ئەڵێن:عومەر عەلی گوتویەتی:لێمگەڕێن کۆتایی بە دەوڵەتی ئیسرائیل بێنم!

وتار/ 21/05/2021 491 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئەڵێن:عومەر عەلی گوتویەتی:لێمگەڕێن کۆتایی بە دەوڵەتی ئیسرائیل بێنم!

عومەر عەلی سەرکردەی سوپای عێڕاق بوو لە جەنگی عەڕەب‌و،ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨،لە گەڵ ئەوەی کە عومەر عەلی تورکمانی کەرکوک بوو،بەڵام زۆربەی زۆری سەربازەکانی کوردبون،چونکە هەر لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتی عێڕاق،تاسەردەمی رژێمی سەددامی خوێنمژ خەڵکی هەولێرو سلێمانی کەئەبونە سەرباز ڕەوانەی (مرکز التدریب العسکری) کەرکوکیان ئەکردن،چونکە سەربازگەی کەرکوک جێگای مەشقکردنی سەربازەکانی کەرکوک،هەولێر،سلێمانی بوو.من بەخۆم چەندەها کەسی کوردم دیوە،کە بەشداری جەنگی کردووە لە ساڵی ١٩٤٨.
ڕوخانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ ئاسان بووە
هەڵبەت لە ساڵی ١٩٤٨  دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزراوە،گومانی تێدانییە ئەو کات دەوڵەتێکی زۆر لاوازبووەو،ڕوخانی ئاسان بووە،بەڵام بەبیرو بۆچونی من وڵاتانی عەڕەبیش بەشێکبونە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل،چونکە کارەکتەری سەرەکی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەریتانیا بووە،هەڵبەت زۆربەی وڵاتانی عەڕەبیش،وەک-عێراق،ئوڕدن، سوریا.......-بەدەستی بەریتانیا دروستکراون.جەنگکردنی وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئیسرائیل بۆ چاوبەستنی عەڕەبەکان بووە.
بۆ عومەر عەلی لە سوپا دورخرایەوە؟
لە دوای جەنگی ساڵی ١٩٤٨ و،گەڕانەوەی سوپای عێراق لە فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٩ ،بە فەرمانی پاشایەتی عێراق و، ئوردن عومەر عەلی‌یان دایە دادگا،بە تومەتی هێڕشکردنە سەر ئیسرائیل بەبێ فەرمانی پاشایەتی،ئیتر بە گوێرەی بڕیاری دادگا عومەر عەلی‌یان لە سوپا دەکردو،کردیانە (متصرف)ی شاری سڵیمانی تا ساڵی ١٩٥٣،ئینجا گێڕایانەوە بۆ سوپا.وەک جەنەڕەلەکی پلەبەرز(اللواء الرکن) لە سوپای عێراق مایەوە تا ساڵی ١٩٥٨،بەڵام دژی کودەتا عبدالکریم قاسم بوو،ئیتر پەڵبەستیان کردوو،دایانە دادگا.
بەڵگە لەسەر ئەوەی عەڕەبەکان دەستیان هەبووە لە دروستکردنی دەولەتی ئیسرائیل
لە ساڵی ١٩٨٧ بە نهێنی ڕێککەوتن هەبووە لە نێوان ئیسرائیل‌و،وڵات ئوڕدن،بەڵام لە ساڵی ١٩٩٤ بەئاشکرا ئوڕدن‌و، ئیسرائیل ڕێککەوتنەکەیان واژو کرد لە(وادی عربة) لە سەر سنوری نێوان ئوردن‌و ئیسرائیل لەبەرواری ٢٦- ١٠- ١٩٩٤،بە ئامادەبونی  پاشای ئەو کاتی ئوردن حسێن کوڕی تەلال‌و،سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل ئیسحاق رابین ‌و، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا بێل کلینتۆن.لەم رێککەوتنەدا پاشای ئوڕدن گوتی: ئێمە لە کۆنەوە پەیوەندیمان هەبووە لە گەڵ ئیسرائیل،هەروەها ئیسحاق ڕابین گوتی:( اجتمع فی هذا الوادی أحفاد إبراهیم للتوقیع علی الاتفاقیة بین إسرائیل والأردن).ڕابین جولەکەو قوڕەیشی‌یەکان بە نەوەی ئیبراهیم هەژمار دەکردن.
عومەر عەلی کێ‌یە؟
عومەر عەلی لە ساڵی ١٩١٥ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە،بەڕەچەلەک تورکمانە،بەڵام هەستی عێڕاقچی‌یەتی بەهێزبووەو، ئەزمونێکی زۆری هەبووە لە شەڕ کردن‌دا لەپێناوی عێراق،بەڵام وادیارە دژی مافەکانی گەلی کوردبووە،لەبەر ئەم هۆیە لە لایەن حکومەتی پاشایەتی دیاری کراوە بۆ  سەرکوتکردنی بزوتنەوەی مەلا مستەفای بارزانی لەساڵی ١٩٤٣،هەروەها لە ساڵی١٩٥٨ داوای لە عبد الکریم قاسم کردووە،ڕێگا نەدا بەهاتنەوەی مەلا مستەفای بارزانی بۆ عێڕاق.قاسم،هەڵبەت  زۆر نەرمبووە بەرانبەر بە عومەر عەلی،بەڵام عبدالسلام عارف باسی گوێ بڕینێ‌ی لەگەڵ کردووە،هەروەها بە قاسمی گوتوە: ئەوانە نابێ بەنەرمی قسەیان لەگەڵ بکەی،چونکە کەسێک دژی شۆڕش بێ تاوانبارەو،تاوانباریش ئەبێ ڕەوانەی دادگا بکرێت.
عومەر عەلی لەگەڵ ئەوەش دژی مافەکانی گەلی کوردبووە،بەڵام توانیتی ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێ لەجەنگ‌دا.لەوانەیە ترسیشی هەبێ لە گەڕانەوەی بارزانی بۆ عێڕاق،کە تۆڵەی خۆی لێبکاتەوە،چونکە دڵنیابو کە قاسم لێبوردنی بۆ دەردەکات، بەڵام عارف رازینابوو.
محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌