خۆپیشاندانی کوردانی تاراوگە لەبەر دەم کونسوڵی عێراق
وتار/
22/09/2020
1085 جار بینراوە
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
خۆپیشاندانی کوردانی تاراوگە لەبەر دەم کونسوڵی عێراق لەوڵاتانی
ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا
ڕەوەند عبدڵلە حمە
بەشێوەیەکی گشتی ئەم خۆپیشاندانانە کە لەبەردەم کونسوڵی
عێراق ئەنجام دەدرێ ،لە وڵاتانی ئەوروپا هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەندەڵی و فەسادییەی
کاربەدەستانی کوردوستان و عێراق ، ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە لە ڕوانگەی هەست کردن
بە بەر پرسیاریەکی گەورە هەڵدەستن بە ئەنجام دای خۆپیشاندان لەبەردەم کنسوڵی عێراق
لە ئەوروپا بە تایبەت بەریتانیا ، زۆر ترین خۆپیشان دان ئەنجام دەدرێت ، لەبەریتانیا
لە چاو وڵاتانی دیکەی ئەوروپی ، ئەم خۆپیشاندانانە بەشێوەیەکی هێمنانە ئەنجام دەدرێ
و ڕێگە پێدراوە و خۆپیشاندەران چەندین هوتاف دەڵێنەوەو چەندین تابلۆ بەرز دەکەنەوە
کە گوزارشت لە گەندەڵلی و دکتاتۆری دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
ئەمەش فشارێکی زۆر باشە و دەبێت ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی
فشارێکی باش بێت بۆ باشترکردنی دۆخی هێمنی و ئارامی و ئابوری و کوردستان و عێراق .
ئەگەر باس لە فەرمان بەران و ئەندامان و بەڕێوبەری ئەم
کونسوڵانەی عێراق بکرێت لە ئەوروپا ، هەر هەمووی دابەش کراوە لەنێوان پارتو لایەنی
دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق لە مەشدا گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن و بۆ کاروباری ڕەوەندی
کوردی دەکرێت ، پارەیەکی زۆر دەخورێت بە نموونە ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لەلایەن
حوکمەتی وڵاتانی ئەوروپاوە داوەی پاسپۆرتیان لێدەکرێ ،کە ئەوان پاسپۆرتەکانیان فەوتاوە
لەڕێگه ی هەندەران ، کنسوڵی عێراق هیچ جۆرە هاوکاریەکی ئەو پەنابەرە کورد و عێراقیانە
نەکەن بە تایبەت ئەوانە کە کوردن ، لەبەر ئەوەی ئەو کوردانەی لەم کنسوڵانەدا کاربەدەستن
و دەسیان دەروات لەسەر پشکی پارتی و یەکێتی دامەزراون و بەهەیچ جۆرێ کار ئاسانی یاخود
هاوکاری پەنابەران ناکەن دەسی دەسیان پێدەکەن و کارو باریان بەشێوەیەکی گشتی بەڕێ
ناکەن و بە تەواوی ئەو پەنابەرانەی کە کێشەی پاسپۆرتی عێراقیان هەیە ئەم کنسوڵانە
بەشێوەیەکی گشتی پاسپۆرتەکانیان بۆ دەرناکەنەوە ئەمەش بۆخۆی کارەساتە ، کوردانی
تاراوگە لە بەر زوڵم و ستەم و کوشتن و لێدان و خراپی حوکمڕانی و هەڕەشەی کوشتن و مەترسی
کوشتن یان وڵاتیان جێهێشتووە ، ئێستاش لەوڵاتانی ئەوروپا ئیشیان دەکەوێتەوە بە کونسوڵی
عێراق ، بەتایبەت کوردەکان نوێنەرانی کوردیش لە کنسوڵی عێراق سەر بە پشکی پارتی و یەکێتین
بەهەموو جۆرێ کێشە دروست دەکەن و کاروبای پەنابەران بەڕێ ناکەن .
لێرەدا دەبێت وڵاتانی ئەوروپا بێنەسەرخەت ، فشارەکانیان
بخەنە سەر دەسەڵات داران و کاربەدەستانی کوردستان و عێراق هیچ کات هاوڵاتی عێراق یوو
کورد ژیانی سەلامەت نییە کاربەدەستانی کورد و عەرەب زۆر بەشێوەیەکی فاشیزمیانە دەسەڵات
بەڕێوە دەبەن و بەهەموو شێوەیەک زوڵم و ستەم نەماوە لە میلەتی نەکەن کۆنترۆڵی هەموو
جومگەکانی دەسەڵات یان کردووە هەر کەسێکیان بوێ دەیکوژن و سیناریۆیەکی بۆ دروست دەکەن
، کەئەم سیناریۆیە دروستی دەکەن زۆر کۆمیدیا یانەیە ، کاربەدەستانی هەرێم چەندین ڕۆژنامەنوس
و هاوڵاتی و یان تیرۆر کردوە بە بێئەوەی دادگای بکەن ، هەرچەندە دادگاکانیش لە لایەن
هەردوو حزبی بنەماڵەوە بەڕێوە دەبرێن ، ئەمەش نیشانەی پرسیاره لەسەر وڵاتانی ئەوروپا
دروست دەبێت ئەم هەموو زۆڵم و ستەم و گەندەڵی کار بەدەستانی کورد و عەرەب دەبینن هێشتان
هەر بێدەنگن و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن کوردستان ئارامە بەڵێ ئارامە بۆ بەر پرسەکان
بەڵێ ئارامە بۆ کونسوڵی وڵاتان بەڵێ ئارامە بۆ منداڵی سیاسیەکان ، بەڵام هیچ کات
ئارام نابێت بۆ دەنگی ئازاد و بوێر .
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
18/06/2020