پەیامێک بۆ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان نوینەری دەنگی گەنجانی خوێنڕژاو
وتار/
10/12/2020
472 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
پەیامێک بۆ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان نوینەری دەنگی گەنجانی خوێنڕژاو
خۆشەویستان ئێمە لەنێوان دوو کارەساتی گەورە گوزەر دەکەین . وە کارەساتی سوتاندنی دام و دەزگاو موڵک و سامانی ئەم وڵاتە.
تەنها توێژێک لەم وڵاتە بێ یاسایە، حەسانەی یاسایی هەبێ ئێوەن. وەتەنها توێژێک پەیمانی بەخەڵک دابێ نوینەریان بن و سویندی خواردبێ هەرئێوەن، بۆیە ئەگەر دەتانەوێ سەربەرزی دونیاو دوا ڕۆژ بن وەرن ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر ، باشترین و پێویسترین کاری پەرلەمانتار ئەمڕۆ ئەوەیە؛
۱- دروستکردنی ڕای گشتی لەسەر دۆخی خراپی کوشتنی گەنجان و سوتاندنی دام و دەزگاکان.
۲- ئاگادارکردنەوەو سەردانی کردنی سەرجەم ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەواوی ناوەندە پەیوەندی دارەکان بەیاسا نێو دەوڵەتیەکانەوە . لێژنەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یکگرتوەکان.
۳- دروستکردنی لۆبی یاسایی بۆ بەدەم وەهاتن و جوڵاندنی دادگای باڵای هەرێم و دادوەری گشتی لەسەر پێشیڵی ماف و ئازادیەکان.
٤- بەرزکردنەوەی یاداش بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق و سەردانی کردنیان.
٥- دروستکردنی فشاری یاسای لەڕێی نوسینی سکاڵا لەو شوێنانەی سەرپێچی یاسای دەکەن.
ا٦- فشارخستنە سەر سەۆکایەتی پەرلەمان بۆ دانیشتنی نائاسای لەسەر دۆخی ئێستا.
۷- کۆکردنەوەی نوخبەو کەسایەتی خاوەن ویژدان و جوڵاندنیان بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵات.
٨- سەردانی کردنی ئەم بەرپرسانەی کەمێک زگیان بەم میللەتە دەسوتێ و تۆزیک ویژدانیان دەجوڵێ.
۹- وشیارکردنەوەی گەنجانمان بۆ خۆپێشاندانی ئاشتیانەو مەدەنیانە.
۱۰ - حەڕام کردن و بەهەدەر دانی ماڵ و سامانی وڵات و گشتی.
تێبینی؛ ئەگەر ئەندامانی پەرلەمان ئەم هەنگاوەیان نەنا ، داوا لەمامۆستایانی ئایینی دەکەم بەم کارە هەڵسن دڵنیابن مردن تەنها بەدەستی خودایە ، مردنێک لەپێناوی ڕاستی و حەق بێ هەزار ژیان دێنێ لەبێ دەنگی بەرامبەر زوڵم و ستەم .
د. ادریس کاریتانی . ۱۰-۱۲-۲۰۲۰. هەولێری دلێر.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020