قەوارەی کوردی و ھەرەشەی ھەڵوەشانەوەی.

وتار/ 26/04/2020 780 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

قەوارەی کوردی و ھەرەشەی ھەڵوەشانەوەی.

«طیب بابان»
ھەڵبەت قەوارەی کورد لە باشور سەرەتا وەک دیفاکتۆیەک  قەبوڵکرا بەھۆی کۆرەوو زۆر ھۆکاری دیکە لەسەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابوردو بە بریاری ئنجومەنی ئاسایش .
ئەوی رۆژێ.
ھەموان ھەستمان کرد کە ئیدی کورد بەرەو دامەزراندنی کیانی سەربەخۆی خۆی ھەنگاو دەنێ .وەلی مۆدێلی حیزبایەتی ستالینی و مەنتەڵێتی خێڵ لەبەرێوە بردن و تەصفیەی حیساباتی شاخ لە ناو شار لەنێوان حیزبەکان  شۆربونەوەی گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لەھەمو جومگەکان  . دابەشبونی زۆنەکان بەسەر دەوڵەتەھەرێمایەتیەکان . ئەم رۆژەیان بەرھەم ھێنا کە ئەم قەوارە بچوکە ھەرەشەی ھەڵوەشانەوە  و لەناوچونی لەسەر بێ .
ھەڵبەت روداوەکان زۆرن ناگەرێنەوە سەر شریتی رەداوەکان چونکە ھەموان شاھیدی روداوەکانین ھەر لەشەری ناوخۆ بگرە تاکو لەدەستادنی کەرکوک بە چەند صفقەیەکی گوماناوی کە وەک حیدر عبادی وتی ئێمە بەبری چوارسەد ملیۆن دۆلار رێکەوتنمان کردوە لەگەڵ  سەرۆکی ھەرێم کە پێشمەرگە ئەوناوچانە چۆڵ بکات تاکو فایلی نەوت وشیرنی کەی  و بردنەدەرەوەی سەروەت وسامانی ئەمیلەتە بەوەشەوە نەوەستا تەنانەت بۆری نەوتەکەش فرۆشرا بە رۆز نەف و پارەکەی ھەر لەدەرەوە کوردستانی نەبینی .ئەمەو سەدان فایلی دیکە لە بەھەدرادان و دزین وتاڵانی ئاشکراو نھێنی ئیستا کە فایلی نەوت گەورەترین ھەرەشەیە بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەم قەوارەیە چونکە ئەو فایلە جگە لە گرێبەستی گوماناوی  پەنجا ساڵە لەگەڵ  تورک نازانین وەک دانا غاز چی دیکە فرۆشراوە بە وەبەرھێنە بیانیاکان .
چۆن ئەم قەواریە لەژێر ھەرەشەی لەناوچونە؟؟؟
رەنگە زۆرێک ئەوە بەدور بزانن چونکە لەدەستوری عێراق کوردستان پارچەیەکی فیدرالیە و عێراق ناونیشانی دەوڵتێکی فیدرالیە بەھۆی دیمۆگرافیا و جوگرافیاو زۆر ھۆکاری دیکە ئەم قەوارەیە ھەردەمێنێ  ئەوە پەیوەندی بە ئەم دەسەڵاتەوە نیە . بۆ خۆی واقعێکی مێژوییە.
ئەو ھۆکارانەی وادەکەن ئەم قەوارەیە لەباشترین حاڵەت رۆڵی زۆر بەرتەسک ولاواز دەبێ . و لەخراپترین حاڵەت پارچەپارچە دەبێت و نوێنەرایەتیەکی شەکلی لەبەغەدا و  مامەڵەی جیابەجیا لەگەڵ  پارێزگاکان دەکرێت. لەگەڵ  مانەوەی تایتڵی فیدرالیزم وەک مەرەکەبی سەر  وەرەقە.
بۆچی ئەم قەواریە وای لێ بەسەر دێ ؟
ئەوەی وادەکات ئەم قەوارەیە بەرو ئەو ئەگەرانە ھەنگاو بنێ چەند فایلێکە کە ھیچ کەسێک و ھێزێک لەئایندە ناتوانێ بچێتە ژێر باری بەتایبەت فایلی وزە کە سەرەرای فرۆشتنی بەردەوام لەجیاتی داھات بە سێ بەرامبەر بەفرۆشتن قەرز ھاتۆتە سەر ئەم ھەرێمە لە قەرزی کۆمپانیا نەوتێکان تاکو قەرزی ناوخۆیی و نەدانی موچە کە بەھەر ھەموی بەدەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێ  ئەم بارگرانیە ئابوریە  نەک ھەر ئیفلاسی بە بنچینەکانی ئابوری ھێناوە  بەڵکو رەنگە لەبەر نەدانەوەی موستەحەقات و قەرزی کۆمپانیا  نەوتێکان رەنگە بەپێی یاسا دەست بگیرێ بەسەر ھەندێک لە کێڵگەنەوتێکانیش .
رەنگە بڵێن خۆ عێراقیش لە کوردستان باشتر نیە ئەوانیش دامەزراوەکانیان لەرزۆک و گەندەڵن .بەڵێ وایە بەڵام بیرمان نەچێ عێراق  دەوڵەتە و کورسی ھەیە لە نەتەوە یەکگرتۆکان و ئیعتیباری ھەیە و دەتوانێ قەرز بکا و  یەدەکی نەقدی ھەیە .
ئەی ئێمە چیمان ھەیە ؟؟
ئەوەی ھەیە تەنھا بەرژەوەندی ھێزە ھەرێمایەتیەکان و ئەمریکا کە ھێشتا بەھۆی ململانێکانیانەوە ئیشیان بەم قەوارەیە ماوە . بەڵام لەروی دارایی ناتوانن گرفتەکانی ئێرە چارەسەر بکەن چونکە ھەریەکیان بۆ خۆی چەندین گرفتی ناوخۆییان ھەیە .
ئەلتەرناتیڤی حکومەتی ھەرێم چیە؟؟
ئەو ئەگەری وائەکات ئەم حکومەتە  ئەم قیرانە قوڵە تێپەرێنێ چاکسازی راستەقینەیە .ھەڵوەشاندنەوەی موچەی زۆر و زەوەندی کادیرانی حیزب کە بەسەدان ھەزار کەس لەنێوان خانەنشینی نایاسایی و بندیوار . ھەڵوەشاندنەوەی  چەندین کۆمپانیای حیزب و گێرانەوەی داھاتەکانیان ھێنانەوەی پارەی نەوت لەوڵاتان . بەدامەزراوەکردنی سەرجەم سێکتەرەکان .ھتد.....
من گومانم ھەیە کە ئەم رێکارانە بگرێتە بەر بەڵکو ئەوان لەسەر بازرگانی خۆیان بەردەوام دەبن  تاکو ئاشبەتاڵ بەشێوەیەک لەشێوەکان .
بۆیە ئەم قەوارەیە ھەرەشەی لەناوچونی لەسەرە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌