مافی خواپەرستی ئافرەتان لەتەرازوی وەزارەتی ئەوقاف
وتار/
16/04/2021
453 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
مافی خواپەرستی ئافرەتان لەتەرازوی وەزارەتی ئەوقاف
د.ئیدریس كاریتانی
لەزۆربەی بۆنەكان بۆ ڕازی كردنی هەندێ ئافرەتی ڕاسپێردراو لەڕیكخراوەكانی
دژە ئافرەت كەلەدەرەوە ڕاهیندراون، وە بۆ لێدانی شەریعەت باسی ماف و حەق و حقوقی
ئافرەت دەكرێت، گوایە ئاڕاستە ئیسلامیەكە یان خیتابە دینیەكە مافی ئافرەتی خواردوە،
نایەڵی بەشداری ژیان بكەن، وە لەكایەكانی دەوڵەت و سیاسەت و بوارە كۆمەڵایەتیەكان
مومارەسەی ژیانی خۆیان بكەن، دەڵێن ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسیە، پیم سەیر
بو لێژنەی بالاّی كۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف لەنوسراوی ژمارە
78ی 11-4- 2021 لەڕینمای هەشتەم دەڵێ هۆڵی ژنان دابخرێت، واتە نابی بەشداری نویژ
بكەن و لەمافێكی سروشتی بێ بەش دەكرێن، ئایا ئەمە لەوەزارەتی تەندروستیەوە هاتوە
ژن هۆكاری بڵاو بونەوەی كۆرۆنان؟؟؟ لەكاتێك ژن كەمتر توشی كۆرۆنا دەبن!!؟ یان ژن زۆر
گرنگ نیە عیبادەت بكات یان نا؟ ئایا ئەگەر ئافرەتانی ڕیكخراوەكانی ڕاسپیردراو بوان
دەتان توانی رێیان لێ بگرن؟ ئێستا دونیایان بەسەر نەدەهەژاندین؟؟ بۆیە لێرەوە
داوا لەوەزارەتی ئەوقاف دەكەم ڕێگا بەئافرەتان بدەن بەڕینمایی تەندروستی بەشداری
نویژی تەراویح بكەن، وە داوا لەئافرەتانی ڕو لەمزگەوت دەكەم داوای مافی سروشتی خۆیان
بكەن ، چونكە مافی ئایینداری لەهەمو مافەكانی تر گەورەترە ئێوە داكۆكی لێ بكەن.
چومە مزگەوت دیمەنێكی زۆر ناخۆشم بینی كۆمەڵێك ئافرەت لەبەر دەرگای مزگەوت وەستابون
دەرگای ئافرەتانیش داخرابوو، بەدڵ ساردی گەڕانەوە. لهوهش سهیرتر كهس باسی
ناكات" بهتایبهتی مامۆستایانی ئایینی.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020