ئەرشیفی شکستەکانی دەسەڵاتی کوردی

وتار/ 26/04/2018 986 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

ئەرشیفی شکستەکانی دەسەڵاتی کوردی
سه‌عید هه‌ركی
یەکەم :- لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ۱۹۹۲ چۆن قۆرخ کاری دەسەڵات گەیشتە هەڵوەشاندنەوەی بەرەری کوردستانی لە پێناو بەرژەوەندی دوو حزب کە شورش و ڕاپەرینەکان بەهێزی گەڵ و هەموو لایەنەکانی تر بوو بەڵام ئەم دوو حزبە بە سیستەمی ففتی بە ففتی ٥۰ ٪ بەرهەم و رەنجی شورش و ڕاپەرینی گەڵیان لە باربرد تاکو سەری لە نێوان دوو بنەماڵە دەرچوو .

دووەم :- شەری برا کوژی لە پێناو بەش بەش کردنی هەرێمی کوردستان و رشتنی خوێنی هەزاران گەنجی کورد لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبیان کە ئەمەش جێگای داخە .

سێ یەم :- بازرگانی کردن لەگەڵ دەسەڵاتی بەعسی رووخاو پاش ئەوەی ئابلۆقەی ئابووری بەسەر حکومەتەکەی سەدامدا سەپێنرا لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان .

چوارەم :- لە دەستدانی دەرفەتی دوای رووخانی دەسەڵاتی سەدام و بونیاتنانەوەی عێراقێکی نوێ کە ئەو کات کورد پێگەیەکی بەهێزی هەبوو لە عێراقدا .

پێنجەم :- شکست هێنانی رێکەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە ژێر دروشمی ئابووری سەربەخۆ تاکو گەیشتە لێکەوتنەوەی روبعە موچە .

شەشەم :- لەدەستدانی سەدان گەنجی هەرێمی کوردستان لە شەری دژە داعش کەچی بەرپرسەکانی ئەم ووڵاتە هەر خەریکی بازرگانی نەوت بوون لەگەڵ داعش .

حەوتەم :- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک کە بوە هۆی تەشەنوجات لە نێوان هەرێم و بەغداد کە هیچی تری نەدا بە دەستەوە ، بەڵکو هەنگاوی یەکەمی شکستەکان بوو پێکهێنانی هەولەکانی سەربەخۆی بوو کە گەڵی کورد خەونێکی زۆری لەسەر هەڵچنی بوو ، لە کاتێکدا  هەموو تاکێکی ژیری سیاسی دەیزانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تەنها بۆ ڕاگەیاندنە ، چونکە هیچ ئامادەسازی بۆ نەکرابوو کە  جیاوازی لێدوانی بەرپرسەکانی هەرێم باشترین بەڵگەیە بۆ بەبێ بەرنامەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک

هەشتەم :- لە دەستدانی دۆستەکانی نێو دەولەتی بۆ کورد بە تایبەتی ئەمریکا ئەمەش لە ئەنجامی ئەنجامدانی ریفڕاندۆمێکی بێ بەرنامە و کە تەنها بۆ موزایدەی سیاسی بوو   ئەمەش بوە هۆی لە دەستدانی لە ٥۰ ٪ خاکی هەرێمی کوردستان .

ئەمە پۆختەی ڕۆمانێکە لە مێژووی شکستەکانی دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌