نیە بۆ کۆچ لە نوێ بونەوە، بەرەوپێشچوون، حەق و ڕاستی، ناسینی خۆت، بەرامبەرەکەت، نەخشە ڕێگا نیە بۆ تێگەیشتنێکی ئیمانی، فکری، فەلسەفی، ژیاری، پەروەردەیی، کار لەسەر کۆچ نەکراوە بەم شێوازە بۆیە میسی دەنگ دەداتەوە، بەڵام کۆچ کاڵ دەبێتەوە، لەکۆتاییدا پێویستە ، کاری زیاتر، تێگەیشتنی نوێ و جیاواز، هەنگاوی جەریئانە، بڕیاری مەردانەمان پێویستە بۆ یادی کۆچ.
د.ئیدریس کاریتانی

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌