فەرھاد پیرباڵ شێتە . یان میلەت بێ ئاگایە و نوستوە

وتار/ 21/07/2019 943 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

فەرھاد پیرباڵ شێتە . یان میلەت بێ ئاگایە و نوستوە

طیب عبدالرحمان بابان
بەم دوایانە نوسەرو مامۆستای زانکۆ فەرھاد  پیرباڵ  بەشێویەکی گشتی ھەڵسوکەوتی توندو تیژ وکاردانەوی نامۆی ھەیە . ھەندێک جار گەیشتۆتە ئەوەی کە دەربرینەکانی ئاستی بریندارکردنی تێپەراندوە  . جارێ با لەوەگەرێین کە بۆچی دۆخەکەی گیشتۆتە ئەو ئاستە مەترسی دارە.
بابزانین ئاخۆ  ھیچ بیر مەندێک بەو دۆخەدا تێپەریوە .
بەڵێ خەسڵەتی زۆربەی بیرمەندەکان کاتێک دەگەنە بێ ئومێدی لە باری سۆسیۆلۆجی دەوروبەریان ئەم جۆرە کاردانەوەیان دەبێ.
لەوانە بەنمونە فەیلەسوف زۆربا ی یۆنانی و دیستۆفیسکی وچەندانی دیکە کە لێرەدا ناتوانین تەواوی چیرۆکی ژیانیان بنوسین .
ئەلبێرت ئەنیشتاین  دەڵێ کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئاستێکی باڵای زانیاری زۆرترین وشەی نەشیاو بەکار دێنێ ..!! چونکە ناتوانێ ھەمیشە بەرامبەرەکەی تێبگەێنێ لەبەر زۆری زانیاری وکەمی کات بۆیە بەچەند وشەیەکی قێزەون کۆتایی بە گفتوگۆ دێنێ .
گەورە فیزیک زانی جیھانی نیلز بۆر دەڵێ کاتێک مرۆڤ پردەبی لەزانست و زانیاری ئەوکات سپیسێکی گەورە دەکەوێتە نێوان ئەو و گشتی  بۆیە ھیچ شتیک نامێنێ باسی بکات  لەگەڵ گشتی.
زۆر نمونەی دیکە ھەیە کە مرۆڤە ھۆشمەندەکان لەقۆناغێکی دیاری کراو   دووچاری دۆخی لەو شێوەیە دەبێتەوە.

پیرباڵ بۆ وادەکات ..
ئەوەی جێی سەرنجە بەم دوایانە پیرباڵ  کاردانەوەی توند دەنوێنێ چ بە گوفتار چ بە رەفتار ..
 بۆ میلەتی ئێمە  ئم شێوازە مامەڵەیە نامۆیە و نوێیە بەڵام لەناو گەلان بەبەردەوامی بابەتی لەم جۆرە ھەیە و ئاشنان پێی .
پیرباڵ ھەست بە غوبن و پەراوێز دەکات ھەست بە ستەم دەکات لەلایەن دەزگاکانی ھەولێر و کەس گوێی لێ ناگرێ بۆیە بۆ بیستنی دەنگی پەنا دەباتە بەر شتی ھەستیار لە بابەتی ئەوشتانەی لەم چەند رۆژە بینیمان .
پیر باڵ شێت نیە و نەخۆشی دەرونیشی نیە بەڵکو زۆر ژیرانە دەنگی خۆی دەگەیەنێ کاتێک ھەمو دەرگاکان بەرویدا داخراوە زۆر ژیرانە بابەتەکان ھەڵدەبژێرێ و لەوێیوە دەبێتە قسەی رۆژی شەقام  .
ھەنتێک لە کۆلکە رۆشنبیر و خەیاڵ فەنتازی و سوریالی شیوەین بۆ کتێبە سوتاوەکان دەکەن لەکاتێکا مرۆڤ  بەھای نەماوە  .ئەمە جگە لەوەی  کتێب بۆچی باشە ئەگەر کەس نایخەێنێتەوە ھەر بۆ لولەی گوڵەبەرۆژەو سوتان باشە . ئێوە کاتێک ئاخ بۆ کتێبی سوتاو ھەڵدەکێشن ساڵی چەند کتێب دەخوێننەوە . چەند سود وەردەگرن . یان جیھانی ئەمرۆی ئێمەی کورد تەسک بۆتەوە لە رۆشنبیری فەیسبوک و قسەی ناسک و خەونی ئەرخەوانی و سوریالی
بەم چەشنەش دەگەینە ئەو راستیەی کە میلەت بێ ئاگایە نەک فەرھاد ئەو دەزانێ چی دەوێ و چی دەکات بەس ئێمە نازانین چیمان دەوێ و بۆچی نارازین.

تێبینی وشەی شێت بە ئیجاز بەکارم ھێناوە وەک رەھەندی فەلسەفی نەک کۆمەلایەتی و پزیشکی.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌