قۆناغی ئایدولۆژیابوون لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆتایی هاتووە

وتار/ 29/07/2021 372 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

قۆناغی ئایدولۆژیابوون لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا  کۆتایی هاتووە

سه‌عید هه‌ركی
دیارە هەموو ئایدولۆژیایەک هەڵگری کۆمەلێک مەبادیئن کە زۆربەی زۆری مەبدەئەکان شتی جوانن لەسەر کاغەز بەڵام کە هاتە سەر ئەرزی واقع و مەیدانی و عەمەلی شتێکەکان دەگۆڕێن وە زۆر جیاواز دەبن لەگەڵ مەبدەئەکاندا ، وە کۆمەلێک پاساوی بێ بنەماو زۆر گەورەش دەهێنەوە کەوا بۆچی نەیانتوانیوە جێ بەجێی بکەن ، جا هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان چەپ و ڕاست و ئاینی یان نەتەوەیدا .
ئەگەر سەیرێکی خۆرهەڵاتی ناواڕاست بکەین دەبینین لە ساڵانی حەفتاکانەوە تاکو نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان زۆرترین گفتوگۆ و کێشمەکێشم لەسەر ئایدولۆژیا و فکر دروست دەبوو هەریەکەیان دەیانویست واقعی شوێنێک بەسەر ووڵاتی خۆیاندا بسەپێنن ، یان کۆمەلێک نەزەریە لە نێو مێشکیاندا دەخولانەوە دەیانویست لە واقعی  ووڵاتی خۆیاندا جێ بەجێ بکەن بەڵام هیچ کامێکیان نەیانتوانی سەرکەوتوبن  .
یان مێشکی خەڵکیان پڕکردبوو بە چەندین درۆشمی قەبە و باق و بریق  وەک ئازادی ، یەکسانی ، دادپەروەری ، مافی مرۆڤ ، خۆشگوزەرانی ، نیشتیمان پەروەری .....،هتدد .
بەڵام بەداخەوە هەموویان تاقیکرانەوە زۆربەی هەرە زۆری درۆیان کرد لەگەڵ ئایدولۆژیایی خۆیان سەدا سەد پێچەوانەی مەبدەئ و پرانسیپ و ئایدولۆژیایی خۆیانبوون هەموو ئەم قسە قەڵەوانە بایی یەک فلس.
بۆ هەموو لایەک بەدیارکەوت ئێستا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەد ساڵ بەرەو دواوە پاشەکشەی کردوە .
ئەی ئێستا چی دەگوزەرێت ؟
ئێستا هاووڵاتیان لە سایەی سەری ئەوان خەریکی ماڵوێرانی و برسیەتی و دەرۆزە و سواڵکردن ، چونکە لە هەموو مافە سەرەتایەکانیان بێ بەشکراوەن . وەک ئاو ، کارەبا ، نەوت ، بێ موچەیی ئێستا هاووڵاتی تێگەیشتون کە واقع شتێکە و لە نێو خەیاڵدا ژیان شتێکی ترە مەبدئی سەر کاغەز شێتکە جێ بەجێ کردنی لە ئەرزی واقع شتێکی ترە ، بۆیە هاووڵاتیان ئێستا تەنها چاوەرێی فردیاد ڕەسێک دەکەن بۆ ئەوەی بێت  و ڕزگاریان بکات لە دەستی ئەم هەموو زولم و ستەم و گەندڵ و دز و فاسد و قاچاخچی و درۆزننانە و مافە سەرەتایەکانی وەک ژیان و ئاو کارەبا و موچە و نەوت و بەنزین و رێگاوبانیان بۆ دبین بکات  .

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌