گەڕان بەدوای نەمری دا.

وتار/ 24/07/2019 970 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

گەڕان بەدوای نەمری دا.
«طیب عبدالرحمن»
زۆرێک لەئیوە ئەفسانەی ئەو لێوانە تان بیستوە «کأس»کە مەسیح بۆدواجار  ئاوی تێداخواردۆتاوە . ھەوڵێکی جدی ھەبو لەسەدەکانی ناوەراست لەلایەن بەشێک لەموریدانی  رێچکەی کڵێسای کاسۆلیک بۆدۆزینەوەی .دواتر چەندین فیلم ودراما وکتێبی لەسەر  پەخش کرا .کەلەراستیدا ھیچ بنەمایەکی راستەقینەی نەبو تەنھا ئەفاسنەیەکی ھەڵپەساردو بو .ھەرچەندە ئەوقەناعەتە تائاستێک لای ھەندێک ماوە.بەڵام ھەروەک فانۆسەکەی عەلائەدین لەئەفسانەکۆنەکانی عێراق وایە. باسەکەی ئێمە لەسەر نەمری فیزیکی نیە . ھەرچەندە مرۆڤ ھەمیشە لەخەیاڵی قوڵی خۆی خۆزگەی نەمری ھەیە .وحەزی ژیانکردنی ھەمیشەیی ھەیە کەئەوش مەحاڵە .ھەر ئەوەش وای کردوە مرۆڤ  ئەفسانە بۆ خۆی بھۆنێتەوە لەبێھودەیی.
مرۆڤ  ئەگەر بیەوێ نەمر بێ پێویستە داھێنان مەزن لەبوارێکی مرۆیی دا بکات.
زۆرن ئەوانەی مەدالیای نەمری کراوە بەگەردنیانەوە . راستە لەروی فیزیکیەوە ئەوان نەماون وەلی داھێنان و پەیام وئاکارەکانیان ئەوانی بۆ ھەمیشە بەنەمری ھێشتۆتەوە . لێرە ناتوانین باس لەو نەمرانە بکەین ھێندە زۆرن ورەنگە ھەموان ئاشنابن بەو نەمرانە چونکە بەشێوەیەک لەشێوەکان پەنجەمۆری ئەوان بەسەر رەفتار وگوتارو کردەوەکانمانەوە ھەیە نەک ھەر ئەوەنەش بەڵکو وتەو نوسینەکانیان وەک وانە دەخوێندرێن .بێ گومان ئەوانە سەرمەشق ورێنشاندەرن ھەرکەسەو لەبوارێک یاخود چەند بوارێک .
ئەگەر بەلۆژیک لەسەر ئم دیالیکتیکە بدوێین ئەوا دەگەینە راستیەک .
گەڕان بەدوای نەمریدا جگە لەوەی ماندو بونێکی زۆری دەوێ دەبێت زۆربەی حەزەکانی خود زیندە بەچاڵ بکەین. وئارەزوەکان بخنکێنین .تاکو دەگەینە سەر شاڕێی نەمری ولەوێوە ھەنگاو بە ھەنگاو بە ھەورازونشێوەکانی بڕۆین.
بێ گومان کۆسپ و سانسۆر زۆرن بۆ گەیشتن بە ڕێگای نەمری  .لەوانە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئابوری وچەندین کۆسپ.
ھەر لەبەر ئەوە کەمن ئەوانەی دەگەنە کۆتایی ڕێگای  نەمری .
چونکە مەرجەکانی قورسن بۆ ھەندێ ژنگە تاکو ئاستی  مەحاڵ وایە . ئەگەر نمونە بێنینەوە بۆ بەرچاو رونی . لەبوری ئازادی ومافی مرۆڤ .ئەوا مارتن لۆثر و نیڵسۆن ماندێلا و غاندی و ھۆشمانا و گیڤارا و چەندینی دیکە نەک ھەر گەیشتن بەنەمری بەڵکو بون بەچرایەک  و رێ نیشاندەری ئەوانی دیکە .  لەبواری زانستیش تەسیلا و ئەنیشتاین و ماکس بلان و نێلز بۆر و شرۆدنگر و دەیانی دیکە و لەبواری ھونەر وئەدەب نەمرەکان  وەک تۆلستۆی و رامبرند تاغور وبرناد شۆ وشکسبیر و ھەزارانی دیکە بێ گومان بیتھۆڤن و چارلی چاپلن و داڤینیتشی و مایکل ئەنجیلۆ وڤانکۆخ ورامبرند سەدانی دیکە. ئەمانەش ھەریەکە لەبوارێک دا نوایان بە گەوھەر نوسراوەتەوە لەمێژ وبۆ ھەمیشە بەنەمری دەمێننەوە . ئەگەر ژیانی ھەریەک لەمانە بخوێنیتەوە دەزانی چەند قوربانیان داوە تاکو ئەورێگاسەختەیان بڕیوە  وسەرکەوتون بەسەر کۆسپ لەمپەرەکاندا بەڵام لەکۆتایدا ئەوانیش وەک ئێمە مرۆڤی ئاسای بون بەڵام ئەوان زۆر بەی حەزوئارەزوەکانیان وەلانابو تەنھا بۆ نەمری دەژیان وسەرئەنجام بەدەستیان ھێنا.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌