پارتی دوو تیرۆرستەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئازاد کرد

وتار/ 18/12/2016 1322 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

پارتی دوو تیرۆرستەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئازاد کرد .
*سه‌عید هه‌ركی
پاش ( ۱۷۰ ) رۆژ لە دەستگیرکردنی هەر دوو برایانی بەرێز خۆشەویستمان کاک ( سعدی مصطفی ) و کاک ( سەرهەد عثمان ) ئەمرۆ بەرواری ۱۸ / ۱۲ / ۲۰۱٦ لە لایەن ئاسایشی پارتی ئازادکران .
ئەوەی جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە بۆ خەڵکی هەرێم ئەگەر ئەمانە تیرۆرست بن چۆن ئازاد کران، چۆن دەبێت مرۆڤەکان بە گۆمانێک دەستگیربکرێن ، چۆن دەبێت ناوی کۆمەڵ بهێندرێت دەبێت داوای لێبوردن لە کۆمەڵ بکرێت کێ گرێنتی ئەمە دەدات کە ئەم شتانە دووبارە نەبێتەوە ، هەر لە سەرەتاوە ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامی تەحەدامان کردوە کە ئەم کارە قێزەوەنانە لە ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی ناوەشێتەوە .
لێدان لە خود و کەرامەتی مرۆڤەکان ستەمێکی زۆر گەورەیە بە گوێرەی هەموو ئایینە ئاسمانیەکان و هەموو یاسایە مرۆییەکان ، داخەکەم ئەم ووڵاتەی ئێمەی تێدا دەژین ووڵاتێکی بێ یاسایە هیچ یاسایەک بونی نی یە ئەمە لە لایەک لە لایەکی تر کەناڵی رووداو بەشێک بو لە سیناریویەکە هەر چەندە تاکۆ ئێستاش کەس نازانێت تەقینەوە کراوە یان نە ؟ ئەگەر وابێت بۆ لەرێگای کامیرەکانی خۆتان رووماڵی رووداوەکەتان نەکرد دەبێت ئەم کەناڵەش داوای لێبوردن لە کۆمەڵی ئیسلامی بکات .
لەیەکی تر ئەم دوو بەرێزە پەناببەنە بەر کام یاسا بۆ ئەوەی قەرەبوی ۱۷۰ رۆژەی بەستەم دەستگیرکراون بکرێنەوە کە هەم دڵیان و هەم نەفسی یەتیان شکێندراوە ئەم هەموو ماوەیە ماڵ و منداڵی ئەم دوو بەرێزە بێ سەرپەرشتیار بون .
لە ژێر سایەیی کام حکومەت داوای مافی خۆیان بکەن ، حکومەتێکی پڕ لە گەندەڵ و دز و چەواشەکار ، حکومەتێک لە سەر خوێنی خەڵکی ستەم لێکراو بژیت ، حکومەتێک ووڵاتەکەی پڕ بێت لە نەوت و غاز و بە بۆڕی بو وولاتانی تر بڕوات بەڵام بە رەوا نەبینێت یەک تاکە بەرمیل نەوت بداتە ئەم خەڵکە ڕەش ڕووتە ، پێم نالێن لە چ سەردەمێک و ووڵاتێکدا حکومەتێکی ئاوا فاشل بونی هەبووە . هەرچی مافی مرۆڤ لەم ووڵاتە جێگای نابێتەوە لە هەر ووڵاتێکی تری ئەو پەری دکتاتۆریەت و هەژاریش بێت مرۆڤەکان بەم شێوەی ووڵاتی خۆمان هەر دەژین .
*ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌