سەرۆک جاشێک ئەڵێ: بۆ ئێمە جاشین ئەوانی‌تر پێشمەرگەن

وتار/ 22/04/2021 534 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

سەرۆک جاشێک ئەڵێ: بۆ ئێمە جاشین ئەوانی‌تر پێشمەرگەن

لە دوای  سەرهەڵدانی بەناو شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١ زاراوەی پێشمەرگەو، جاشپۆلیس(فرسان سلاح الدین،یان غیر نظام) کەوتنە نێو فەهەرهەنگی سیاسی کوردایەتی.ووشەی پێشمەرگە بووە ووشەیەکی پیرۆز لە نێو گەلی کورد،بەڵام ووشەی جاش کە خۆی ناشیرنەو،ناشیرنتریش بوو،کاتێ بەکارهات بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵئەگرت بۆ ڕژێمی حکومەتی عێڕاق،چونکە ئەو چەکدارانە چەکیان هەڵگرتبوو،لە دژی شۆڕشی کورد.لە و جاشانە هەندێکیان بەناچاری بۆ حکومەتی عێراق چەکیان هەڵگرتبوو،چونکە دوژمنایەتی خێڵەکیان هەبوو لە گەڵ ئەوانەی پێیان ئەگوترا پێشمەرگە،هەندێکش لەوانەیە بۆ پارە چەکیان هەڵگرت بێ،کە بەزمانی عەڕەبی پێیان ئەڵێن( مرتزق).
تائێستا دیاری نەکراوە کێ جاشە
لەوەتەی هەندێک حیزبی کوردی شەڕیان لە دژی حکومەتی عێراق  بەرپاکردووە،زۆربەی سەرۆک خێڵەکانیش بە چەک وەرگرتن لە حکومەت،داکۆکیان لە ڕژێمی عێڕاق کردووە،بەشەڕ لە دژی  پێشمەرگە،ئینجا بە چەکدارەکانی سەربە حکومەتیان ئەگوت جاش،یان جاش پۆلیس،بەڵام لە هەمانکاتدا ئەوانەی پێیان ئەگوترا پێشمەرگە چەکیان لە حکومەتەکانی وەک: تورکیاو،ئێران وەردەگرت،بۆ ئەوەی شەڕ لە گەڵ حکومەتی عێڕاق  بکەن،یان چەکەکان بەکاردێنا بۆ شەڕی ناوخۆ،بۆ نمونە: وەک جەلالی و،مەلایی،یان یەکێتی‌و، پارتی.
زیانی جاشەکان چییەو،قازانجی پێشمەرگە چییە؟
گومانی تێدانییە ووشەی پێشمەرگە زۆر بیرۆزە،بە مەرجێ ئەگەر پێشمەرگە دەستی سور نەبوبێ بە خوێنی پێشمەرگەیەکی‌تر،بەڵام ئەگەر پێشمەرگە کوردی زیاتر کوشت‌بێ لە کەسێکی بەناو جاش،بۆچی پیرۆزبێ.کەسێکی بەناو جاش ئەڵێ: بۆ بە ئێمە ئەڵێن(جحش)،لەبەرئەوەی ئێمە بەناچاری چەکمان لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە،خۆ ئەوانەی ناویان لێندراوە پێشمەرگە چەکیان لە عێراق،ئێران،تورکیا،سوریا وەرگرتووە،ئەوەندەی ئەوان کوردیان کوشتووە،ژنی کوردیان  کوردووە بەبێوەژن،ئەوەندەی ئەوان جەرگی دایکوباوکی کوردیان سوتاندووە،ئێمە ئەوەندەمان نەکردووە.
نیشانەی کوردایەتی لەو سەردەمە
نیشانەی کوردایەتی لەو سەردەمە کورد کوشتنە،وونکردنی پارەی داهاتی کوردستان لە ژێرزەمینەکان،یان لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات،هەروەها داگیرکردنی زەویوزاری کوردستانە،ئەگەر لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ئەم کارانەت ئەنجامدابێ،ئەوە پلەی هەرەبەرزت لە کوردایەتی وەرگرتووە،ئەگەر نەتکردووە مافی ئەوەت نییە لە کوردستان بژی.
ئەوانەی چەکداری چیایەکان بوون بە چەکدارە کوردەکانی سەر بە ڕژێمیان ئەگوت: جاش،هەروەها حیزبە نەیارەکانی کورد لە  کاتی شەڕی ناوەخۆی هەردوو لایەن یەکدییان تاوانبار ئەکرد بەجاش،ئینجا لە بەرهەندێ  ئێستا  ناتوانین جاش‌و، پێشمەرگە لێکجیا بکەینەوە.کابرای بەناو سەرۆک جاش ئەڵێ:بۆ ئێمە (جحش)ین،ئەوان پێشمەرگە.
محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا  

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌