دیاردەی خۆکوشتن لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە

وتار/ 08/07/2020 3119 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

دیاردەی خۆکوشتن لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە

ڕەوەند عبدڵلە حمە
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی سەیر لە ڕووداوەکانی خۆکوشتن بکەین دەبینین لەزۆر بەی وڵاتانی دنیا ڕۆژانە کۆمەڵێک مرۆڤ هەوڵی خۆکوشتن دەدەن ، هەندێکیان کۆتای بەژیانی خۆیان دەهێنن جا لەبەر هەرهۆکارێ بێ ، هەندێکیان ڕزگار دەکرێن لەلایەن تیمێکی شارەزا لە بوارەکەدا ، ڕۆڵی ئەم تیمە لەزۆر بەی وڵاتان زۆر گرنگە و بەشێوەیەکی باش دەتوانن قەناعەت بەو کەسە بهێنن کە هەوڵی خۆ کوژی دەدات ، هەموو ڕێگایەک دەگرن بەر لە سەر خۆ قسەی لە گەڵ دەکەن ئەگەر پێویست بکات چەند کاتژمێرێک بێت ئەمان هەوڵی خۆیان لەگەڵ دەدەن هەتا کەسی خۆ کوژ هێمن بێتەوەو بێتەوە سەر باری سروشتی خۆی پەشی مانی دەکەنەوە لە هەوڵی خۆکوژی دواتر بەشێوەیەکی هێمنانە قسەی لەگەڵ دەکەن و تاوەکو جارێکی تر بیر لە کاری وانەکاتەوە.

لە هەرێمی کوردستان یش چەندین حاڵەتی خۆکوژی ڕویداوە و بەڵام زۆر بەداخەوە زۆر بەی زۆر ئەوکەسانەی لە هەرێمی کوردستان هەوڵی خۆکوژی دەدەن ، خۆیان کوشتووە ، لەماوەی ڕابردوو دا بەتایبەت لە سلێمانی دوو حاڵەتی خۆکشتن بووەو حوکمەت نەک نەیتوانیوە تیمێکی شارەزا دروست کات ، بەڵکو بوە بە سەرچاوەی هەموو نەهامەتیەکان بۆ هاوڵاتیان ، چ لەڕووی داراییەوە بێت یان خزمەتگوزای بووە بەسەرچاوەی خەم و خەفەت بۆ هاوڵاتیان بەنموونە لەکاتی خۆیدا مووچە نادات بەفەرمانبەران ، جگە لەوەش موچەی فەرمان بەرانی کەمکردۆتەوە ، لە ڕووی خزمەت گوزارییەوە شکستی گەورەی هێناوە ، بەنموونە نەخۆشخانەکان ، بەشێوەیەکی باش پێشوازی لە نەخۆش ناکرێت ، دەرمانی پێویستیان دابین نەکردووە بۆ نەخۆشخانەکان ، ئەی حوکمەتێک مووچەی فەرمان بەران نەدات و خزمەتگوزاری نەبێت و بەنموونە نەتوانێت بەشێوەیەکی باش کارەبا دابین بکات بۆ هاوڵاتیان ، ئیتر ئەمە ناوبنێین چی حوکمەتێک ، خەڵک هەیە کرێچییە ، مووچە خۆر نییە ، هیچ ئیشێکی نییە ، حوکمەت هیچ هاوکارییەکی ناکات ، خاوەن ماڵ و مناڵە ، ئەی ئەمە بەچی بژی ، ئەی ئەمیش مرۆڤ نییە خاوە ماف نییە هاووڵاتی ئەم هەرێمەنییە ، ئیتر هاوڵاتی چۆن پەنا نابات بۆ خۆکوشتن ، دەبێت بەرپرسانی هەرێم شەرم بیان گرێ ، کاتێک هاوڵاتییەک لەشاری سڵێمانی خۆی سوتاند و کۆتای بەژیانی خۆی هێنا ، دواتریش لە ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات ڕاردەگەیەنن دەڵێن ئەم کەسە باری دەروونی تەواو نەبووە و بۆیە خۆی کوشتووە ، ناڵێن حوکمەت هۆکاری سەرەکی کێشەکانە بە تایبەت هەردوو حزبی دەسەڵات .
بەڵام بە پێچەوانەوە لەوڵاتانی ئەورووپا هیچ کات حوکمەتیک ، هۆکار نییە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان خۆیان بکوژن ، لە بەر ئەوەی لێرە حوکمەت لەرووی خزمەتگوزاییەوە باشترین خزمەتگوزاری دابین کردووە بۆ هاوڵاتیانی ، حوکمەت هیچ کات مووچەی فەرمانبەرانی کەم نەکردۆتەو یان پاشەکەوتی بکات ، بگرە حوکمەت لە وڵاتانی ئەوروپا قەرەبوی خاوەن ئیشەکای کردۆتەوە بەتایبەت لە کاتی فایرۆسی کرۆنادا ، لە بەرئەوەی نەیان توانیوە ئیشەکانیان بکەن ، حوکمەت لێرە تیمی تایبەتی مەشق پێکراوی هەیە بۆ حاڵەتێکی ئاوا ، لە کەمترین ماوەدا دەکەنەشوێنی ڕووداوەکە کە کەسێک هەوڵی خۆکوشتن دەدان ، بەشێوەیەکی باش خەڵکی نزیک ڕووداوەکە ئاگادار دەکەنەوە کەدوور بکەونەوە لەڕوو داوەکە لەبەر ئەوەی کەسی خۆژ وردەوردە هێمن بێتە ، ئەگەر خەڵکێ زۆر کۆبێتەوە ئەوا کاری گەری خراپی لەسەر کەسی خۆکوژ دەبێت ، زیاتر بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە ، ئەم تیمانە کە حوکمەتی وڵاتانی ئەوروپا درووسیان کردووە بۆ لەم جۆرە حاڵەتانە ، ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگیانه هەیە ، بەتایبەت کەکەسێک هەوڵی خۆکوژی دەدات ئەگەر بێتو ئەم تیمانە نەبووایە ئەوا ڕۆژانە کارەسات ڕووی دەدا ، دیاردەی خۆکوشتن ڕووی لەزید بوون دەکرد.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌