با کەس موزایەدەی ئیسلام و ئیسلامخوازی بەسەر کۆمەڵی ئیسلامیدا نەکات
وتار/
22/04/2018
819 جار بینراوە
سهعید هەرکی
با کەس موزایەدەی ئیسلام و ئیسلامخوازی بەسەر کۆمەڵی ئیسلامیدا
نەکات
سهعید
هەرکی
کۆمەڵی ئیسلامی هەڵقوڵاوی ناخی ئیسلام و کۆمەڵگای کوردەوارییە
بەردەوام دژی زولم و ستەم بووە ، بەردەوام باجی برایەتی داوە لەگەڵ برایە ئیسلامیەکانی
تر ، بەردەوام دەست پێشخەر بووە بۆ گەورەکردنی پرۆژەی ئیسلامی و یەک ریزی ئیسلامیەکان
دواتر هەرکاتێک پرۆژەکە سەری نەگرتبێت نەهاتوو دۆل بۆ برایەکەی خۆی لێبدات بەڵکو بە
کادیرە باڵایەکانیشی نە ووتوە کە ئەم پرۆژەیە بۆ سەری نەگرتوە ئەمەش لە پێناو یەک
ریزی و برایەتی بووە بۆ ئەوەی نهێنیەکە پارێزراو بێت .
ناکرێت کۆمەلێک خەڵک بە درۆ دەلەسە بێن وێنای کۆمەڵی ئیسلامی
بکەن چونکە کۆمەڵی ئیسلامی وێنەیەکی ئەوەندە جوانی نەخشاندوە لە نێو فکر و هزر و بیری
نەتەوەکەی پێویستی بە بوهتانی کەس نییە بێت وێنای ئێمە بکات . وە پێشیان دەلێم ئەوەندە
خۆتان سەر قاڵ مەکەن بە کۆمەڵ بەڵکو لە جیاتی سەر قاڵ کردن بە کۆمەڵ خۆتان سەر قاڵ
بکەن بە دژایەتی زولم و ستەم و دز و گەندەڵکاران ....... هتدد
ئەوەی پەرێزی پاک بێت ناترسێت لە هیچ کەسێک و کاروانی کۆمەڵی
ئیسلامی بەردەوام دەبێت بە هیچ ڕەشەبایەک ناوەستێت ، چونکە ئێمە هەرواز و نشێوی
زورمان بینوە گەرما و سەرمای زۆرمان بنیوە ئێمە لە نێو گەرما و سەرما پەروەردە
کراوین بویە نەلەخشاوین لەرزووک نین .
بەرێزان ئێستا کوردستان بەسەر دوو بەرە دابەش بوە بەری
زولم ستەم و گەندەڵکاران لەگەڵ بەرەی دژی ستەم و دژی گەندەڵکاری کە تەنها ئەم دوو
رێگایەیە رێگای سێ یەم لە ئایین و سیاسەتیشدا نییە و نابێت و دورستیش نابێت.
* ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی
نوێترین نوسینەکانی سهعید هەرکی
-
سهعید هەرکی
29/07/2021
-
سهعید هەرکی
18/07/2021
-
سهعید هەرکی
24/05/2021
-
سهعید هەرکی
26/04/2018
-
سهعید هەرکی
22/04/2018
-
سهعید هەرکی
25/11/2017