چارەنوسی ژنان لەهەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی ژنان

وتار/ 27/11/2020 510 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

چارەنوسی ژنان لەهەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی ژنان

د. ادریس كاریتانی
كاتێك بەهای مرۆڤ لەلایەن هەندێ‌ گروپ و ڕێكخراوو كەسانێكەوە دەبێتە چەقی بازرگانی پێ‌ كردن، هەمو پێوەرێك تێك دەچێ‌، ڕاستیەكان ون دەبن، بەشێك لەخەڵكی داماوو نەفام و بێ‌ زانیاری دەبنە سوتەمەنی بانگەشەكاران، ژنان لەكوردستان پێش پەیدابونی هەفتەی توندو تیژی ژنان و بەشێك لەڕێكخراوەكان لەباشترین و بێ‌ گرفتترین ژیان دەژیان، لەگەڵ دروست بونی ئەم بازرگانانە، ژنان كەوتنە بەر شەپۆڵی كوشتن و بێ‌ ڕێزی پێ كردن و هەڵوەشانەوەی ژیانی هاوسەرگیریان، كۆمەڵە ئافرتێكیش لەوانەی سەرپەرشتی ئەم ریكخراوو هەفتەی توندو تیژی دەكەن، یان لەئەوروپا ڕاهێنانیان پێ‌ كراوەو ڕاسپێردراون و ئاڕاستە كراون، یان ئەم بابەتی ژنانیان كردۆتە پەیژەیەك بۆ پەیداكردنی پارەو پلەو پایە، یان لەدەزگا ماسۆنیەكان گەڕاونەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی كلتوری جوانی خێزانی كوردی و كوردەواری، ئەگەرچی هیچیان بڕوایان بەهیچ لەم بانگەشانە نیە كەدەیڵێن، دژی فرەژنی بون دوای خۆیان بەفرەژنی شویان كرد، دژی جیاوازی تەمن بون لەنێوان ژنان ئێستا تەنها ئەوانە لەنێو ڕێكخراوەكانن و دەسەڵاتیان هەیە، ئافرەتی هەژارو نەخوێندەوارو دێ نشینەكان و دورە دەست و بێ‌ سەرپەرشتیارەكان هیچ رۆڵێكیان نادەنێ‌، خۆشیان باشترین مۆچەیان هەیە بەناوی راویژكارو ناوی جیاواز بەگەندەڵی. بەهۆی ئەوانەوە ئێستا حاڵی ئافرەتان لەلوتكەی خراپی دایە:
1- جاران ڕێژەی تەڵاق زۆر زۆر دەكمەن بوو، ئێستا بۆتە دیاردە.
2- جاران خۆكوشتن هەر نەبو لەناو ژنان، ئێستا لەسایەی ئەم بازرگانە ژنانە بۆتە مۆدێل.
3- جاران ژن لەبەرزترین ژیانی هاوسەری دەژیا، بەبێ‌ گرفت، ئێستا گرفت بۆتە ژەمی نان خواردنی خیزانەكان.
4- جاران كچان و ژنان دەیانزانی پیگەو پلەو بەهای خۆیان چۆنەو لەكۆیە ئیستا سەر لی شێواو سەركەردان.
5- جاران چونكە توندو تیژی نەبوو لەنێو كۆمەڵگای كوردی، ئەم ناوە بازرگانیەش نەبو، ئێستا ئەم ناوەیان بۆ بازرگانی بەكار هیناوە.
6- جاران لەنێو كۆمەڵگەی كوردی نەك لەشفرۆشی نەبوو!!! بەڵكو وشەی سیكسیش بەزوبانی هیچ كەس دانە داهات لەبەر حورمەت و ریزو بەهای ژن لەنیو كۆمەلگا، ئێستا لەسەر شاشەكان بەشانازیەوە باس دەكرێت.
7- جاران ژنان بۆ نان لەو دەرگەو لەم دەرگا نەبون، بەڵكو وەك پاشا دەژیان، ئێستا لەسایەی ئەوان هەر ڕۆژەی لەدەرگایەكن.
8- جاران بەشێك لەبەپرسان نەیان دەتوانی دەستدرێژی بكەنە سەر ژنان، ئێستا بەپێی سەرژمێری زۆرترین ڕێژە لەفەرمانگەكان هەیە.
9- جاران ژنان چەند بەتەمەن دەبون پێگەو پلەو كەسایەتیان بەرز دەبۆوە، تا لەكۆتاییدا دەبونە برا گەورەی عەشیرەت و عائیلەكەیان، بۆیە شوێنیان دەهێنا ناو دیوەخانەكان، ئێستا چونەتە سەر تێك تۆك.
10- جاران ژنانی كورد سەركردەو پێشەنك و هاكارو پشتگیری شۆرش بون، ئێستا وەك كاڵا تەماشا دەكرین.
بێگومان ئەم پێوەرانە لەگەڵ ڕێژەیەك لەو ژنانەمانە كە كەوتونەتە ژێر كاریگەری ڕێكخراوەكانەوە، ئەگەر نا ژنانی كورد ئێستا لەسایەی بەها جوانەكانی ئەم ئیسلامە لەلوتكەدان، هیچ دەستێك ناتوانی لەلوتكە بونی خۆیان بیانخاتە خوارەوە.
تیبنی:
با رێكخراوەكانی ژنان و هەفتەی توندو تیژی ڕاپرسیەك بكەن، بزانن چەندی كۆمەڵگا ئەم ریكخراوەنەیان قەبوڵە، دڵنیام تەنها بەشێك لەسیاسیە فاشیل و ڕێكخراوەكانی وەك خۆیان دەنگیان پێ‌ دەدەن.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌