اللە اکبر اللە اکبر!

وتار/ 15/05/2021 580 جار بینراوە

د.عومەر عەلی

اللە اکبر اللە اکبر!

ـ زایۆنییەکان حەقی ئەڵمانییەکان لە مسوڵمانەکان دەکەنەوە!

ـ ئەوروپا و ئەڵمانییەکان خۆیان پاكکردەوە لێیان و دەریان کردن!
ئێستە پشتگیرییان دەکەن!

ـ ئەی لە ئەڵمانیا بۆ پشتگیرییان نەکردن و بە زمانی گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر نەکرد!

ـ دەسدرێژییە داگیرکارییەکانی زایۆنی گەشتە ئەوەی ڕێگری لە حەقی عیبادەتیش لە مزگەوتی ئەقصا دا بکرێ!

ـ حەقی عیبادەت ئێستە (جگە لە فەرەنسا!) لە ئەوروپا و ئەمریکا زۆرترە وەك لە حەقی عیبادەت لە مزگەوتی ئەقسا و وڵاتە ئیسلامییەکان.

ـ ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە ئێوە کاتێ مەقبولن کە کەمینە بن و دەستەڵاتتان نەبێ، لە فەرەنسا کە ڕێژەکە زۆرە و بە کەمینە نەماوە دوور لە چاوی کامێراوە لە ئەقصا خراپتریان پێ دەکرێ!

ـ دەقەکانی تەورات و ئینجیل بە ئارەزووی خۆیان وەك قوڕی سەناعە پانیان کردووە!

ـ بەڵام دەقەکانی قورئان بە کەس پان ناکرێتەوە، گەرچی لە زەینی هەندێ نەخوێندەواردا پان بێ، ئەو پانییە بۆ پشتە ملی ئەوانە خۆیان دەگەڕێتەوە کە  شەپازلەی زیللەتی پێ گەشتووە.

ـ ئینگلیز قادیانیەکانیان دروست کرد بۆ  تەشویشی دەقەکان!
بەڵام نەك سوننە بەڵکو شیعەش قادیانیەکانیان قبوڵ نەکرد، بە ئیجماعی سونەو شیعە قادیانییەکانیان ڕەد کردەوە.

ـ ئەمڕۆ زیاتر مزگەوت گەلێکیان دەوێ وەك مزگەوتی قادیانییەکان نەك وەك مزگەوتی ئەقصا.

ـ بەڵام تا مزگەوتێکی زیڕاڕ بە تەمویلی ئەو دەستانە بکرێتەوە لەولاوە سەدان مزگەوت لەسەر ئەرکی  خێرخوازان و بە خۆبەخشی دەکرێتەوە.

ـ ئەمڕۆ ئیسلام بەرانبەر مەسیحییەت نییە، چونکە مەسیحییەکان خۆیان کەنیسەکان دەفرۆشن لە ڕۆژئاوادا و مسوڵمانەکان دەیکڕن و دەیکەن بە مزگەوت.

ـ هێز و گوڕ و تینی بە تینی ئیسلام لەو دەقانەوە دێ کە مەلاین دۆلار دژی سەرفکراوە بۆ شێواندنی!

ـ کەچی نەیتوانیوە دەنگی اللە اکبر کز بکات!

ـ هەر کە وترا اللە اکبر سەفی نوێژەکان پڕ دەبێت و هەتا ئەوبۆشاییەش کە دروستکراوە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە قبوڵکراو نییە.

ـ لە ڕۆژئاوادا بە دەنگی بەرز زەنگی کەنیسەکان لێ دەدرێ و بڕۆ ناو کەنیسە دەبینی تەنها زەنگەوانەکەی تیایە!

ـ لە مزگەوتەکانیش تەنها لە داخلدا بانگ دەدرێ و ئەو داخلە داخلی دڵی مسوڵمانەکانیشە!

ـ بۆیە مزگەوتەکان دەبینی پڕیەتی لە خەڵك، کە کاتی بانگ دێ ئەپی موبایلەکان  لەباخەڵی  بەرۆکدا پێش بانگی مزگەوتەکە موبایلەکان کە لکاوە بە دڵەوە لە هەموولایەکەوە بانگی ئیسلام بەرز دەبێتەوە.

  اللە اکبر اللە اکبر.

دـ عومەر عەلی ـ

نوێترین نوسینەکانی د.عومەر عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌