کەمال ئەتڕوشی تازە گەیشتە سەر هەسارەی زەوی!
وتار/
02/07/2021
520 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
کەمال ئەتڕوشی تازە گەیشتە سەر هەسارەی زەوی!
گەندەڵی لە کوردستان بویتە شتێکی ڕۆتین،نەک دانیشتوانی
کوردستان،بگرە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ناوبانگی گەندەڵی کوردستان بڵاوبویتەوە،بەڵام
چونکە ئابوری کوردستان ،بەپارەی نەفتو، داهاتی خاڵەسنوریەکانو، باجو، ئەوانیتریش
نایێتەوە نێو پەڕلەمان،بەڵکو لە تاریکایی شەودا دابەش ئەکرێو،کەسێش ناتوانی وەک پێویست
لێپێچینەوە بکات،چونکە ئەوانەی قسە ئەکەن،یان شت ئەنووسن سەبارەت بە گەندەڵی هیچ دەسەڵاتێکیان
نییە،لەوانەیە زۆر کەس نەتوانی ناوی گەندەڵ چییەکان بەئاشکرا بنووسی،باوەک مانگی
چواردەش لە ئاسمان ڕونوئاشکرابن.
کەمال ئەتروشی کەی گەیشتە سەر هەسارەی زەوی؟
نەک خاوەن بڕوانامەی دکتۆراو،ماجستێر گومانیان نییە لە نقومبونی
کوردستان لە گەندەڵی،بەڵکو کاسبکارانی سەر جادەش ئەزانن گەندەڵی لە کوردستان لە ترۆپکدایە،سەیر
لەوەدایە بەڕێز ئەتڕوشی بەزمانێکی پڕ لە جوێن پەلاماری گەندەڵ چییەکان ئەداو،ئەڵێ:ئەوەی
گەندەڵی دەکات شەڕفی نییە،ناموسی نییە، ئەسلی نییە،ئەخلاقی نییە،هەوەها ئەڵێ: ئەگەر
فەرمانبەری من گەڵی بکات ئەیکەمە سەد پارچە.باشە ئەتڕوشی دکتۆرای وەگرتووە بۆئەوەی
تاوانبارێک بکاتە سەد پارچە.ئەبێ ئەتروشی ئاگادار بکەنەوە،کە کاسبکارانی دهۆکو، هەولێرو،
سلێمانی ناتوانن گەندەڵی بکەن،تا ئەتڕوشی بیانکاتە سەد پارچە،بەڵکو کەسانێک گەندەڵی
ئەکەن ئەتڕوشی ناتوانی چاو هەڵێنی بەرانبەریان.
ئەتوانم بڵێم ئەتڕوشنی نزانی گەندەڵی چییە لە کوردستان!
ڕێزم هەیە بۆ ئەتڕوشی،بەڵام وادیارە شارەزایی نەبێ بە بارودۆخی
کوردستان،کە سەرتاپای کورستان نقومبووە لە گەندەڵی،کوردستان دابەشبووە بەسەر ئەو کەسانەی
دەسەڵاتیان هەیە،بەئاو،بە چیا،بە نەفت،بازرگانی،هەموو جومگەکانی ژیانی گرتیتەوە،بگرە
بەرپرسی پلە نزمیش خزمەتکارو،حەدیقەچی ماڵی خۆی هەیە،بەناوی پێشمەرگە.بەهۆی ئەو گەندەڵیە
زۆربەی زۆری هەژارەکانی کوردستان لە ئاوی ئیجا خنکان،یان بەرەو خنکادن خۆیان ئامادەکردووە.لەوانەیە
ئەتروشی شت نەخوێنێتەوە دەربارەی بارودۆخی کوردستان،یان لە ژیانی خۆی کەموکورتی نییەو،
گوێش نادات بە هەژارەکانی کوردستان.
قسەی ئەتڕوشی ،لە قسەی وەزیر ناچێت
ئەتڕوشی بەیاسای گەندەڵچیەیەکانیش ناتوانی کەس پارچە پارچە
بکات.ئەڵێ: ئەیکەمە سەد پارچە،ئەندام پەڕلەمانەکانیش چەپڵەی بۆ لێئەدەن،ئینجا دیار
نییە گاڵتەی پێئەکەن،یان پاڵپشتی قسەکەی دەکەن،هەڵبەت ئەم جۆرە لێدوانانە نامۆن.ئەتروشی
ئەتوانی بڵێ: کەسێک لە وەزاڕەتەکەی من گەندەڵی بکات ئەیدەمە دادگا.
محمد ملا محمود /لە ئەمریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021