لێکچون هەیە لەنێوان دەرهێنانی نەفەت لە کوردستان و،دەرهێنانی یوسف لەبیر

وتار/ 08/06/2021 466 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

لێکچون هەیە لەنێوان دەرهێنانی نەفەت لە کوردستان و،دەرهێنانی یوسف لەبیر

براکانی یوسف سڵاوی خوای لەسەر بی،بە فرتوفێڵ یوسفیان لەگەڵ خۆیان بردە گەشتوگوزار،لەوێندەر بەبڕیاری هەموویان هەریاندایە نێو بیر،بەڵام لە دوای ماوەیەک کۆمەڵێک کاروانچی بەدوای ئاو دەگەڕان‌و، ئەو بیرەیان دۆزیەوە کە یوسفی لە نێودابوو،ئیتر دۆلکەیان شۆڕکردەوە بۆ نێو بیر یوسف خۆی هەڵواسی بە کندرەکەو،لە جیاتی ئاو یوسفیان دەست کەوتوو گوتی:یا بشری هذا غلام وأسروه بضاعة) موزگینی ئەوە کوڕێکی جوانەو، بەنەهێنی وەک کوتاڵ ئەیفرۆشین،(وشڕوه بثمن بخس دراهم معدودة وکانوا من الزاهدین)،بەڵێ: بە پارەیەکی زۆر کەم‌و، بێنرخ فرۆشتیان،چونکە ئەترسان خاوەنەکەی پەیداببێ‌و،لێیان بستێنێتەوە.
دۆزینەوەی نەفت لە کوردستان
سەرۆکی چەکدارانی کوردستان دەستیان کرد بە پشکنینی ئەم سەرو،ئەو سەری کوردستان بۆ دۆزینەوەی نەفت،چونکە ئەوکات نەووت بەنرخێکی خەیاڵی ئەفرۆشرا  لە جیهاندا،سەرکردەکانی نەفت فرۆش بیریان کردەوە،ئەگەر بەنیوەی نرخی جیهانیش بفرۆشن ئێمە قازانجمانەو پارەمان پێنەدایە،ئیتر دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لەم سەر بۆ ئەو سەر دەستیان کرد بەنەووت فرۆشتن،بەتانکەر،بە بۆڕی،بە عارەبانە.نرخی نەووت لە جیهاندا گەیشتە ١٤٠ دۆلار،بەڵام سەرکردەکانی نەووت فرۆشتن لە کوردستان بە ٣٠ دۆلاری ئەیانفرۆشت،بگرە نەوتی کوردستان گەیشتە ئەفغانیستان.ئەفغانیەکان سەریان سۆڕماو،گوتیان:  نەوت لە جیهان زۆر گرانە،بۆ نەوتی عێراق ئەوەندە هەرزانە،ئیتر سوپاس نامەیان بۆ بەرپرسانی عێڕاق نارد،بەڵام عێراقیەکان وەڵامیان دانەوەو،گوتیان ئەمە نەوتی دزراوەو، کوردەکان بە قارچاغ ئەیفرۆشن(وشڕوه بثمن بخس دراهم معدودة وکانوا من الزاهدین)
نەووت بۆ خۆشی گەلە یان بۆ ئەزیەتدانی گەلە؟
ئەو وڵاتانەی لە جیهان خاوەنی نەوتن ،دانیشتوانەکەیان لەو پەڕی خۆشی‌دا ژیان بەسەر ئەبەن،بەڵام لە کوردستان لەو ڕۆژەی مافیایەکان نەووتیان دۆزیەوە،کوردستان‌و، گەلی کوردیان توشی خەرابترین قەیرانی ئابوری،کۆمەڵایەتی،سیاسی، ئەخلاقی،سەربازی  کرد،چونکە  بیریان کردەوە،کە ئەوان ئەتوانن نەوتی کوردستان بە قارچاغ بفرۆشن‌و، سەدان  ١٧ لە بوجەی عێراق وەربگرن،ئیتر عێراق بەخۆی گەندەڵەو،گەندەڵچییەکانیش ئەناسی،گوتیان:باشە نەوتی خۆتان  بۆ خۆتان.لە بەختی گەندەڵچیەکانی کوردستان نرخی نەووت دابەزی‌و،هاواریان لێهەستاو،گوتیان: ڕفڕاندۆم ئەکەین،ڕفڕاندۆمەکەشیان بووە هۆی لە دەستانی سەدان ٥١ کوردستان‌و،داخرانی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوریەکان،ئیتر داوایان لە عەبادی دەرگای گفتوگو دانەخات.
بۆ نەوتی کوردستان بەرمیلی بە ١٠٠ دۆلاربی‌و، بەیەک دۆلاربی یەکسانە بەهیچ؟
ئاشتی هەورامی گوتی: نەووت نرخی ١٠٠ دۆلاربی،یان یەک دۆلاربی بارودۆخی کوردستان هەروادەبی،بەرەو چاکبون ناچێ.قسەی ئاشتی هەورامی ڕاست دەرچوو.بۆ ماوەیەکی دوروو درێژ لە دوای سەرهەڵدانی نەخۆشی کڕۆنە نرخی نەوت زۆر دابەزی‌و، لە هەندەک وڵات گەیشتە ژێر سفر،بەڵام بابڵێن:لەکوردستان بە ٢٠ دۆلاری بوو،هەڵبەت  زیانێکی گەورەبوو بۆ کوردستان،چونکە نەیئەتوانی موچەی موچەخۆران دابین بکات،بەڵام ئێستا نرخی نەووت لەسەرەوەی ٧٠ دۆلارەو،هەرێمی کوردستانیش ناتوانی موچەی موچەخۆران دابین بکات،هەڵبەت ئەوە مەتەڵە،تێگەیشتن زەحمەتە لەو مەتەڵە،چەند کەسێک ئەتوانن لە کوردستان هەڵیبێنن.
ئەوەی لە کوردستان ڕویداوە شتێکی سەیرە،لە هیچ وڵاتێک ڕوینەداوە،نرخی بەرمیلێک نەووت یەک دۆلاربی یان ١٠٠ دۆلاربی  جیاوازی نەبی.
محمد ملا محمود / لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌