فەلسەفەی شەقامی کوردی لەبەرنگاربونەوە...

وتار/ 30/04/2020 616 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

فەلسەفەی شەقامی کوردی لەبەرنگاربونەوە...
«طیب بابان»

بۆڵە بۆڵ و  نارەزایی و دەربرینی توندی چین وتوێژەکان لە بەرامبەر .دەسەڵاتێک کەبنچینەو پایەکانی لەسەر ھزری خێڵەکی و شەرعیەتی شۆرشگێری بونیاد نراوە کە دواجار ئەم سیستەمە لەفەرمان رەوایی مۆدێلێکە پێناسەی یەکجار ئەستەمە چونکە ھاوشێوەی دەگمەنە لە مێژوی ھاوچەرخی گەلان بۆ سەدەکانی ناوەراستیش .بەھەمان شێوە .
رەنگە بمانەوێ پێناسەی بکەین بە ناسیۆنالیستی کاریگەر بەناسیۆنالیستی عەرەبی ناصری وەلی ئەو پێناسەیە زۆر کرچ و کاڵ دەبێ . وەک ئاماژەمان پێ کرد  ئەستەمە مۆدێلێکی لەم جۆرە بدۆزیتەوە لەجیھان چونکە  لە زەمان ومەکان و پێکھاتەی سۆسیۆلۆجی  کورد بەو ئاڵۆزیە  ئەستەمە بدۆزرێتەوە .
ئەم دەسەڵاتە ھێندە بێ باکە تاکو ئەو ئەندازەیەیی بۆ دورستکردنی قەیران بەدەیان سینارۆیی ئامادەیە کە بۆ لەبیر بردنەوەی قەیرانێک قەیرانێک دەخوڵقێنێ یاخود لەرێگای کاھین و مەلاکانی سەر بەخۆی بابەتێک دەوروژێنێ بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانە کەڵەکەبوەکانی پێشوی .
ئەدی شەقام  جگە لە جوڵەیەکی لەرزۆک  و بۆڵەبۆڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان کە ھیچی لێ سەوز نابێ .ھیچی دیکەی پێ نیە .لەکاتێکدا زۆر شت دەتوانێ بکات بەبێ ئەوەی یەک دڵۆپ خوێن برژێ و ژیانی خۆی بگۆرێ بۆ باشتر .
ھەڵبەت دەیان سینارۆیی  ھەیە  بۆ ئەوەی سنورێک یاخود ھێڵێک بۆدەسەڵات بکێشرێ وەلی وەک باسمان کرد تەرکیبەی سۆسیۆلۆجی  و جیاوازی ناوچەیی ودابەشبون و جەمسەرگیریی ئەم بژاردەیەی لاواز کردوە .کەخۆی یەکێک لەو  بژاردانە دەبینێتەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ھەمو چین وتوێژەکان  نەک چینی مامۆستا یان ھەر چینێکی دیکە بەتەنھا وەلەیەک زۆن نا بەڵکو سەرانسەر .
تاکو  بژاردەی  یاخیبونی مەدەنی کە بەشێوەیەک کەس نەچێتە سەر کارەکی و ئیفلیج کردنی سەرجەم دامودەزگا حکومێکان ئەمە وەک دوابژاردە کە سەد لەسەد جێی خۆی دەگرێ .
وەلی ئەم بژاردەیە ئەستەمە بەھۆی ئەو ھۆکارانای باسمان کرد .
جا بۆزانیاریتان تاکو رۆژی قیامەت نارەزایی لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان ھیچی لێ سەوز نابێ چونکە بۆلەبیربردنەوەی قەیرانی پێشو قەیرانێکی دیکە دەخاتە بازارەوە .
پێویستە تاک تەنھا لەبیری بەرژەوەندی خود بێتە دەرەوە بیر لە بەرژەوەندی کەشتێکە بکاتەوە کە خۆی سەرنشینە چونکە ئەگەر کەشتیەکە لەنگەر نەگرێ لەکەناری ئارام وکەشتیوانێکی ئەمین ئاراستەی نەکات ئەوا بەرژەوەندی  ئەو ھیچ بەھایەکی نامێنێ . دواجار ئەویش وەک تاکێک قوتاری نابێ لە نغرۆ بون.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌