عەشیرەتی هەرکی کێن و لە کوێوە هاتوون؟

وتار/ 24/05/2021 2408 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

عەشیرەتی هەرکی کێن و لە کوێوە هاتوون؟

سه‌عید هەرکی
عەشیرەتی هەرکی یەکێکە لە عەشیرەتە گەورەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان
شێخ عبدالکریم مودەڕیس دەلێت کوردی ڕەسەن لە چەند عەشیرەتێک پێکهاتوون عەشیرەتی هەرکیش یەکێکە لەم عەشیرەتانەی کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ  کوردستانی باکور وە یەکێک لە عەشیرەتە ڕەسەنەکانی کوردستانی باکور کە لە ناوچەی چوار چەلی هەرکیاندا دەژیان  .
بەڵام  بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە بەسەر هەر چوار پارچەی کوردستانی گەورەدا دابەش دەبن ، عەشیرەتی هەرکی لە 32 تیرە پێکهاتوون .
🔹چۆنیەتی دابەشبونیان بەسەر هەر چوار پارچەی کوردستاندا .
٭ لە کوردستانی ڕۆژ هەڵاتدا لە شاری ئورمیە و وە دەشتەکانی مرگەوەڕ و ترگەوڕ و دەشتە بێل نیشتەجێن .
٭ لە کوردستانی باکوردا لە سنوری  شاری هەکاری و شەمزینان نیشتەجێن .
٭ لە کوردستانی باشوردا لە سنوری شاری هەولێر و دهۆک نیشتەجێن .
٭ لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە سنوری شاری عامودە نیشتەجێن .
🔹ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەباری ھەرکیەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:
دەلێت :-
دوای کێشانی سنوری ئێراق و تورکیا لە ساڵی ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان ، حکومەتی
 دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەوسنورەی کەتازە بۆی کێشرابوو  بەمە
 توشی ڕوبەروبونەوەی ھۆزە کوردەکان ببویەوە
، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ
 ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی
 کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و
 ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و
تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز
نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە
جا دەلێت عەشیرەتی هەرکی یەکێک بوو لەوانەی کاریگەری زۆری هەبوو بەسەر ناوچەکەدا دژی تورک و ئینگلیز بوون .

🔹عەشیرەتی هەرکی لەگەڵ زۆربەی عەشیرەتەکانی تری هەرچوار پارچەی کوردستاندا دۆستایەتی مێژووییان هەیە هەر چەندە لەگەل هەندێک عەشیرەتدا ناکوکیان هەبووە بەڵام هیچ جارێک عەشیرەتی هەرکی نەیویستوە بگاتە کوتا خاڵ و ببێتە هۆی پێکدادان مەگەر بەرامبەرەکەی بەڵام دوجاریش نەیانتوانیوە ڕوبەڕو خۆڕاگربن لەگەڵ هەرکیەکاندا،جگە لەمەش ۆر جار هاوپەیمانەتیان دروستکردوە دژی عەشیرەتی هەرکی بەڵام سەری نەگرتوە،زۆر جاری وا هەبوو عەشیرەتێک ڕوبەڕوی ستەم بوتەوە لەلایەن عەشیرەتێکی ترە پەنای بۆ عەشیرەتی هەرکی هێناوە یارمەتیداوە بە ماڵ و خوێنیەوە .

🔹یەکێک لە سیفاتە جوانەکانی ئاغایانی هەرکی بەردەوام بۆ عەشیرەتەکەیان ژیاون و بەژەوەندی گشتی عەشیرەتەکەیان لە پێش بەرژەوەندی خۆیان خستوە بۆیە بەردەوام ئەندامانی عەشیرەتەکە ئاغایەکانیان خۆشویستوە وەک سەرکردەیەکی گەورە سەیریانکردوە ڕێزیانگرتون ڕێگەیان نەداوە هێچ کەسێک بێرێزی بەرامبەریان بکات .

🔹 هەرکیەکان دەستی گەورەیان  هەبوو لە سەرخستنی شوڕشەکانی کوردانی ئێران و تورکیادا هەم هاوکاری گەورەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران بوون وە هەم هاوکاری گەورەی شۆڕشی سمکۆی شکاک بون وە هەم پاڵپشتی گەورە  بوون  بۆ قازی محمد و کۆماری مەهاباد.

🔹گەورەترین کەسایەتی هەرکی کە شان بەشانی سمکۆی شکاک بەشداریکردوە  لە شۆڕشی کوردستانی ئێراندا بریتی بووە لە خورشید ئاغای هەرکی ڕۆلێکی زۆر سەرەکی و کاریگەری هەبووە لە نێو شۆڕشدا بەڵام بەداخەوە  لە ساڵی 1903 لەگەڵ سمکۆی شکاک لەلایەن شای ئێرانەوە دەعوت دەکرێن بۆ موفاوزات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد  بەڵام لەڵایەن ئێرانەوە فێلیان لێدەکرێت بە قەناس شەهید دەکرێن ، زۆر بەی هەرە زۆری هێزی ئەم شۆڕشە هەرکی بوون .

 لە شوڕشی سمکۆی شکاکدا عارس ئاغای باوکی زێڕۆبەگ فەرماندەی گشتی هێزی پیادەی سمکۆی شکاک بوو و لەشەرێکدا لە دەڤەری سەقز لە ڕووباری (جەخەتوو) شەهید بوو. لەو کات دا تەمەنی زێڕۆبەگ پانزدە سالان بوو دوای شەهید بوونی باوکی، لە دوای کۆتای هاتنی پرسەی باوکی کە لە (چەمێ حاوتاوا) ی دەشتی (مرگەوەر ) بوو لە رۆژی حەوتەم سمکۆ ئاغا شکاک هەر لەوێ دەمانچەکەی خۆ لە پشتی خۆی دەکاتەوە و لە پشتی زێڕۆبەگ دەخات .لە نێو ئامادەبوان کە چەندین سەرۆک هۆز و کەسایتی دیار ئامادەبوون لەگەل هۆزی هەرکی سمکۆ دەڵێت (من زێڕۆم لە جێی عارس ئاغا داناوە و دەبێت هەمووان گوێڕایەلی بکەن و لە قسەی دەرنەچن ). ئیتر لەو کاتەوە تا کۆچی دوایی کردنی زێڕۆبەگ بوە سەرۆک هۆزی هەرکی تیرەی سیدا لە رۆژهەلات و باشوری کوردستان.
لە سالی 1925 زێڕۆبەگ بەشداری کرد لە شۆڕشی ( شێخ سعید پیران ) لە باکوری کوردستان. زێڕۆبەگ توانی ئابلوقەی سەر قەڵای نەهری بشکێنێت خێزان و خزمانی سەید عبدالله ڕزگار بکات لە دەستی تورکەکان و توانی چەند سەربازێکی تورک بەدیل بگرێت تورکەکان لەم قەڵایە وەدەربنێت .
هەرکیەکان بەسەرکردایەتی جەنەڕال زێرۆبەگ بەرگری بەهێزیان لە مانەوەی کۆماری مەهاباد کردوە بە ماڵ و خوێنیانەوە.
بەڵام لە کوردستانی باشوردا کەمتر بەشداری شۆڕشیانکردوە چونکە هەرکیەکان پێیان وابوە کەمتر مافیان پێدەدرێت لە نێو شوڕشدا یان بەهۆی ناکوکی عەشیرەتی هەرکی بوە لەگەڵ چەند عەشیرەتێکی تردا .
🔹یەکێکی تر لە سەرکردە هەڵکەوتوەکانی ئەم عەشیرەتە لە باشوری کوردستاندا بریتی بوە لە محێدین ئاغا هەرکی کە کەسێکی زۆر خۆشەویست بوە لە نێو هەرکیەکان و عەشیرەتەکانی تردا بەردەوام لە خزمەتی عەشیرەتەکەی بوە بە ماڵ و سەروەت و سامان و گیانیەوە .

بەردەوام کاروباری خەڵکی ڕایکردوە بەبێ گوێدانە هەر دەمارگیریەک ، بەردەوام خاوەن پڕۆژەی تایبەتی خۆی بویە بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشەکاندا ، بەردەوام حەزی کردوە گوێ بۆ پێشنیارەکانی بگیریت چونکە ئەو پێی وابوە پێشنیار و پڕۆژەکانی لە خزمەتی گەڵی کوردابوون  بە نمونە وەک ئاوشتەوایی نێو ماڵی عەشیرەتە کوردەکان و یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی بەڵای ئەوە گرنگترین کارن بۆ سەرکەوتن کورد و کوردستان  .
لە کوردستانی باشورشیدا گەنجانی ئەم عەشیرەتە بەرگریەکی بەهێز و گەورەیانکردوە لە خاکی هەرێمی کوردستان هەر لە شاری کەرکوکەوە بگەرە تاکو دەگاتە شەنگاڵ دژی هێرشەکانی داعش و خوێنی چەندین ڕۆلەی ئەم عەشیرەتە ڕژاوە .

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌