بێ دەسەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بەرامبەر کەیسی ڕۆژنامەنوسان:

وتار/ 16/07/2020 929 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

بێ دەسەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بەرامبەر کەیسی ڕۆژنامەنوسان:

ڕەوەند عبدڵلە حمە
سەندیکای ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان وەک هەموو سەندیکا کانیتر دابەش کراوە بەسەر هەردوو حزبی دە سەڵات ، ئەم سەندیکایە نەیتوانیوە بێلایەنی خۆی بسەلمێنێت و لەژێر سێبەری حزبدا دروست بووە ، ئەمەش کێشەی بۆ ڕۆژنامەنوسان دروست کردووە ، سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەبوایە بێلایەن بوایە ڕۆڵی گرنگی ببینیایە ، پشگیری تەواوی ڕۆژنامەنوسانی بکردایە و لە سەر کەیسەکانیان بهاتایەتە دەنگ و پشگیری تەواوی دەنگی ئازادی ڕۆژنامەنوسانی بکردایە ، ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان لەژێر سایەی ترس و تۆقاندن و تیرۆركردندان، تائێستاش چەندین ڕۆژنامەنوس تیرۆر كراون و تاوانبارانیش نەدراونەتە دادگا و بەسزای خۆیان نەگەیەنراون ، ئەم سەندیکایەش نەیتوانیوە هیچ لەسەر کەیسەکانیان بەردەوام بێت و بێدەنگی هەڵبژاردووە و نەیان توانیوە لەڕێگای دادگا کانەوە ، هیچ لە بکوژانی ڕۆژنامەنوسان بدەن بەدادگا ، ئەگەر باوەڕیان بەدادگاکانی هەرێم نییە ، فەرموو کەیسی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوسان لەدادگای نێودەوڵەتی یەکلای بکەنەوە ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەلایەن حزبەوە دامەزراوە ، بێدەنگیان هەڵ بژاردووە ، ئەم هەڵوێستەشیان تەواو ڕۆژنامەنوسانی بێزارو بێئەمەل کردووە و ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ هیچ کات باوەڕیان بەم سەندیکانییە ، وەک سەندیکاکانی تر تەماشا دەکرێن ، دەتوانین ناوی بنێین سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی زۆنی زەرد و سەوز ، ئەم سەندسکایە لەلایەن ڕۆژنامەنوسانی هەردوو حزبەوە بەڕێوە دەبرێت ، هیچ پەیوەندیەکیان بە دەنگی ئازاد و وەرگرتنەوەی مافی ڕۆژنامە نوسانی ئازادەوە نییە ، سەندیکایەکی مشەخۆرن لەسەر لاکی بۆ گەنی دەسەڵات دەژین .

بەداخەوە هەر ڕۆژەی لە ناوچەیەکی ئەو نیشتمانە ڕۆژنامەنوس تیرۆر دەکرێت دەگیرێت دەست درێژی دەکرێتە سەر کەچی ئەو سەندیکایە کە بە حیساب پارێزەری ڕۆژنامەنوسانە لەبەیان نامەیی ناڕەزایەتی و ترسنۆکانە زیاتر ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو هەموو زوڵم و زورداییەی سەرانی پارتی و یەکێتی ببنەوە کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەیکەن ، هاوشێوەی سەرجەم سەندیکاکانی تر بوون بە کۆیلەی دەسەڵات هەمیشە ڕێگرن لەبەردەم دەنگی ئازادوو و سەربەخۆدا ، ڕۆژنامەنوس دەکوژرێت ، مافەکانی پێشێل دەکرێت توندوتیژی بەرمبەر دەکرێت لە ئیشوکارەکانیان ، کە چی ئەو سەندیکاحیزبیە بەس دەتوانن بەیاننامە دەرکەن ، هەر لەدوورەوە ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکەن کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکرێن ، هەر وەک چۆن لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە هەرێمی کوردستان بووە بە شوێنێکی زۆر ترسناک بۆ ڕۆژنامەنوسان ، بەتایبەت ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ ، کە بەچەندین شێوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و تیرۆر دەبنەوە .

ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ هیج شوێنێک یان لایەنێک یان سەندیکایەک شک نابەن تا بتوانن لە ڕێگایەوە ئەو توند و تیژیانەی ، یان ئەو هەڕەشەی کوشتن نانەی لێیان دەکرێت ، بیگەیەننە دادگاکان بە تایبەت دادگاکانی دەرەوەی هەرێم و عێراق ، ڕۆژنامەنوسانی بێلایەن بوونەتە قوربانی سیاسەتەکانی هەر دوو حزبی دەسەڵات ، لە لایەکی ترەوە بەهۆی ململانیە سیاسیەکان و تێوەگلانی بەرپرسانی هەرێم لە گەندەڵی بارودۆخی ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆی زێتر ئاڵۆزتر کردووە و توندوتیژیەکان زیاتر بوونە بۆسەر ڕۆژنامەنوسان ، ئەگەر ڕۆژ نامەنوس بیەوێت لەسەر گەندەڵی بەرپرسێکی حزبی بنوسێت ئەوا بێدودڵی مەرگ چاوەڕێی دەکات ، ئەگەر بێتو ئەو ڕۆژنامەنوسە زوو فریای خۆی نەکەوێت و نەچێتە وڵاتێکی ئارام و پارێزراو ئەوا تیرۆر دەکرێت ، وەک لە تیرۆری سەردەشت عوسمان ، کاوە گەرمیانی ، سۆرانی مامە حەمە ، ویداد حسێن ، بینیمان چۆن لە لایەن بەرپرسانی هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە شەهید کران و دادگا کانیش نەیان توانیوە بکوژانی ڕووبەڕووی سزایەکی تووند بکەنەوە و بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسێک بیر له هەڵەی وا گەورە نەکاتەوە ، جارێکی تر بەڵام دادگاکانیش لەلایەن حزبەوە قۆرخ کراوەو کراوە بە حزبی ، کەواتە ڕۆژنامەنوس بەهەموو شێوەیەک ئازار دەدرێن دەکوژرێن پێشێلکاریان بەرام بەردەکرێت ، ئەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ئیشی چیە وا ئەم ناوەگەورەی لەخۆی ناوە ، بێ ئەوەی لە سەر مافی ڕۆژنامەنوسان بێتە دەنگ ، مافەکانیان بۆ وەرگرێتەوە و ئەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان دەڵێن ئێمە بێلایەنیین ئەی کەیسی ئەو ڕۆژنامەنوسانە کە شەهید کران ، چی لێ بەسەر هات ، ئەگەر دەڵێن ئێمە سەربەخۆین ، خۆ بکوژانی ڕۆژنامەنوسان دیارن ئەگەر لەڕێگای دادگاکانی هەرێمی کوردستان جورئەتی یەکلاکردنەوەی ئەو کەیسانەیان نییە فەرموو لەڕێگای دادگای نێو دەوڵەتییەوە کەیسەکانیان یەکلای بکەنەوە و بوکوژانی ڕۆژنامەنوسان بدەن دادگا ، کەواتە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان هیچ کات ناتوانن بڵێن ئێمە سەندیکایەکی سەربەخۆین و هێچ پەیوەندیەکمان بەهەردوو حزبی دەسەڵاتەوەنیە .

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌