پەیامێک بۆ.

وتار/ 20/06/2021 339 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

پەیامێک بۆ.

کۆمپانیا و سەرمایەدارە ھەڵتۆقیوەکانی پەنا حیزب،
ھەر بەو دەرمان و خۆراکە ژەھراوی و کوالێت نزمەی ئێوە سەدان کەس توشی ئەو دەردەگرانە بوە .
ملیارەھا دینارتان کۆکردۆتەوە . ئیستا بەھۆی ئێوەو حیزبەکانتان ھیوایەک نەماوە لەم پارچە زەویە .
چی نەما ھەراجی نەکەن . خاک و وڵاتان بەدارو بەردو باڵندەوە ھەرزان فرۆش کردوە . شارو گوندتان تەلبەند کردوە . تەنھا گیانی مرۆڤەکان مابو .  ئەتانەوێ ئەوەش بازرگانی پێوە بکن ئێوە سڵ لەھیچ ناکەنەوە .
ھەر لەبازرگانی لەگەڵ  رێژێمەوە بیگرە تاکو داعش .بیرمان نەچوە نەوتەکەتان لێ دەکری و پیکابی دەبڵ ئەکسلتان بۆ رەوانە دەکردن .
ئاخر گەمژەیی ئێوە لەوەدایە ئەگەر ئەم پارچە زەویە نەبێ و ئەو خەڵکە رەشوروتە نەبێ ئێوە کەی پیاوی ئەوە بون بەسەدان ملیۆن دۆلار کۆکەنەوە .دەبوایە لەو ئەوروپایە لەکارگە و لۆقەنتەکان کارگوزار بونایە . ھەر ھیچ نەبێ لەو پارانەی لەسەر حیسابی ژیان و تەندورستی خەڵک کۆتان کردۆتەوە بەشێکی ببەخشن . تاکو ئەم حکومەتە خێڵەکیەیی پارتی و یەکێتی و گۆران زەرەیەک جورئەت و شەرم ئەیان گرێ پارەکانی ھیوا دەگێرنەوە.
طیب بابان..

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌