داخستنی ناوەندی حەوت رەنگە و چەند سەرنجێک.

وتار/ 29/05/2020 699 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

داخستنی ناوەندی حەوت رەنگە و چەند سەرنجێک.

طیب بابان
داخستنی ناوەند و گەلەریەکان زەنگێکی مەترسی دار ە و شۆربونەوەیە بەرەو دۆخی سۆسێۆلۆجی ئەفغانستان و یەمەن .
ھەڵبەت ئیستا بۆ زۆربەتان  داخستنی گەلەریەک یاخود ناوەندێکی ھونەری جێی سەرنج و قسە نیە چونکە زۆربەی جومگە و کایەکانی کۆمەڵگا توشی داروخان یان ئیفلیجی بوە.
وەلی کایەی ھونەر ھێندە گرنگە لەمێژو ھەرکاتێک کۆمەڵگا  توشی شڵەژان بوبێ بەھەر ھۆکارێک ھونەر بەھێز بوە وەک پەرچەکردارێک . بۆ دیاردە ھەمە چەشنەکان .
بۆنمونە بزاڤی دادائی لە زویرخ لەوپەری نەھامەتی و جەنگی جیھانی یەکەم کە ھەمو کۆمەڵگا  بە جەنگەوە سەرقاڵ بون ئەو لەھەناوی ئەو موعاناتە لەدایک بو ١٩١٦.
ولەفەرەنساش بزاڤی بوھیمی لەناو خەڵکە لەبیرکراوەکان «قەرەجەکان»لەدایک بو
ھەڵبەت رەنگە بەشێک لەئێوە بڵێن ئەوە جوڵە و بزاڤ بوە چ پەیوەندی بەناوەندێکی ھونەریەوە ھەیە.
منیش زۆر بەسادەی پێتان دەڵێم جارێ ھونەر لێرە سەر پێی خۆی نەکەوتوە و بێ پێناسەیە و نەبوە بەکایە .  لە جیھانی مۆدێرن ئیستا ناوەندو گەلەری ھێڵی گشتی ئایدیای تایبەت بەخۆیان ھەیە . و ھونەرمەندان لەسەر ھێڵی ئەو ناوەندە لەدەوری کۆدەبنەوە . ئێمە ھێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغە ھەنگاوی یەکەم فەشەلمان پێ ھێنا .
بەختیار سعید .
کورێکی ماندوو نەناس و چالاکە ھەوڵی دا شتێک بکات و لەتەنیشت ئەوەش وەک مافی سورشتی خۆی بژێوی خۆی دەستەبەر بکات کەچی ھەزار و یەک لەمپەری لەبەردەم دورستکرا .لەجیاتی ھاوکاری و دەستگرۆیی ھەندێ جار کۆسپی بۆ دورست دەکرا پاش حەوت ساڵ و چەندین چالاکی و کاری زۆر . ئیستا ئەمەوێ بزابم چ سودێک لەداخستنی ئەو ناوەندە ھەیە ھەڵبەت ئەو پرسیارە بۆ ئەو بەرێزانەیە کە ھەمیشە رەخنەی بێ بنەما دەگرن لەھەمو شتێک .
ئایە داخستنی ئەو چەند گەلەریە کەمە لەسلێمانی سیمای شار ناکاتە ئەفغانستان  من زانیاریم ھەیە شوێنی دیکەش ھەیە بیر لەداخستنی دەکەنەوە باشە بۆ دەبێ تەنھا چەند ناوەندێکی خنجیلانە بەھۆکاری دارایی و ھاوکاری نەکردن و لەمپر دورست کردن دابخرێن. لەکاتێکدا بەسەدان رێکخراوی بێ سود و دەیان ناوەند و چوزانم شتی دیکە ھەبن کە جگە لەبارگرانی ھیچی لێ سەوز نەبوە  . ئایە نەدەکرا  کرێی ساڵێکی ئەو شوێنە بدرێ یاخود شوێنێکی گونجاوی بۆ تەرخان بکرێ ھەر لەبەر بەختیار سەعید نا لەبەر سیمای شارستانی و نمایشی کاری ھونەرمەندان ئیستا ئەو چەند گەلەریە کەمەی کەھەیە لەشار بەرەو داخستن دەچن باشە ئەگەر بیانیەک ھاتە ناو شار داوای کرد سەردانی گەلەریەک بکات روبکاتە کوێ .مەگەر بچێتە بارەگای زۆرو زەوەندی حیزبەکان.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌