کەیسی بازرگانی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ داعش چی لێ بەسەر هات‌؟

وتار/ 18/06/2020 982 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

کەیسی بازرگانی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ داعش چی لێ بەسەر هات‌؟

کەیسی هەندێ لە بەر پرسانی هەرێم کە پەیوەندی بازرگانیان هەبوو لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش چی لێ بەسەر هات‌؟

ڕەوەند عبدڵلە حمە
وەک لای هەموان ئاشکرا ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ڕێکخراوێکی زۆر دڕندەیە ، وە بێگوێدانە هیچ بەهایەکی مرۆڤانە هەر کەسک دەست گیر بکەن زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە دەیکوژن و بە ئەنواع شێوەی دڕندانە ، تاوانەکانیان ئەنجام دەدەن ، هەندێ جار بەشێوەی سوتان مرۆەکە دەسوتێنن یان لەسێ دارەی دەدەن ، یان بە دەسڕێژی فیشەک هەرکەسێکیان بکەوێتە دەست لەناوی دەبەن و بە جیهادی لەقەڵەم دەدەن ئەو کارەی کردوویانە دورە لەهەموو بەها مرۆڤی و دینیەکانە ، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دین یان تێکەڵی سیاسەت کردووە ، واتە هەر ناو چەو شوێنێک داگیری بکەن ،دەبێت لەژێر حوکمی خەلافەتەکە یان بێت ، هەر کەس و لایەنێک گوێ ڕایەڵیان نەبێت ئەوا لەناوی دەبەنوو دەیکوژن بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەمەش بۆخۆی کارەساتە.

بەڵام لەوە کارەسات تر پەیوەندی بازرگانی هەندێ لە بەر پرسانی هەرێمە بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ، لەکاتێک دا ئەم ڕێکخراوە گەورەترین مەترسی بوو بۆ هەرێم و ناوچەکەو وە بە گەورەترین ڕێخراوی تیرۆرستی دادەنرێت ، هەندێ لە بەر پرسەکانی هەرێم پەیوەندی بازرگانیان هەبووە لە گەڵ ئەم ڕێخراوە تیرۆرستییەدا و لە بەر بەرژەوەندی ئابوری خۆیان بێ گوێدانە ژیانی هاوڵاتیان و پێشمەرگە و ئەوانەی لەسەن گەری پێشەوەن لە جەنگی ڕووبەڕوو بوو نەوەی داعش کۆمەڵێ بەرپرس لە ژێرەوە پەیوەندی بازرگانیان هەبوو لەگەڵ داعشدا ئەمەش بۆ خۆی کارەساتە و دەبێت ناویان بچێتە ناو زبڵدانی مێژووە دە بێت ڕوبەڕوی یاسایەکی عادلانە بکرێنەوە.

هەندێ لە ڕاگەیاندنە کانیش ڕوویەکی ناشرینی خۆیان نیشاندا لەم ڕوداوەدا ، بێدەنگیان هەڵ بژاردووە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە ناکەن کە لەنێوان هەندێ بەرپرسوو ڕێخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجام دراوە ، لە بەر ئەوەی ڕاگەیان دنەکانیش زۆر بەی زۆریان لەلایەن حزبەوە قۆرخ کراون بە تایبەت هەردوو حزبی دەسەڵات دار و ئەمەش بۆخۆی کارەساتە و حزب میدیا بەکار دێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و پڕوپاگەندەو درۆ سیاسیەکانیان بڵاو دەکەنەوە ، ئەم میدیایانەش بە میدیای نا تەندروست لە قەڵەم دەدرێن و ئەم جۆرە میدیایانە جێی هیچ جۆرە متمانەیەکی میلەت نین ، بەر پرسەکان بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵکی بەکاری دێنن و ئەم جۆرە میدیایانە دوورن لە هەموو بە هایەکی ئەخلاقی و میدییای.

زەرەر مەندی یەکەم هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگە بوون ، لەبەر ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش جگە لە پێشمەرگە هاوڵاتی مەدەنیشیان دەگرت بە دڕندەترین شێوە دەیان کوشتن لە ناچەکانی گەرمیان بە تایبەت لە گوڵەجۆی زەنگئاباد و پێپاز ئەم ڕێکخراوە هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگەیان کردۆتە ئامانج زەرەروو زیانێکی مادی و مرۆییان گەیاندۆتە ناچەکە ، بەمەش دەبێت ئەو کۆمەڵە بەرپرسە کە پەیوەندیان هەبوو لە گەڵ ئەم ڕێکخراوە ، ڕوو بە ڕووی دادگا بکرێنەوە و بە مەرجێک دادگا دووربێت لە دەست تێوەردانی حزبی و دادگا بڕیای سزای ئەو تاوانە قێزەونە کە ئەنجام یان داوە بدات ، و سزایەکی تووند بدرێن ، لە بەر ئەوەی هیچ بەر پرسێکی تر بیر لە جۆرە هەڵەیەکی گەورەی وا نەکاتەوە و ببێت بە وانەیەک بۆ بەر پرسانی تر ، بەڵام بەداخەوە بۆ لایەنی پەیوەندی دارو دادگاکان کە نەیان توانیوە بێ لایەنی خۆیان بسەلمێنن لە جۆرە تاوانێکی ئاوا گەورەدا ، لە کوردستان لە دادگا کاندا یاسا جێبەجێ دەکەن ، بەسەر ئەو کەسانەی هیچ پشگیری یەکیان نییە لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە ، واتە یاسا بۆ کادر و بەرپرسی حزبی بە تایبەت هەر دوو حزبی دە سەڵات جێبەجێ ناکرێ ، یاسا چەکێکە بە دەست پارتی و یەکێتی یەوە بە ئارەزووی خۆیان بەکاری دێنن ، بۆ ئەوانەی دژیان بوەستنەوە .

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌