هێرشەکانی تورکیای فاشیست بۆ سەر هەرێمی کوردستان:
وتار/
02/07/2020
821 جار بینراوە
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
هێرشەکانی تورکیای فاشیست بۆ سەر هەرێمی
کوردستان:
ڕەوەند عبدڵلە حمە
لەپاش ئەوەی تورکیای فاشیست بۆ جەندین جار بێ
گوێدانە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، هێرشی سەربازی وئاسمانی دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان
و بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ حوکمەتی هەرێم و حوکمەتی عێراق بکات ، دەر ئەنجامی ئەم هێرشانەش
چەندین هاوڵاتی مەدەنی و هەروەها سیاسی ،شەهید دەبن ، ئەمەش بۆ خۆی کارەساتە ،
تورکیای فاشیست بە بیانوی هەبوونی بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ، وە هێرشەکانی
بۆ هەرێمی کوردستان چڕ کردۆتەوە ، خەڵکی ناوچە سنوریەکان یش دەکەنە ئامانج بە بیانووی
هەبوونی گەریلاو کاربەدەستانی پەکەکە وە ، هێرشەکانی چ بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت یان
زەمینی بە نموونە ڕوداوەکانی چیای ئەزمەڕ و کونەماسی و چیا کانی زاخۆ ، لە ئەجامدا
بریندار و شەهیدی لێکەوتەوە ، چ کەسی مەدەنی یان سەرکردەی سەربازی پارتی کرێکارانی
کوردستان پەکەکە.
ماکیاڤیلی پێمان دەڵێت سیاسەت و مۆراڵ هیچ
پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییەو ئەمەش لەسیاسەتو ئیدارەدانووکرداری رۆژانەماندا
رەنگی داوەتەوە ، بەڵام کۆمەڵگای ئێمە لەهەر کۆمەڵگایەکی تر زیاتر پێویستی بەئاوێتەکردنەوەی
سیاسەتو مۆراڵ هەیە، لەم شکستە دەربازمان نابێت ، ئەگەر کار بۆ پێکەوەگرێدانی مۆراڵو
سیاسەت نەکەین ، بەنموونە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسیاسەتدا دووروو نزیک هیچ پەیوەندیەکیان
بە ئەخلاقەوە نییە ، بێ گوێدانە هیچ بە هایەکی نەتەوەی هەموو ڕێگەیەک یان گرتۆتەبەر
، بونەتە ڕێنیشاندەر بۆ سوپای تورکیای دکتاتۆر ، پارتی سنوری خۆی بەتەوای تەسلیمی
میتی تورکی کردووە ، کار بۆ دەزگای سیخوڕی تورکیای دکتاتۆر دەکەن ، بە شێوەیەکی
ئاشکرا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەوەستنەوە و دەبنە ڕێنیشاندەر بۆ
سوپای تورکیای فاشیست ، پارتی بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی نەتەوەی بۆ بەرژەوەندی خۆی
و مانەوەی هەموو ڕێگایەکی نائینسانیان گرتۆتەبەر و تەنها لە پێناو مانەوەی خۆیاندا
ئەم کارەدەکەن .
ڕۆژێک هەر دێت پارتی و هاوئاوازەکانی باجی ئەم
خیانەتە گەورەیە بدەن ، ئە خیانەتەی پارتی زۆر گەورەترە لە خیانەتی دکتاتۆرەکان ،
پارتی دژی هاوزمانی خۆی خیانەت دەکات هاوزمانی خۆی دەدات بەکوشت بۆ سوپای تورکیای
دکتاتۆر ، مەسعود بارزانی دەڵێت ئەگەر تورکیا دەستپێشخەری ئاشتی بکات و پەکەکە ڕەتی
بکاتەوە ئەوا ئێمە بەهەموو شێوازێک دژی پەکەکە دەوەستینەوە ، بەڵێ ئەوە سیاسەتی
تازەتان نییە ، ئەوە سیاسەتی هەمیشەیتانە ئاوا هەر فێری خیانەتن هەر جارەو پێش
سوپای وڵاتێک دەکەون جارێ دەبابەی عێراق دێننە هەولێر جارێ سوپای تورکی دکتاتۆر ،
ئیتر ئەمە بیانو نییە بۆ پێشەوە پێش یان کەون بۆ خیانەت بەڵام هەر ڕۆژێک دێت باجی
ئەخیانەتە گەورەیە وەرگرنەوە وەک چۆن دکتاتۆرەکانی پێشوو تر وەریان گرتووە بەر سزای
گەل کەوتن .
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
18/06/2020