ئیسرائیل لە نێوان دوو ڕیانێكی دۆڕاودا

وتار/ 16/05/2021 414 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

ئیسرائیل لە نێوان دوو ڕیانێكی دۆڕاودا

ڕاستە غەززەو دەوڵەتی ئیسرائیل لە رووی پێگەی سیاسیی و دەولی و یاسایی و سەربازی و مادیدا دوو هاوکێشەی زۆر نا بەرامبەرن، بۆیە ئەگەر قسە لەسەر سەركەوتنی غەززە بكەین بەسەر ئیسرائیل دا لەوانەیە ئاسان نەبێ‌ قەبوڵ كردنی، كەچی لە درێژەی رووداوە مێژوەكانی 2006 وە تا ئەمڕۆ هەموو رووداوەكان بەسەركەوتنی غەززە كۆتایی هاتوە، ئیسرائیل لە رووی پێگەی سیاسیی بە شكستخواردو لەقەڵەم دراوە، زۆر جار تەنانەت لەلایەن لایەنگرو سێبەرەكانی خۆشی سەركۆنە كراوەو بە دۆڕاو وەصف كراوە، ئەم جارەیان لەهەموو جارەكان زیاتر شكستی پێوە دیارە.
 بۆ سود وەرگرتن بەخاڵ كورتی دەكەمەوە:
1- خەڵكی فەڵەستین و حەماس و غەززە هەردەم ئامادەسازن بۆ حاڵەتێكی لەم شێوازە، چونكە لە ساڵانی 50 كانەوە لەسەر ئەم حاڵەتە راهاتوون، ئامادەی هەموو قوربانی دانێكن.
2- ئیسرائیل ئەزمەی توانستی مرۆیی هەیە ناتوانێ درێژە بەم حاڵەتە بدات و خەڵكەكەی زۆربەی بەپارەوپول لەوڵاتان هێنراون لەوێ‌ نیشتەجێ كراوە.
3- حەماس لە تەجروبەكانی رابردوو سەلماندویەتی ئەوەی بیڵێ‌ دەیباتە سەر، ئیسرائیلیش ئەم ڕاستیە دەزانێ، بۆیە ئیسرائیل زۆر دەترسی.
4- تەلئەبیب قەلب و پایتەختی جولەكەو دەوڵەتی ئیسرائیلە، كەچی ڕۆژانەو شەوانە حەماس موشەك بارانی دەكات، حەماسێكی بچوك توانیویەتی هەموو ئیسرائیل بخاتە حاڵەتی شلەژانەوە، ئەمەش لاوازی و شكستی ئیسرائیل بەجیهان نیشان دەدات.
5- بە شەڕی موشەك و ئاسمانی ئیسرائیل لە ترسی كارەساتی مرۆیی ناتوانێ زیاتر لەمە غەززە بۆردوومان بكات، هەركات بڕیاری شەڕی زمینیش بدات، ئەوە غەززەو خەڵكی فەڵەستسین ئەوەندەیان تونێل و نەفەق و ژێر زەمینی هەیە گورزی گەورە لەسەربازانی ئیسرائیلی دەدەن ئەو كات شكستەكە زیاتر دەبێت.
6- ئیسرائیل و ناتانیاهۆ كێشەی ناوخۆیان زۆرە، غەززەو حەماس لەم رووەوە زۆر توكمەو یەكگرتون.
7- ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان بەشی زۆری سۆزیان لەگەڵ غەززەو قودسە، نەك ئیسرائیل.
8- قودس و غەززە ماوەیەكە هیچ ناوو سەدای نەمابوو، بەم حاڵەتە هەموو جیهانی ئیسلامی هەژاندووە.
9- لەدوای كارە قێزەونەكانی داعش خەریك بوو ئومەی ئیسلامی دوركەوێتەوە لەقەزیە ئیسلامیە ڕاست و حەقەكان، لەگەڵ ئەم ڕوداوە جارێكی تر رۆحێكی موسڵمانانە دراوە بەر تاكی موسڵمانان لەهەمو جیهان.
10- ئێستا ئیسرائیل پێی خۆشە شەڕەكە بووەستێ بەبێ‌ مەرج، بەڵام حەماس مەرجی هەیە، مەرجەكانیش لەبەرژەوەندی غەززەو حەماسە نەك ئیسرائیل.
كەواتە بەهەموو لێكدانەوەیەك ئیسرائیل لەبەردەم دوو ڕیانی دۆڕاندایە، شەڕی ئاسمانی بە مەرج ڕاگری، كەواتە هیچی نەكرد، ئەگەر بیكاتە شەڕی زەمینی زۆر خراپتر شكست دەخوات.
د. ادریس كاریتانی

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌