حکومەت دەبێت لە هەموو باروو دۆخێکدا پشت لە گەلەکەی نەکات

وتار/ 13/05/2021 455 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

حکومەت دەبێت لە هەموو باروو دۆخێکدا پشت لە گەلەکەی نەکات

ڕەوەند عبدڵلە حمە
    حوکمەتی تەندروست ئەو حوکمەتەیە کە لەسەر حەزوو خواستی زۆرینەی میلەت دابمەزرێت ، لە هەموو باروو دۆخێکدا ، پشتی میلەت بگرێت و لە خزمەتی میلەتدابێت ، بتوانێت مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و ئارامی و خزمەت گوزاری گشتی فەراهەم بکات ، لە کاتی خراپی باروو دۆخی میلتدا ، حوکمەت دەبێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە هەوڵی چارەسەری  کێشەکانی میلەتەکەی بدات ، نابێت هیچ ڕێگایەکی توندوو تیژی بگرێتە بەر لە کاتی ناڕەزاییەکانی میلەت ، کە داواکای مافەکانی خۆی بکات .
جان جاک ڕۆسۆ :  دەڵێت حکوومەتی ڕاست ئەویە لەسەر ئاوات و حەزی خەڵک دامەزرابێت، وە گەل بۆی هەیە لە حکوومەتەکەی ڕاپەرێت هەر کاتێک کە زانی لە مەرجەکانی گرێ بەستەکە پەشیمان بووەتەوە یان لایداوە ، واتە ئەو حزبانەی کەزۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان بەدەست دێنن ،دواتر بەپێی زۆرینە حوکمەت پێک دێنن دەبێت لەسەر ئەو بەڵێنانە بن کە لەکاتی هەڵبژاردنەکان ، بە میلەتەکەیان داوە.

جان جاک ڕۆسۆ لە کتێبەکەیدا بەناوی گرێبەستی کۆمەڵایەتی یاخود پەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ساڵی ١٧٦٢ز دا دەری کرد، دادەنرێت بە پوختەی بیروڕا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وە بە ناڕەزاییەکی توند دژی حوکمی زۆردارانە دەست پێ دەکات و دەڵێ ” مرۆڤ بەسەربەستی لەدایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکدا بە کۆت و زنجیر، بەستراوەتەوە مافەکانی سنور دار کراوە
وە تیایدا داوای گەڕانەوە بۆ سرووشت دەکات بۆ ڕزگار بوون لە کۆت و زنجیری (شارستانێتی). حکوومەت بە پێی ڕای ئەو لە دامەزراندنا قەرزاری پەیمان و گرێ بەستێکی کۆمەڵایەتییە ، کە پاراستنی خەڵک مسۆگەر بکات بەرامبەر بەمەش خەڵک واز لە هەندێک مافی خۆیان بهێنن بۆ حکوومەت لەگەڵ ئەوەشدا ، مافی شۆڕش و ڕاپەڕینی دژی حکوومەت داوە ئەگەر لە کاتێکدا حوکمەت نەیتوانی بەڵێنەکای بەرێتە سەر.

حوکمەتی نا تەندروست بریتییە لەو حوکمەتانی کە بەڕێگەری زۆرەمڵێ یاخود بەڕێگەی زەبری هێزەوە یاخود ساختەکاری لەکاتی هەڵبژاردندا ، دادەمەزرێت کۆمەڵێ بەڵێن و پەیمان دەدات بە میلەت ، بەس لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا میلەت یان لەبیرەو مەسروفاتێکی زۆر دەکەن لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ، ئەم مسروفاتەش لە سەر خەرجی گشتییە لە بەرژەوەندی ئەو حزبانەن کە بەزۆرە ملێ حوکمەت دادەمەزرێنن ، هەڵبژاردنەکان تەنها بۆ فریو دانی میلەت بەکاردێنن لە ڕاستیدا هیچ باکێکیان بە میلەت نییە ، ئەم جۆرە حوکمەتانە بۆ مانەوەی خۆیان هەموو ڕێگایەکی ناشەرعی دەگرنە بەر بۆمانەوە یان لە دەسەڵاتدا لە گەڵ دوژمنی نەتەوەیوو نیشتمانی ڕێک دەکەوون بۆ مانەوەی خۆیان ، ڕێگای زەبری هێزوو ترسوو تۆقاندن و ناشەرعی دەگرنە بەروو مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن ، ئاشتیو ئارامی لەم جۆرە حومکەتانەدا جێگایان نابێتەوە ، هەر کەسێکیان بۆی لەهەر کاتوو ساتێکدا بێت سیناریۆیەکی بۆ درووست دەکەن ، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی حزبەوە دانپێدانی زۆرەملێیان بڵاو دەکەنەوە و دواتر لەڕێگای دادگایەک کە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی حزبەوە دادوەرەکان دانراون ، حوکمیان دەدەن ، هەندێ کاتیش بەبێ دادگای کردن ئەو کەسانەی کە لە لایەن حزبی دەسەڵاتەوە تۆمەتیان بۆ دروست کراوە ، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە دەی کوژن و دواتر حوکمەت خۆیانی لێبێ ئاگا دەکەن ، ئەم جۆرە حوکمەتەش وەک حوکمەتی هەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌