کەلتوور و کڵاو. شارستانیەتی ئیسلامیی

وتار/ 20/04/2021 583 جار بینراوە

د.عومەر عەلی

کەلتوور و کڵاو. شارستانیەتی ئیسلامیی

د.عومه‌ر عه‌لی
باپیرم خوا عەفووی کات یەکێ قسەیەکی نا لۆژیکی بکردایە، یان شاهیدیەکی ناحەقی بدایە، پێی دەگوت: سەر ڕووت!
یان دەیانگوت ئەو سەر ڕووتە چی ئەزانێ!
ئەمە هێشتا بۆ پیاو نەك ئافرەت!
یەکێ سەری ڕووت بوایە عەیبە بوو، هەتا ڤیدیۆی نەك زۆر کۆنیش، بەڵکو هی ساڵی ١٩٥٠ هەیە هیچی سەری ڕووت نییە، بۆ نموونە سەیری ئەم پارچە ڤیدیۆ بکە.
https://youtu.be/cXFaUIvwgGQ
لەناو عوسمانیەکاندا تەڕبووشی سوری عوسمانی هەبوو، کە هەمووی لەسەری دەکرد، هەتا کە خیلافەت هەڵوەشایەوە موستەفا کەمال یەکێ لەوانەی کە مەمنوعی کرد ئەو تەڕبووشە بوو، بەڵام سەرڕووتی هەر عەیبە بوو، بۆیە گۆڕیان بە کڵاوێکی تر، واتە نەیانتوانی واز لە داپۆشینی سەر بهێنن، هەتا زۆربەی هەر تەڕبووشەکەی لەسەر دەکرد، بەڵام کڵاوێکی تری هەڵدەگرت لەگەڵ خۆیدا، گەر پۆلیسی بدیایە ئەوسا تەڕبوشەکەی لادەبرد و کڵاوەکەی تری دەکردە سەری، وەك چۆن کاتێك کە حیجاب مەمنون بوو لە زانکۆکاندا مسوڵمانەکان باڕۆکیان دەکردە سەر حیجابەکەدا، دەیانخستە ناو جامتاکە تا بەردەمی زانکۆ، لە بەردەمی زانکۆدا دەیانکردە سەریان، ئیتر وەك سفور دەردەکەوتن بەڵام لە ژێرەوە هەر موحەجەبە بوون.
وردە وردە بەکارهێنانی کڵاو کاڵ بوویەوە، تا سەردەمی بەعس لەبیرمە یەکێ تۆزێ تەمەنی هەبوایە عەیبە بوو، بۆیە زۆرجار جەماعەتێ دەڕۆشتن بۆ ماڵیان و ئاگاداریان دەکرد ئیتر تەمەنەکەت هی ئەوە نییە سەرت ڕووت بێ، زۆرجار بە دیاریش کڵاو جامانەیەکیشیان بۆ دەبرد.
یان لە دەرەوە بە توانجەوە پێیان دەگوت: تا کەی هەروا سەرت ڕووتە!
هەموو گەلێکیش تایبەتمەندیەکی خۆی هەبووە بۆ سەرداپۆشین، لەناو کورددا کڵا و جامانە و مشکی و شاڵی ماڵی خوا بەکارهاتووە بۆ پیاو، بۆ ئافرەتیش کڵاو و زەڕ و هەوری و جاجم و جۆری تر.
ئێستەش کە پیرەکان باسی شەهامەتی کەسێکی گەورەی کۆن بکەن دەڵێن: جامانە و مشکی تێکەڵ دەکرد، واتە هەم جامانەش و هەمیش مشکی پێکەوە دەکردە سەری.
عەرەبەکان پیاوەکان حەگاڵ و ژنەکان حیجابی درێژ.
هەر گەلە و دەبینی تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە لەسەرداپۆشیندا، بەڵام نەبووە سەر ڕووت.
سودانیەکان عەمامەکەیان زۆر زۆر گەورەیە، وتم بە سودانیەك بۆ ئەوەندە گەورەیە؟ وتی ئەوە کفنە، ئەگەر مردین بۆمان دەکەن بە کفن.
لە ڕۆژئاوادا هەم سەرپۆش و هەمیش کڵاو بەکارهاتووە، بۆ نموونە سەیری ئەم ڤیدیۆ بکە کە هی بەریتانیایە ساڵی ١٩٠٢.
https://youtu.be/P2kbrYZvzyk
کە ئافرەتەکانیان زۆر پۆشتەن و جلەکانیان زۆر لە هی پیاو پان و پۆڕ و گەورەترە.
سەردەمی جاهیلی ٢ جۆر ئافرەت سفور بوون و جەستەیان بە دەردەکەوت.
١-بەدڕەوشتەکان.
٢-کۆیلەکان.
بە دەگمەنیش لە جێگەی گشتیدا ئەو کارەیان پێ دەکرا، مەگەر بۆ مەبەستی تایبەت بوایە، وەك دوورخستنەوەی خەڵکی لە جومعە و گوێنەگرتن بۆ قورئان.
پۆشتەیی هەتا لە پیاوانیشدا زۆر جیاوازتر بوو لە ئێستە، باپیرم ٦٠ دیناری ون کرد لەسەردەمی بەعسدا، دوای ماوەیەکی زۆر لەناو کەواو سەڵەتەکەیدا دۆزییەوە، چونکە جلەکان کە لەبەری دەرکرد ئەوەندە زۆر بوو وە باخەڵی هەبوو، هەیە ئێستە تیشێرتێك لەبەر دەکات لە کاتی نوێژدا پشتی دەردەکەوێ!
وە سەر ڕووتی جگە لە ئافرەت بۆ پیاویش عەیبە بووە!
ئیسلامیش کە هات هەر سیفەتێکی جوان کەلەناو کۆمەڵگەدا هەبوو بێ دژی نەوەستاوەتەوە، بەڵکو تەنها تەرتیبی کردووە، هەتا لادان لەم پابەندییە بەجۆرێكە بووە بە دژایەتی بنەمای ئیسلامی، کە عورف بوو بە سەرچاوەی ئیسلامی، کە سەرچاوە ئیسلامیەکان بەم شێوەیەیە، قورئان، حدیث، ئیجماع، قیاس، عورف.
لە ڕووی شەرعیەوە سنوری داپۆشین دیاری کراوە بۆ پیاو و بۆ ئافرەتیش، کە پابەند نەبوون پێوەی دەبێتە سەرپێچی و تاوان لە ڕووی شەرعەوە، کڵاو یان عەمامە هەر ناوێکی لێ بنرێ لەناو هەندێ لە مەزهەبەکاندا بۆ پیاو دەبێ پابەندی پێوە هەبێ، بە تایبەت لە نوێژدا، کە زۆرێك لەو مزگەوتانەی کە کار بەوە دەکەن بۆ ئەوەی سەرپێچی نەبێ لە ناو مزگەوتەکاندا سەبەتەیەکی کڵاویان داناوە بۆ کەسێك کە كڵاوی لەسەردا نەبێ تا بیکاتە سەری.
خۆلاسەی کەلام، ئێستە پابەندی کەم بووەتەوە بە عەمامە و خۆداپۆشینەوە، تەنها لەناو کەسە بەرز و باڵاکاندا نەبێ نەماوە، کەسێك کە زانستی شەرعی تەواو دەکات جبە و عەمامە دەکەنە سەری، کەسێكیش کە زانکۆ تەواو دەکات جبە و کڵاوی تەخەروج دەکەنە سەری، کە ئەمانە هەمووی نیشانەی بەرز و تەکریمیە بۆ کەسەکە، کە کڵاوی تەخەروجیش بۆیە بانەکەی پانە لە کۆندا بەو شێوەیە دیزاین کراوە تا قورئان بخەنە سەری و پێوەی ڕێ بکەن و نەکەوێ.
لە ڕۆژئاواشدا ئێستە زیاتر سەرپۆش و کڵاو لەناو عائیلەی زۆر بەرز و مەلیکەکاندا ماوە.
بەڵام ئافرەتانی مسوڵمان هەر لە منداڵییەوە تاجی زێڕێن دەکەنە سەریان و مەلیکانە دەژین.

نوێترین نوسینەکانی د.عومەر عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌