هاوڵاتی چی لە حکومەت دەوێ!

وتار/ 25/11/2017 1371 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

هاوڵاتی چی لە حکومەت دەوێ!
سه‌عید هه‌ركی
گەلی کورد ئەوەی هەیبوە لە پێناو کوردستان بە خشیویەتی، هەموو هیوا و ئاواتیان ئەمەبووە کە رۆژێک بێت لە ژێر سایەی حکومەتێکی خۆماڵی کە ماف و ئازادیەکانی تاک تیایدا بەرجەستەبێت بحەسێنەوە ، سەردەمێک دەسەڵاتدارانی ئێستا خاوەنی هیچ نەبونە بەڵام خەڵکی هەرێم بە تایبەتی خەڵکی گوندەکان نانیان کردوە بە دوو لەت  لەتێک بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان  و لەتێکی تریش  بۆ شاخ و شۆڕش و پێشمەرگە  تاکو گەیشتۆتە بە خشنی خوێنی ڕۆڵەکانیان و کیمیاباران و ئەنفال لە پێناو ئومێد بۆ داهاتوو ،ئیتر ئەم خەڵکە هیچی نەماوە نەی بەخشی بێت بە ئێوە ، کەواتە گونجاوە پرسیار بکەین ئێوە چیتان بەخشی بە میللەت؟  

 بە ڕاستی لەماوەی زیاتر لە چارەگە سەدەی حکومڕانی  ڕابردووتان کاری سەرەکیتان بێ بەش کردنی هاووڵاتیان بوو لە بچوکترین مافە سەرەتاییەکان ،وەک ۲۷ساڵ نەبونی کارەبا و ئاو و ئازادی ڕا دەربرین و پێشێل کردنی مافی مروڤ و تاکو گەیشتن بە برینی قوتی خەڵک فرۆشتنی سەر زەویی و ژێر زەوی بۆ چەندین ساڵ ،  و قەرزار کردنی هەرێم بە چەندین ملیار دوڵار ..... ئێوە ئەم هەرێمەتان  توشی چەندین مەرگە سات کردوە ، ئیتر هاووڵاتیان  بێ هیوا بون بێ ئومێد بون چاویان هیچ تروسکایەک و ئاسۆیەک نابینێت کە دڵیان پێ خۆش بێت .

بۆیە دەبێ بەرپرسان هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە نا هەموارە لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەن وە باجی هەڵەی خۆیان بدەن ئەگەر بە نەمانی خۆشیان بێت .
هیچ پێویست ناکات کات بکوژن لەگەڵ یەکتری چونکە ئەم حکومەتەی هەرێم هیچی لە دەست نەماوە نە نەوت ، نە موچە نە بودجە جا چ پێویست دەکات هەر لە دەوری بازنەیەکدا بخۆلێینەوە ئەوە تەنها کات کوشتنە و هیچی تر، یان دەبێ کار بکرێت بۆ هەرچی زووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دوور لەتەزویر وگزی ، چونکە عێراق و ئەمریکا و ووڵاتان دەیانەوێت مامەلە لەگەڵ دەم و چاوی نوێ بکەن نەک دەم و چاوە ڕزیوەکان وەک خۆتان دەیڵێن.

 پێویستە دوای هەڵبژاردن  حکومەتێکی نوێ پێک بهێندرێ بەهاتنە پێشی خوێن و ئەزمونی نوێ ، دوور خستنەوەی  کەسانی گەندەڵ لە حکومەت  دروست کردنی مەرجەعیەتێک لە لایەن کەسانی نوێ بۆ دروست کردنی وەفد بۆ عێراق و دەرەوەی عێراق و پێشوازی کردنی وەفدەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌